جوندییانى لەنێوان دوو كەوانەدا شەڕواڵپیس
Sunday, 08/02/2009, 12:00
ئەو كەسەى لەمێژوى تەمەنى ئەو پیاوەى خەبات و مەنسەب و قەڵم و پێشمەرگایەتى لە پێناو شەوێكى كریستاڵیى ناو كۆشكەكانى ئەنقەرە و ئەستەنبوڵدا دۆڕاندووە بزانێت شایەدى لەسەر ئەم بابەتەى من دەداو سەرێكى ئەشەدوبیللا بادەدات ئەوانەى نێزیكى ئەم پیاوە كاسە لێس و ئابڕووبەرەى بنەماڵەىجهلالن چاك دەزانن چۆن و بەچ شێواز و مەرامێك یارى بە شەرەف و ئابروى كچانى بێدەسەڵاتى ژێر دەستییەوە دەكات و لەخشتەیان دەبات ئەو لەشكرە كارمەندەى لەسەتەلایتى گەلى كوردستان و كەناڵەكانى ترى راگەیاندنى بنەماڵە كۆیكردونەتەوە گەواهیین بۆ ئەوەى زۆرترینیان كچانى هەژار و كەسووكارى هەمومانن تا كاك ئازادى لەنێوان دووكەوانەدا شەڕواڵ پیس هەواو هەوەسەكانى خۆى پێیان تێر بكات جارێك بەناوى وەفد و جارێكی دیکه بەناوى خولەوە دەیان باتە ئانقەرە و ئەستەنبووڵ بەپێى لیست ئەوانەى ئارەزوى لەسەریانە داوایان دەكاو لەگەڵ خۆى دەیانبا ئەو ناوانەش بەبەڵگەوە لەبەردەستدان بەڵام لەبەرپابەند بونمان بە ئەخلاقى رۆژنامەنوسییەوە ناویان ناهێنین .
دواى ئەوەى بەپیلانێكى ئازاد و بەهرۆزى میت ئیتڵاعات كۆدەكرێنەوەو بەرەو توركیایان دەبەن بۆئەوەى ئارەزووەكانى خۆیانیان لێتێربكەن هەردوو ئەندامى وەفدەكە (خ ع ، ع ق) بەو كارە قێزەونەى ئازاد دەزانن و دەستبەجێ ویژدانییان دەجوڵێ و ئەكەونە تانەو تەشەر و قسەى سووك بەئازادى داوێن پیس هەر بۆیەش دواى گەڕانەوەیان (خ ع) لەبەرێوەبەرى ئێزگە لادەبا و (ع ق) یش لەبەرێوەبەرى كەركووك تی ڤى لادەبا ئائەمەیە بێئەخلاق ترین نمونەى بەرپرس لەناو دووكەوانەدا شەرواڵ پیس.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست