دوعاکه‌ی مه‌لا کرێکار گیرا بوو، سه‌رۆک بارزانی تووشی سه‌ره‌تان هات
Friday, 05/02/2010, 12:00
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی مته‌ڵه‌قم به ئه‌تایستی هه‌یه،باوه‌ڕم به دوعاکردن نیه، هه‌رچه‌ند مه‌لا کرێکار ده‌پاڕێته‌وه و فرمێسک به‌ر‌ی قوڕگی گرتوه‌و داوا له خواکه‌ی خۆی ده‌کات ،که به‌رزانی و تاڵه‌بانی توشی سه‌رتان ببن، ئه‌وا بیستمان، که هه‌ردوکیان به‌رزانی و تاله‌بانی له‌به‌ر ده‌رگای دۆزه‌خدا چاوه‌ڕێی پسوڵه‌ی چوونه ژووره‌وه‌ن.
پێم ناخۆشه، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌مرێت و دنیای فانی به‌جێده‌هێڵی، به‌ڵکو پێمخۆشبوو، وه‌ک چاوچیسکۆ یا وه‌ک سه‌ددام، له دادگاداسزای بێچاره‌کردنی ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌تان لێبستێنداریه‌ته‌وه، چونکه هه‌روه‌ک چۆن بووه به ویردی سه‌رزمانی لانه‌وازان، جامانه‌که‌ی بارزانیی و بۆیباخه‌که‌ی تاڵه‌بانی ئه‌گه‌ر بگوشن، ته‌نها خیانه‌تیان لیده‌چۆڕێت.
ئێوه سه‌دان و هه‌زران جار، ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌ی کوردتان تووشی هه‌زاران نه‌هامه‌تی و هه‌ڵدێر کرد، ئه‌گه‌ر ڕۆژێک بێت و مه‌سعود به نه‌خۆشی شیرپه‌نجه گیان له ده‌ست بدات، یان تاڵه‌بانی ئاوبه‌نگ بکاو بمرێت، دلگران ده‌بم چونکه به‌سزای گه‌ل نه‌گه‌یه‌ندراون.
جه‌نابی سه‌رۆک...
کاتێک بۆیه‌که‌مجار گه‌یشتمه خۆرهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌و خۆرهه‌ڵاتی سورایی له‌هه‌ر ده‌ڤه‌رێک به‌دی ده‌کرێت به ده‌ستی ئێوه، چوومه شاری پاوه، له شاخه‌که‌ی پشتی پاوه‌وه به گه‌وره‌ی نووسرابوو، "خدا شاه میهن".
پاشانیش له ڕێگای دۆستێکه‌وه، چوین بۆ ئارشینڤی ڕۆژنامه‌کان، ئای چیمدی و چیم نه‌دی!
سه‌رۆک ....
به‌سه‌ری خۆم، شارێک له ڕۆژنامه، که له سه‌ر ڕه‌فه به پاڵێ گه‌روه گه‌وره، باوه‌ڕ بکه، چییایه‌ک له ڕۆژنامه بوو. له چه‌ند پاڵێکدا، سه‌رپێی ته‌ماشای نزیکه‌ی 10 ڕۆژنامیانم کرد، هه‌ر هه‌مووی شاه هات شاه چوو، خوا بیپارێزێت.
جه‌نابی سه‌رۆک گه‌ره‌کمه پێت بێژم، هه‌مووی درۆ بوون، هه‌مووی خه‌ڵه‌تاندنی گه‌لانی ئێران بوون، درێژ دادڕیه، که به‌باسی ڕاکردنه‌که‌ی مردنه ڕیسواییه‌که‌ی شات بۆ باسبکه‌م، چونکه ئه‌و کاته جه‌نابتان له که‌ره‌ج بوون. باوه‌رپێبکه که‌م دیوار مابوو، له عێراقدا، وێنه‌ی سه‌دامی پێوه نه‌بێت، ئه‌ی کوان؟
ئامان سه‌رۆک....
وریابه نه‌تخه‌ڵه‌تێنن به وێنه‌ی گه‌وره گه‌وره، باوه‌ڕم پێبکه سه‌رۆک که‌مێکئ دیکه هیچ زبڵدانێک نایان گرێته خۆی. ته‌نها بۆ بیر هێنانه‌وه‌تان، له ڕاستیدا شای ئێران ئه‌وه‌نده‌ی ئێوه دڕنده نه‌بوو، به‌ڵام دیمان، شای ئێران نووسه‌ره جانه‌وه‌ره‌کان کردیان به‌و دڕنده‌یه.
سه‌رۆکی به‌ناو هه‌رێم ...
که‌مێک گوێم بۆ رادێره ئه‌مه‌ت بۆ بگێڕمه‌وه، که "ئه‌سه‌دوڵای عه‌له‌م" نووسه‌ری ده‌رباری شا ئه‌ڵێ: شابانوو ده‌ست پیوه‌نده‌که‌ی ئاگادار کرد، که ده‌یه‌وێت سه‌ردانی گوندێک بکات، ئه‌وانیش ده‌ست به‌جێ هه‌موو شتیکیان دابین کرد، تا بۆ سبه‌ی بچه‌نه سه‌ردانی گوندی دیاری کراو، کاتێک شابانوو ده‌گاته گونده‌که، سه‌ری سوڕ ده‌مێنێت، چونکه ده‌بینێت، هه‌ر ماڵه‌ی به‌فرگر، یه‌خچاڵ، ته‌له‌ڤیزیۆن، گه‌سکی کاره‌با، ئاوی گه‌رم و سارد، قوتابخانه و خه‌سته‌خانه‌ی تێدایه، به‌کورتی له هیچیان که‌م نه‌بوو. شابانوو به‌دڵخۆشیه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه لای شا، به‌ڵام به‌شا ئه‌ڵێ: ڕووداوێک که باوه‌ڕپێکراو نه‌بوو، سوراو سپیاوی خانمه گونده‌یاکان بوو.
باوه‌ڕناکه‌م خانمانی گوندییه‌کانمان سوراو و سپیاو بکه‌ن بۆیه، ده‌بێت جارێکی دیکه له پڕ بچه‌وه ئه‌و گونده به‌بێ ئاگاداری ساواکییه‌کان، به‌ڵام ساواکییه‌کان ده‌یکه‌ن به‌هه‌را، گوایه چریکه‌کان ده‌یکوژن، به‌و شێوه‌ش شا ڕێگه نادات، که جارێکی دیکه شابانوو بچیته‌وه و سه‌رادنی گونده‌ییه‌کان بکات.
تۆش سه‌رۆکی هه‌رێم .... ووریابه که پاراستن، وه‌ک ساواکیه جانه‌وه‌ره‌کان له خشته‌ت نه‌به‌ن. ئه‌وه جاران بوو چوو، ئێستا زۆرینه‌مان ده‌زانینن ئه‌و کاته‌ی، که چوارمشقی له سه‌ر گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل دانیشتبوویت، ئابۆقه‌ی سۆرانت دا، خه‌ڵکیت دووچاری برسێتی و نه‌هامه‌تی کرد. خه‌ڵکت والێکرد له‌برسا منداڵی خۆی بکوژێ.
ئه‌وه تۆبووی سه‌رۆک، که خه‌ڵکت والێکرد فیری له‌شفرۆشی بێت.
سه‌رۆک ئه‌وه ئێوه بوون، واتان له گه‌نجان کرد وڵات به‌جێ بهێڵێت و ئاواره‌ی هه‌نده‌ران بن به ئێستاشه‌وه.
جه‌نابی سه‌رۆک .....
ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆ و دڵسۆزبوونایه بۆ ئه‌و خه‌ڵکه برینداره‌کانی کیمیاوی بارانی هه‌ڵه‌بجه تیمار بکه‌ن، تا خه‌ڵک بێده‌نگ بێت.
ئاو کاره‌با بۆ خه‌ڵک دابین که‌ن تا باسی نه‌که‌ن.
دزی له‌خه‌ڵک مه‌که‌ن با ناوتان نه‌هێنینن.
سه‌رۆک من تێناگه‌م ئه‌و ئه‌موو حیمایه چییه هه‌تانه، هه‌ر چه‌ند وه‌ڵامان هه‌یه، یا ئه‌وه‌تا ئێوه زۆر ترسنۆکن، یا ئه‌وه‌تا دار‌و دیوارتان له خۆیان کردوه به‌دوژمن.
چونکه شێخ محه‌مه‌د بن ڕه‌شیدیش وه‌ک ئێوه دزی ده‌کات و یه‌کێکیشه له ده‌وله‌مترین که‌سایه‌تی جیهان، به‌ڵام ئازاری که‌سی نه‌داوه و که‌سی نه‌کوشتوه، بۆیه بێپه‌روا به کۆلانکانی وولاته‌یه‌که‌یدا وه‌ک هه‌ر هاوڵاتیه‌که‌ی دیکه دێت و ده‌چێت،مێشێکیش میوانی نیه.
سه‌رۆک ته‌نانه‌ت پرۆگرام لیده‌ری 60 مینت سه‌رسوڕده‌مێنێت که چۆن پاسه‌وانی نیه!
جه‌نابی سه‌رۆک منیش حه‌زم ده‌کرد، وه‌ک هه‌موو که‌سێک شانازیم به سه‌رۆکه‌که‌مانه‌وه بکردایه، به‌ڵام ئه‌فوسوس ناتوانم له‌یاده‌کانی نیلسۆن مه‌ندێلا ئاماده نه‌بم، ناتوانم له بۆنه‌کانی گاندیدا ئاماده نه‌بم.
سه‌رۆک ئه‌گه‌ر له بۆنه‌کانی چێ گیڤارادا به‌شداری نه‌که‌م، واده‌زانم تاوانێکی گه‌وره‌م کردووه.
سه‌رۆک نه‌چووه بچێت، باوه‌ڕ بکه گه‌له‌که‌مان دڵی زۆر گه‌وره‌یه، سه‌رۆک دڵنیابه دڵی گه‌له‌که‌مان "له دڵی ئاسمان گه‌وره‌تره، شیعرێکی ئه‌فغانیه" لێتان ده‌بورن.
به‌کورتی سه‌رۆک هێنده‌تان نه‌ماوه، له ژیاندا فریا بکه‌وه چاکه بکه هه‌ر چاکه چاکه.
له‌گه‌ڵ هه‌ر چرکه‌یه‌کدا ته‌مه‌ن که‌م ده‌کات
ده‌ڵی جاکه بکه هه‌تا ماوی
خۆ تۆ بێهۆ دروست نه‌کراو
جه‌نابی سه‌رۆک گرانترین مه‌تریالی ئه‌مڕۆی جیهان یۆرانێۆمه، ئه‌گه‌ر بێت و سێژه‌مه نان و یۆرانێۆم بخۆی، هه‌رچه‌ند یۆرانێۆم ناخورێت، ئینجا سه‌رمایه‌که‌ت به‌شی 1000نه‌وه‌ت ده‌کات، که‌واته بۆ بیرناکه‌یته‌وه وه‌ک نیلسۆن مه‌ندێلا بژیت.
سه‌رۆک زۆرت له ژیاندا نه‌ماوه، فریای که‌وه، باوه‌ڕده‌که‌م ده‌توانیت که
ته‌واوی دێکوێره‌ێکانی کوردستان ببوژێمیته‌وه، هه‌موو گوندێک با قوتابخانه‌و خه‌سته‌خانه‌ی هه‌بیت، با یاریگاو گومی مه‌له‌ی ده‌سکردیان بۆ دروست بکه‌یت، با هه‌میشه ئاوی گه‌رموو ساردیان هه‌بێت.
سه‌رۆک ژیان بکه‌ره‌وه به گیانی ووڵاته‌کدا، لێگه‌ڕێ کشتوکاڵ و میوه‌ی سروشتی وولات ببوژێته‌وه.
جا ئه‌وسا ده‌زانی خۆشه‌ویستی سروشتیه‌و ده‌ستکرد نیه، ئه‌وسا ده‌زانیت که چێژی نان و ته‌ماته‌و له‌گه‌ڵ کاڤیاری ڕوسی جیاوازیان نیه.
جه‌نابی سه‌رۆک...
ته‌نها یه‌ک پێشنیارم ماوه، ئه‌ویش سه‌رگوزشته‌ی جه‌ی هووارد مارشاڵه که مرد ملیارده‌ها دۆلاری له پاش به‌جێ ما بۆ شاجوان و ئه‌کته‌ری سینه‌مای جیهانی ئه‌نه نیکۆڵ شمس، ئه‌ویش به ماده بێهۆشکه‌ره‌کان مرد و بۆی نه‌خورا و خێری لێ نه‌بینی.
www.wikipedia.comئه‌لبێرتۆ فۆجیمۆری، سه‌رۆکی پیرۆی پێشوو، 600 ملیۆن دۆلاری دزی، دوایی به 25 ساڵ زیندانی سزا درا..
به‌ڕیز سه‌رۆکی هه‌رێم،،، هیوادارم ئه‌م ڕووداوانه له‌بیر نه‌که‌ی.
www.aftonbladet.se
تێبینی: ئایا ده‌زانیت کوردستانپۆست یه‌که‌م ڕاگه‌یاندنی کوردیی و جیهانی بوو، که بۆ یه‌که‌مجار ڕایگه‌یاند که مه‌سعود بارزانی تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بووه، سه‌رچاوه‌که‌ش له که‌سێکی نزیکی بنه‌ماڵه (دڵشاد بارزانێ) وه‌ریگرتبوو؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست