دزییه‌کی زه‌به‌لاحی شێخ جه‌عفه‌ر و ئه‌نۆری حاجی عسمان
Friday, 29/06/2012, 12:00
ساڵانێک به‌ر له‌ئێستا و له‌گه‌ڵ میحنه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و قات و قری و برسیه‌تی و شه‌ری ناوخۆکه‌هه‌مو لایه‌ک ده‌زانن چه‌نده گران له‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان راوه‌ستا،له‌نێوان ئه‌و هه‌مو نه‌هامه‌تییه‌و ئه‌م راوروته‌ی ئێستای بانده دزه‌کانی کوردستان منی وه‌ک چاودێرێکی سیاسی له‌دایک بوم و به‌رده‌وام وه‌ک لێزانێک له‌درزی سوژنیشه‌وه پاشه‌ڵیان ده‌بینم،وه‌ختیه‌تی ئیتر ده‌ست له‌هه‌ندێ نه‌ریت هه‌ڵبگرین که پێی ده‌ڵێین قه‌یناکه، وه‌ختیه‌تی چیتر له‌خۆرایی خۆمان نه‌که‌ینه پیرژنی دۆرژاوو به‌دانو دۆی خۆمانه‌وه له‌ته‌ماشاکردنی ئه‌م دزانه ته‌مه‌ن به‌سه‌ر به‌رین و ئه‌وانیش هه‌ر پێمان پێ بکه‌نن، وه‌ختیه‌تی کاتی خۆمان به‌سه‌ردان و سه‌ر قه‌بران وبه‌سه‌رکردنه‌وه‌کان نه‌کوژین و ئه‌وانیش کاتی خۆیان به‌دزینی شلیفه دیناره‌وه به‌رێ بکه‌ن.وختیه‌تی به‌م دوو جامبازه‌ش بڵیین دزیه‌کانی ئێوه چ جیاوازیه‌کی هه‌یه له‌گه‌ڵ گیرفان برینی شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌کانی بازار،با له‌مانه گه‌رێین و بچینه‌وه سه‌ر ماڵه باجێنه‌که‌ی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌و هه‌ردو کارئه‌کته‌ره مافیاییه‌که‌ی وه‌زاره‌ت که‌ناویان ئه‌نوروشێخ جعفره.
ته‌نده‌ره‌کانی ئه‌م دومافیایه له‌ئه‌م ساڵدا بۆکرینی جلوبه‌رگی سه‌ربازی پیشمه‌رگه گه‌شته یازده‌ملیار دینار، سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ر پێکراو له نوسینگه‌ی تایبه‌تی شێخ جه‌عفه‌ر ئه‌وه‌ی درکاند که ئه‌و ته‌نده‌ره بدرێته ووڵاتێکی وه‌ک چین له دوملیار دینار تێناپه‌رێت به‌ڵام ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان وه‌ک دزێکی لێزان بوه به‌پردێکی په‌یوه‌ندی له نێوان شێخ جه‌عفه‌رو ئه‌وانه‌ی که ته‌نده‌ره‌که ئیستیلام ده‌که‌ن ، هه‌روه‌ها بۆ ده‌م به‌ستنی ئه‌وان گه‌شتنه ئه‌م رێکه‌وتنه ته‌نده‌ره‌که‌یان به یازده‌ملیار خه‌مڵاند ، سێ ملیاریان دیاری کرد بۆ کرینی جلوبه‌رگی سه‌ربازیی، سێ ملیاریش وه‌ک شیرینی بۆخۆیان ئاو دیو بکه‌ن و پێنج ملیار دیناریش بۆ وه‌زیر و جێگره‌که‌ی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست