ده‌بل موراڵی له‌ره‌خنه‌گرتن له نێوان جه‌لادێیكی كورد و هه‌ڤال ئه‌بوبه‌كردا
Tuesday, 01/07/2014, 12:00
دوو گروپ لای من زۆر قێزه‌وه‌نن (قین هه‌لگره سیاسیه‌كان) دووەم (ترسنۆك و هه‌لپه‌رسته‌كان) لێره‌دا به‌به‌لگه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و دوو گروپه باس ده‌كه‌م بێ ئه‌وه‌ی ناویان ببهێنم.
کاتی خۆی ئێمە گروپێیك بووین له‌ناو رێکخراوی چاكدا كه‌مینه بوین ، گروپكی به‌رفراوانیش (كادیره‌كانی پارتی و یه‌كیتی و پارته كوردستانیه‌كانی هه‌ر ٤ پارچه و كه‌سایه‌تیه له‌رزۆكه‌كان) بوون، ئه‌م گروپه زۆر ئازاری ئیمه‌یان دەدا، تا زۆربه‌مان چاكمان بۆ به‌جهێشتن و چاكیشیان به‌و ده‌رده‌ی ئەمڕۆ برد، دەبینن ئیستا چالاکییان کەم بۆتەوە و ناویان کەمتر دەهێنرێت. ئه‌وانه زۆر دژی ئێمە و شێوازی كاركردنمان بوون. ئیمه له ره‌خنه‌گرتن به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لات وەستابووین. گروپێیكی تریش له ده‌ره‌وه‌ی چاك هه‌بون ئه‌مانه زۆربەیان سه‌ر به ده‌سه‌ڵات و کەسە ترسنۆكه‌كان بوون، ئەم گروپه ته‌نیا ئه‌و كاته ناچار دەبوون، ره‌خنه‌یه‌ك له‌ده‌سه‌لات به‌شه‌رمه‌وه بگرن، ئەو کاتانەش بوو كه دۆسیه‌كانمان زۆر گه‌وره بكردایه واتا له ترس ده‌رچووبایه ئیتر دەهاتن و نوزەیەکیان لێوە دەهات. لێره‌دا نمونه‌ی دادگایی تاله‌بانی ده‌هینمه‌وه ، له‌سالی ٢٠٠٧ بۆ ریسواكردنی داكۆكی تاله‌بانی له وه‌زیری به‌رگری سه‌رده‌می ئه‌نفال سولتان هاشم سكالامان ە دژی تۆمار كرد، کەچی له‌هه‌موو لایه‌ك پڕیان پێدا کردین و پەلاماریان داین، ته‌نانه‌ت له‌ناو چاكیشدا، تا منیش ده‌رچوم و وازم هێنا له هه‌موو كۆنگره و كۆنفرانسێ هه‌بوون باسیان ده‌كرد، گوایە ئێمە هەڵەبووین و ئەو سکاڵایەمان لە دژی تاڵەبانی تۆمار کردووە، جگه له وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی چاك كه به‌شكیان ئیستا كادیری گۆرانن . له كاتێكدا ئه‌وه بووه شانازیه‌ك بۆ رێکخراوی چاك . هه‌ر ئه‌وكاتە پارتی و یه‌كیتی كۆنگره‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌نفال له هه‌ولێر ساز كرد ٧٠٠ كه‌سایه‌تی به‌شداری كرد ، كه %٩٥ كورد بوون. ئه‌و ژماره‌یه تاك و ته‌رایان لێده‌رچێ له‌ژیانیاندا نه‌یان وێرابوو یه‌ك قسه له‌سه‌ر ده‌سه‌لات بكه‌ن وه‌ك ئیستاكه به‌س خه‌ریكی به‌شداری كۆنفرانس و كۆنگره‌كانن، ئەمانە ته‌نیا بۆ خۆ ده‌رخستن له‌فه‌یسبوك و میدیاكان ده‌چن .
یه‌كیتی دوومانگ له‌میوانخانه‌ی تایبه‌تی و بودجه‌ی خه‌لكی كوردستان دالده‌ی یه‌كێكی تری له‌ره‌مزه‌كانی به‌عس داوە، ئەم کەسە تاوانبارە به‌شداری کردووە له تاوانی ئه‌نفال ماهیر ره‌شیدە وەک لە نووسینی پێشووترمدا ناوم هێناوە، به‌لام ببینن چه‌ند له‌و ڕێكخراو و چالاكوانانه‌ی خۆیان به دۆسیه ئه‌نفال ده‌ناسن ره‌خنه‌یه‌كی بوێرانه‌یان نەگرتووە
هه‌مومان له‌یادمانە له هه‌لبژاردنه‌كانی ٢٠١٠ چۆن یه‌كیتی قورسایی كه‌مپینی له‌سه‌ر ئه‌وه داخستبوو كه گۆران له‌گه‌ل نوجیفی و موته‌له‌گه‌كان له‌موسل دیداری كردوه و به پێشمه‌رگه‌ی گوتوه میلیشیا. گوایه ئه‌مانه خیانه‌تێیكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه . چ خه‌لكێك هاته قسه به‌تایبه‌تی هه‌لپه‌رست و ترسنۆكه‌كان، به‌لام ئه‌وا دواتر بینیمان بۆن و گرمەی ماچه‌كه‌ی تاله‌بانی و نوجفی ڕۆژه ڕێگایه‌ك ده‌ڕۆیشت و چه‌ندساله موته‌له‌گ و نوجیفی میوانی عه‌زیزی بارزانی و تاله‌بانین به ئیستاكه‌شه‌وه.
له‌وه‌ش قێزه‌وه‌نتر ئه‌وه‌ی هه‌ڤال ئه‌بوبه‌كر بوو ، ئه‌وه‌نده‌یان گه‌وره كرد دێر به‌دێری شیعره‌كه‌یان لێك ده‌داوه كه له‌١٨ سالی شیعریكی له‌سالیادی به‌عس خوێندۆته‌وه له‌دێرێیكدا باسی بازوفتی كردووه .... له‌كاپێكدا %٩٨ ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌یان له هه‌ڤال ده‌گرت خۆیان یه‌ك هه‌لویستمان له‌سه‌ر ده‌یان كه‌یسی داكۆكیه‌كانی یه‌كیتی وپارتی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو جه‌لاده‌ی وه‌ك ماهیر ره‌شدی ئیستا لێ نه‌بینیبوون، یان ببینن پارتی ئیستا ته‌راتین له‌گه‌ل هه‌موو سه‌ركرده به‌عسیه‌كان ده‌كات . ئه‌و گه‌وره بوونه له‌میدیاكان به‌یه‌كیتی و پارتی نه‌ده‌كرا ئه‌گه‌ر ئه‌و سوپایه قین هه‌لگره سیاسیه و ده‌ستی دوی ده‌سه‌لات و هه‌لپه‌رست و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ل هه‌لا و بۆ خۆده‌رخستن بابه‌ت ده‌نوسن هاریكاریان نه‌كردبانایه.
هه‌ر ئه‌و سوپایه به‌رفراوانه‌ی به‌ناوی سه‌ربه‌خۆ و هه‌ندێ حزب له پێنج ساڵی رابردو زۆرینه‌ی ره‌خنه‌كانیان ته‌نیا دژی گۆران بوو، تا بلین گۆرانیش وه‌ك ئیمه حه‌ز به ده‌سه‌لات ده‌كات و واز له‌و میتۆده ره‌خنه‌گرتنه بهێینی كه به‌رای من گۆران كه‌وته ژێر ئه‌و فشاره و به‌شكی له‌به‌شداری ده‌سه‌لاتی ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌بوو كۆلی دا
به‌كورتی ره‌خنه‌كه‌ی ئیمه ئه‌وه‌یه ئیوه له‌ره‌خنه‌گرتن ناراستگۆن بفه‌رموون ئه‌وا دۆسیه‌ی ماهیر ره‌شد به‌ئاستی هه‌ڤال ره‌خنه بگرن گه‌ر دژی به‌عسن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست