قەسیدەی قاحبەكانى ئەنفال!!!
Tuesday, 05/05/2009, 12:00
1951 بینراوە
بەشى یەكەم
ئای رۆژگار ئای رۆژگار
چەندە بێ وەفا بووى لەگەڵمان
دەزانن هەموو رۆژێ
بۆ خۆمان دەگرین نەك بۆ نیشتیمان
بۆ ئەو ساتانە دەگرین كەبەر لەبەعس
كائینێكى پڕ لە جوانى و بەرائەت بووین
پاك
بێ گەرد
جوان
سیحراوى
كاتێ كەوتینە ژیر دەستى رەحمەتى
بەعس
رایان ماڵین
وەڕێیان خستین بەرەو ڕەوڕەوەكانى بیابان
بۆ ئەو شوێنەى سەگى تۆپیو ناتوانێ
بەمردویش لەوێ بژیت
دەرچووین بەڵام
نەمان دەزانى ئیمە بەرو كوێ
دەبەن
هەندێ پەرى لە ئێمە جودا بوونەوە
بەزۆرى چەكى ئەو پیاوانەى ئیستا
لەجیاتى چەك قەلەم بەدەستن
حاكمن
گەورەن بیردۆزن
بوونەتە هەموو شتێك
هەندێكیان لە ئیمە بردە مەلهاكانى
شێخە ریشنە سەلەفیەكانى بەربەرى
بۆ شیخە موتەقییەكانى عەرعەرى
بۆ شوێنە پیرۆزەكانى ئەوبەر
ئێمەش بەقەدەرى خودا
هاتینەوە بۆ وڵات
دواى ئەوەى
بوین بەخاوەنى
هەمووشتێ
بووین بە خاوەنى
دوڵ و دەشتێ
بەس مخابن
نەدایك نەباوك نەبرا
نەباب
نە مام
نەكس و كار
هیچمان نەما
تەنها خۆمان و خودامان
كەچى سیاسیەكانى كورد
گەورەكانى كورد
بوونە خاوەنى سەروەت
سامان
دەوڵىت
هیزوو بازوو
شەرى برا كووژى
بوونە خاوەنى میژوو
مێژووێكى قێزەون
مێژوێكى پڕ لەبۆگەن
مێژوێك تەنهاو تەنها
بەخوینى یەكتریان نوسیەوە
پەنجا بەنجا
دوولەت بوون
زەرد و سەوز
هەموو رەنگەكان لە یەك دەئاڵان
تەنها دوونەبێ
وامان دەزانى ئێمەى كچانى بەرائەت
لەسایەى ئەم گەورانە
ئەم سەركردانە
ئەم پیاوانە
ئەدەسەڵاتە
ئەم حكومەتە
بەشى دووەم
ئای رۆژگار ئای رۆژگار
چەندە بێ وەفا بووى لەگەڵمان
دەزانن هەموو رۆژێ
بۆ خۆمان دەگرین نەك بۆ نیشتیمان
وامان دەزانى ئێمەى كچانى بەرائەت
لەسایەى ئەم گەورانە
ئەم سەركردانە
ئەم پیاوانە
ئەدەسەڵاتە
ئەم حكومەتە
ئەوان دەبن بە باوكى ئێمە
ئەوان دەبنە ئەو كەسەى
دەسمان وەسەر دادێنن
نەمان دەزانى ناومان دەنین
قاحبەكانى ئەنفال
ئێستا ئەوەى ئێمە بەرمان كەوتووە
لەو هەموو زوڵم و جەورو ستەمەى كە دیومان
كە چەشتمان
دوبارە بوینەوە بە ئەنفال
نەمان زانى دەمانكەن
بەقوربانى حیمایەى سەركردەكان
ئیستا ئیمە
قاحبەین
ئیمە ناشرین ترین كەسی ئەو سەردەمەین
ئای رۆژگار ئای رۆژگار
چەندە بێ وەفا بووى لەگەڵمان
دەزانن هەموو رۆژێ
بۆ خۆمان دەگرین نەك بۆ نیشتیمان
ئێستا ئێمە لەبەر نیشتیمان پەروەرى
سەركردەكان
لەبەر ئەوپەڕلەمانەى كەئێستا
پڕلەجاشە
پڕلە موستەشارى خەوتوى قەنگەلاشە
ئەو پەرلەمان و حكومەتەى
ئێمەى ئەنفال دروستمان كرد
كەچى ئیوە ئێمەتان وەلانا
ئیمەتان بزر كردو
ئێمەتان هاڕى
لە نێو مێژووێكى پڕلە خوێن
نیشتیمانێكتان دورست كرد
پڕلە بێ ئەخلاقى
پڕ لە فەسادى
ژنەكانیشتان ئیستا
بونەتە قاحبە
هەموو رۆژێ سەفەر دەكەن بەپارەى ئێمە
لەسەر حیسابە ئێمە
سەفەر دەكەن
بەرەو ئەو مەلهایانە دچن
كە ئێوەى بەر پرس بۆ ئێمەتان چێ كردبوو
شوكر بۆ خوا
ئیستا خاو خیزانى ئێوە
ژنەكانى ئێوە
ئستا هەموو رۆژى لەوین
ئێمەى قاحپە بەریئەكانى
هەر لەنفال تاكوو مردن تفى
رورەش بوونتان لێ دەكەین .
5/5/2009