کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌نفال و قوربانیان بونه‌ته‌ ڕیكلامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و تاكو ئێستا هیچ كاندید و لایه‌نێك پشتیوانیان له‌ خواسته‌كانمان نه‌كردووه‌

Thursday, 09/07/2009, 12:00


وه‌ك ده‌بینین دۆزی قوربانیانی جینۆسایدی كورد بۆته‌ باشترین ڕیكلامی كاندید و لیسته‌كان له‌ هه‌ڵبژاردندا,نزیك 20 ڕۆژه‌ ئێمه‌ ئه‌م داخوازینامه‌یه‌مان پیشكه‌ش كردووه‌,تا ئه‌مچركه‌ ساته‌ هیچ كام له‌ لیست و كاندیده‌كان پشتیوانیان له‌م داخوازی نامه‌یه‌ ده‌رنه‌بڕیووه‌.

9-7-2009

داخوازینامه‌ی چاودێری كوردۆساید بۆ كاندیده‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ولیسته‌كانی به‌شدار بوو له‌ هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی كوردستان

بابه‌ت : داخوازینامه‌ بۆ سه‌رجه‌م لیست و كه‌سایه‌تییه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی پارله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان .
داواكاری : پشتیوانیكردن .

به‌ڕێزان ئێمه‌ وه‌ك ناوه‌ندی چاك , كۆمه‌ڵێك داواكاری , كه‌ به‌شێكن له‌ داخوازو ویسته‌كانی ئێمه‌ و زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌ستتان , به‌ هیواین پشتیوانی لێبكه‌ن و په‌یمان به‌ جه‌ماوه‌ر بده‌ن له‌ دوای ده‌رچونتان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و پارله‌مان كاری جدی له‌سه‌ر بكه‌ن بۆ به دیهینانیان .

داخوازی كه‌سوكاری قوربانیانی جینۆسایدی كورد :

1- پشتیوانیكردن له‌ په‌یوه‌ست بوونی ئێراق به‌ په‌یماننامه‌ی ڕۆما و سه رجه م ئه و په‌یماننامه جیهانیانه ى له خزمه ت ئاشتى و پاراستنى مافى مرۆف كارده كه ن .
1.دادگاییكردنی تاوانبارانی ئه‌نفال درێژه‌ی پێبدرێت , هه‌موو ئه‌وانه‌ بگرێته‌وه‌ ده‌ستیان له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌ هه‌بووه‌ , به‌ جاشه‌ كورده‌كانه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یان 264 تاوانكاره‌ .
2.ناوی تاوانكارانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی كورد به‌ زوترین كات بدرێته‌ پۆلیسی ئینته‌رپول .
4.كۆتایی به‌ ئازاری بریندارانی چه‌كی كیمیاوی بهێنرێت و وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان بدرێته‌وه‌, به‌ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌یان بۆ چاره‌سه‌ركردن له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی هانده‌ران .
5.هه‌موو فایلڕه شه‌كان ئاشكرا بكرێن. سه‌رجه‌م هاوكارانی ڕژێمی فاشی به‌عس به‌ كورده‌كانیشه‌وه‌ دادگایی بكرێن، به‌ هۆی پابه‌ندی حیزبی یان هه‌ر هۆیه‌کی تر چاوپۆشی له‌که‌س نه‌کرێت.
6.هه و‌ڵبدرێت 16-3 به‌ ڕۆژی دژایه‌تیكردنی چه‌كی كیمیاوی له‌ جیهاندا بناسرێت, چونكه‌ هێرشی کیمیاوی بۆسه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌‌ گه‌وره‌ترین هێرشی کیمیاوییه له جیهان‌ دژ به‌ خه‌ڵکی سڤیل له‌ سه‌رده‌می نوێدا.
7.كارى جدى بكررێت 16-3 بكرێت به‌ ڕۆژی ماته‌مینی گشتی له‌ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستاندا ,پێویسته‌ هه‌وڵبده‌ین له‌ ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و كوردستانی یادی سه‌رانسه‌ری تاوانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال بكه‌ینه‌وه‌.
8-هه‌وڵبدرێت 14-4 بكرێت به‌ ڕۆژی جینۆساید له عیراق .
9خانووه‌ ڕوخاوه‌كه‌ی "عومه‌رخاوه‌ر" له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ بكریت به‌ مۆزه‌خانه‌ ,كه له‌ ساڵی 2007 ه وه بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م داوایه‌مان كردووه .
10.هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ به‌رهه‌م هێنانی چه‌كی كیمیاوی له‌ وزاره‌تی پیشه‌سازی سه‌ربازی به‌رپرسن، وه‌ك تاوانكاری سه‌ره‌كی ڕابكێشرێنه‌ دادگا, بۆ نموونه‌ كه‌سانی وه‌ك عامر ڕه‌شید به‌رپرسی به‌رهه‌م هێنانی چه‌كی كیمیاوی له‌ وزاره‌تی پیشه‌سازی سه‌ربازی ، كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه‌ ئازادكرا.
11.حكوومه‌تی كوردستان جودایی له‌نێوان قوربانیی سڤیل و پارته‌ سیاسییه‌كان و به‌رپرساندا نه‌كات , یه‌ك لیستی شه‌هیدان له‌ كوردستاندا هه‌بێت .
12.‌ لیستی شه‌هیدان له‌ تاوانكاران پاككبركرێته‌وه‌ , ئه‌م لیسته‌ش ئاشكرا بكرێت و ئه‌وانه‌ش سزا بدرێن كه‌ جاش و تاوانكارانیان به‌ شه‌هید دیاریكردووه‌.
13- وەزارەتى شەهیدان ناوى سەرجەم (ئەنفالکراوەکان و شەهیدانى کیمیاباران) دیکۆمێنت بکات و لە دوتوێى کتێبێکدا به زۆربه ى زمانه زیندووكان جیهان بلاوى بكاته وه و فلیمى دیكۆمینتارى و سینه مایى له باره یانه وه به رهه مبهینریت.
14- لەشارە گەورەکانى کوردستاندا یەکێک لە دامەزراوەکان یان شەقام یان هەرشتێکى دیارو بەرچاو بەناوى یەکێک لەو گوندانەوە ناوبنرێت کەزۆرترین ژمارەى مرۆڤى کوردى تێدا ئەنفالکراەوە یان بۆته قوربانى كیمیابارانكردن.
15- هاوكاری ڕێكخراوه‌كانی كه‌سوكاری قوربانیان بكرێت " كۆمه‌ڵه‌ی قوربانی هه‌ڵه‌بجه‌,كۆمیته‌ی داكۆكی له‌ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان,بالیسان,بارزانی,گۆپته‌په‌,فه‌یلی,سوێسنان,بۆتێ و وه‌رێ و..." بۆ به‌شداری له‌ كۆڕو سمینار و ڤیستیڤاڵه‌ جیهانییه‌كان بۆ ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی و كیمیابارانكردنی خه‌ڵكی كوردستان .
16.حكوومه‌تی كوردستان گرنگی به‌ ژیانی به‌جێماوانی قوربانیانی (ئه‌نفال, هه‌ڵه‌بجه‌, كیمیاباران, فه‌یلی, بارزانی, قه‌ڵادزێ, زیندانیان, ئیعدامكراوان، ڕاگوازراوان هتد). بدات و بۆنموونه‌ پێویسته‌:
حکومه‌تی کوردستان یارمه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و سایکۆلۆژی پێویست بۆ هه‌موو بێوه‌ژن، پیر و په‌که‌وته‌کانی ژینۆساید و کیمیاباران و قوربانیانی دی مسۆگه‌ر بکات.
حکومه‌تی کوردستان یارمه‌تی، چاودێری و خه‌رجی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی مناڵانی خێزانه‌ ئه‌نفالکراوه‌کان بگرێته‌ ئه‌ستۆی خۆی.
حکومه‌تی کوردستان بۆ دروستکردنه‌وه‌ی ژیانێکی سه‌ربه‌رزانه‌ بۆ خێزانه‌ قوربانییه‌کان هه‌رچی له‌توانایدایه‌ بیخاته ‌گه‌ڕ و گوزه‌رانیان باش بکات.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان میتۆدی گونجاو بۆ سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌کانی تاوانه كانى ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌سه‌ر قوربانیاندا بگرێته ‌به‌ر.
17.حكومه‌تی ئێراقی 16-3 وه‌ك ڕۆژی هه‌ڵه‌بجه‌، 14-4 وه‌ك ڕۆژی ئه‌نفال به‌ فه‌رمی بناسێت و به‌فه‌رمی داوای لێبوردن له‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد بكات, پێویسته‌ ئه‌و تاوانانه‌ له‌ پاڵ كۆمه‌ڵكوژی بارزانییه‌كان له‌ ده‌ستووردا وه‌ك كرده‌ی ژینۆساید بچه‌سپێت. هه‌روه‌ها تاوانی پاکتاوی فه‌یلییه‌كان و به‌عه‌ره‌بکردنی ئێزیدیه‌کان و به‌عه‌ره‌بكردن به‌گشتی و ڕاگواستن له‌ ده‌ستوردا له‌ ژێر په‌ره‌گرافی تایبه‌تدا وه‌کو تاوان بناسێندرین و حكومه‌تی ئێراقی په‌یمانی دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌یان له‌ داهاتوودا مۆر بکات.
81. قه‌ره‌بووی قوربانیانی فه‌یلی بكرێته‌وه‌ , حكوومه‌تی كوردستانیش شه‌هیدانه‌ بۆ شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كانیان دابین بكات .
19گوشار خستنه‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ تاوانبارانیان شاردۆته‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی په‌لکێشکردنیان بۆ دادگا له‌ ناوه‌وه‌ و له‌ هه‌موو لایه‌کی به‌رپرس یان ئاگادار ده‌که‌ین، هه‌ر نهێنییه‌ك له‌و بواره‌دا هه‌بێت بۆ بیروڕای كوردی و جیهانی ئاشكرای بکه‌ن.
20هه‌موو هه‌وڵه‌كان بخرێنه‌ گه‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نفالكراو و بێ سه‌روشوێنكراوه‌كان و هێنانه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ته‌رمه‌كانیان بۆ كوردستان و دیاریكردنی ناوچه‌یه‌ك نزیك له‌ قورسایی جوگرافیای تاوانه‌كه‌ بۆ ناشتنیان، هه‌ر له‌و شوێنه‌دا دروستکردنی مه‌نومێنتی ئه‌نفال .
21حکومه‌تی کوردستان داوای لێبوردن له‌ قوربانیان بکات و قه‌ره‌بووی 18ساڵ پشتگوێخستنیان بکاته‌وه‌ .

كه‌ركووك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان :

-پشتیوانی بێجیاوازی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ له‌سه‌ر حیسابی حكوومه‌تی كوردستان بێده‌ست وه‌ردانی لایه‌نه‌كان .
-ته‌رخانكردنی كورسی تایبه‌ت بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ پارله‌مانی كوردستان .
-داكۆكی جدی له‌و كه‌یسانه‌ و به‌ستنی كۆنگره‌ و كۆنفرانسی جیهانی له‌ په‌یوه‌ست به‌و دۆزانه‌ .
-حكومه‌تی ئێراقی قه‌ره‌بووی زیانی قوربانیانی کۆکوژی و به‌عه‌ره‌بكردنی گه‌لی كورد بكاته‌وه‌.
-پشتیوانیكردن له‌ دیاریكردنی لانی كه‌م5%ی داهاتی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه‌ .
-هه‌وڵی جدی بدرێت ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناو سنووری هه‌رێمی كوردستان ,لیسته‌كان و پاڵێوراوانی سه‌رۆكایه‌تی په‌یمان بده‌ن سازشی له‌سه‌ر نه‌كه‌ن.

داخوازینامه‌ی كوردی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان :

-ته‌حریمكردنی شه‌ڕی كورد به‌ ده‌ستی كورد .
-پشتیوانی له‌ داخوازه‌ نه‌ته‌وایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و سیاسییه‌كانی كورد له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی كورستان .
-هه ریمى كوردستان نیشتمانی كوردستانیانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستانه‌ .
-تیرۆركه‌رانی كوردی ڕۆژهه‌ڵات دادگایی بكرێن .
-هاوكاری په‌نابه‌رانی كه‌مپی كاوه‌و و مه‌خموور و ..... هتد بكرێت و ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌یان بۆ دابینبكرێت له‌ بواری :
- خوێندن و په‌روه‌رده‌ .
- به‌خشینی ناسنامه‌ به‌و به‌شه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌ كوردستان بمێننه‌وه‌ .
- به‌خشینی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ و ئیمتیازاتی كاركردن و دامه‌زراندن به‌وانه‌ی نایانه‌وێت ناسنامه‌ی ئێراقی به‌ده‌ست بهێنن.
-پاراستنیان له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی لێوه‌ی هه‌ڵاتوونه‌ .
- حکومه‌تی ئێراق داوای لێبوردن له‌ قوربانیانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان بکات به تایبه ت سه رده شت و زه رده ، دان به‌و تاوانانه‌ بنێت و قه‌ره‌بوو‌ی زیان لێكه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوی و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی به‌عس له‌ ناوچه‌ به‌رکه‌وتووه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستاندا بگرێته‌ ئه‌ستۆ.
- تاوانی سه‌رده‌شت که‌یسی تایبه‌تی بۆ بکرێته‌وه‌ و دادگایی تاوانباران له‌م تاوانه‌دا بکرێت.
- كه‌یسی پێشمه‌رگه‌كانی گوردانی شوان له‌ دادگاییه‌که‌ی که‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌ دا ئاماژه‌ی بۆ بکرێت و لێیبکۆلدرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها تاوانبارانی ئه‌م تاوانه‌ بدرێنه‌ دادگا و دادگایی بکرێن.
-له‌ شاره‌ گه‌وره‌كان ده‌زگا و شه‌قام و شوێنی گشتی به‌ ناوی شه‌هید و كۆمه‌ڵكوژی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌وه‌ بكرێته وه .
-گرنگی به‌ پێشێلكاری و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانیان بدرێت ,به‌ دۆكۆمێنتبكرێت و یادیان بكرێته‌وه‌ له‌ كوردستان.

پاراستنی مافی مرۆڤ له كوردستان :

-زه‌مانه‌تی ئازادی سیاسی و ئازادی بڵاوكردنه‌وه‌ بكرێت , كۆتایی به‌ فشار هێنان بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان بهێنرێت .
-دانى مۆله تى كاركردن به پارت و ریكخراوه كان سانا بكریت و بودجه یان به شیوه ى شه فاف دوور له ده ست تیوه ردان بۆ دیاریبكریت .
-ده‌رگای زیندانه‌كان بكرێته‌ سه‌ر پشت و زیندانییه‌ نهێنییه‌كان هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه‌ .
-چاره‌نووسی بێسه‌رو شوێنان ئاشكرا بكرێن .
-كوشتنی ژنان سزای قورسی بۆ ببڕدرێته‌وه‌ .
-دابین كردنی بیمه‌ی بێكاری بۆ بێكاران "سۆسیال" و دابه‌شكردنی به‌شێك له‌ بودجه‌ی كوردستان به‌سه‌ر هاووڵاتیانی كوردستان به‌ تایبه‌ت بێوه‌ ژنان و كه‌مده‌رامه‌تان.

مافی ئێزیدییه‌كان :
ئێزیدییه‌كان وه‌ك به‌شێك له‌پێكهاته‌ی كورد , له‌ ڕابردوو زۆرجار كه‌وتونه‌ته‌ به‌ر شالاوی كۆمه‌ڵكوژی و جیاكاری به‌رامبه‌ریان پیاده‌كراوه‌ ,پێویسته‌ قه‌ره‌بووی مادی و مه‌عنه‌وی ئه‌و جیاكاریانه‌ بكرێته‌وه‌ , بۆیه‌ ئێمه‌ پێمان وایه‌ :
-پێویسته‌ ئه‌و زه‌وی ناوچانه‌ی لێیان داگیركراوه‌ بۆیان بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ .
-ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی له‌ ڕابردوو دژیان ئه‌نجامدراوه‌ , وه‌ك كاری نه‌فره‌تلێكراو بچێته‌ بواری خوێندنه‌وه‌ .
-ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌ كۆمه‌ڵكوژیان هه‌بووه‌ , وه‌ك ڕه‌مزی مێژوویی سه‌یر نه‌كرێن .
-هاوكاری مادیان بكرێت بۆ باشتر كردنی باری ژیانیان و بوژاندنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان .
-له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پۆستی سیاسی و كاڕگێڕی گرنگیان پێبدرێت , له‌سه‌ر بنچینه‌ی لێهاتووی .
-هه‌ر جیاكارییه‌ك به‌رامبه‌ریان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئاینی وه‌ك ڕاستیزم سه‌یر بكرێت و سزای قورسی بۆ دابندرێت .


كه‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تی و ئاینییه‌كانی كوردستان"كلدۆ ئاشوری و سریان و توركمان و ئه‌رمه‌ن"

-ئه‌و پێشێلكاری و تاوانانه‌ی له‌ ڕابردوودا دژیان ئه‌نجامدراوه‌,وه‌ك هاووڵاتی كوردستان و به‌شێك له‌ مرۆڤایه‌تی گرنگی پێبدرێت,بخرێته‌ پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌ له سنووری هه‌رێمی كوردستان,هاوكات شان به‌ شانیان هه‌وڵبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی دانی پێدا بنرێت له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی ئه‌نجامده‌روه‌و.
-دان به‌ مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تی و ڕۆشنبیرییه‌كانیان بنرێت و پشتیوانی له‌ خواست و داخوازه‌كانیان له‌ چوارچێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
-ئاین و نه‌ته‌وه‌ نابێت ڕێگر بێت له‌به‌رده‌م وه‌رگرتنی هیچ پۆستێك له‌ كوردستان و هه‌موو جیاكارییه‌ك ڕه‌تبكرێته‌وه‌.

چاودێری كوردۆساید-چاك
20-6-2009
www.chak.be
www.chaknews.com
www.kurdocide.org
[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە