کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کچەکانی بارزانیش وەك ئێمە عاشقن عاشقی هەمو شتێك...

Friday, 14/05/2010, 12:00


پێشەکی . لێردا نامەوێ بارزانی و بارزانیەکان بە دواکەوتو وەسف بکەم چونکە بنەماڵەی بارزان تەنها قەومو قەبیلەی مەلاو مەسعودی نەخوێندەوارو برا داوێن پیس و کوڕە تیرۆریستەکانی نیە بەڵکو بارزانیەکان زۆر پیاوی شەریف و مرۆڤ دۆست و ڕۆشنبیرو ئەکادیمیان تیا هەڵکەوتوە چونکە وەك ئاشکرایە ئەوەی خەڵکی گوندی بارزان بێت پێی دەوترێت بارزانی واتە خەڵکی بارزانە ناوی گوندەکەیان وەك شۆرەت پێوە لکاوە خاڵێکی تر کە بارزانیەکان لە خەڵکی کوردستان جیا ئەکاتەوە جامانە سورەکانیانە جا هەرچی ناوی گوندی بارزانی وەك پاشکۆ بەناوەکەیەوە بو یان جامانەی سوری لەسەر بو گوناهە وەك نەزان و دواکەوتو دڕندەی دژە ئازادی و دیموکڕاتی مافی مرۆڤ و بەتایبەتیش مافی ئافرەت پێناسەی بکەین. بەڵکو لێرەدا تەنها مەبەستم بنەماڵەو کوڕەکانی مەلا مستەفای ئاشبەتاڵە بەتایبەتیش کوڕەکانی حمایل خان هەتا بڵێی داوێن پیس و دواکەتو دڕندەو خوێنڕێژن ئەوەی ئەوان حسابی بۆناکەن مافی ئافرەتە ئافرەت لای ئەوان واتە عەیبە هیچ کات ئامادە نین ئافرەتەکانیان بدەنە قەومو قەبیلەیەکی دەروەی بازنەی بنەماڵەکەی خۆیان چونکە پێیان شورەییە. هەر بۆیەشە تا ئیستا کەس نازانێ مەسعود چەند کچی هەیە چەند خوشکی هەیە ئاشکرایە ئەوانە هەر هەمویان لەسەری سەری ڕەش وەك ڕەوە ئاسکو حەیوانە کێوەیەکانی جەنابی سەرۆك لەناو قەفەس کراون و سەری ڕەس زیندانێکە بۆ ئافرەتەکانی بنەماڵەی مەسعود چونکە جگە لەسەری ڕەش تا ئێستا نەیان هێشتوە تەنانەت بازاڕی مەسیفیش ببینن ئافرەتەکانی بنەماڵە لەسەفەری تاران و هەندەرانیشدا هەمیشە لەژێر چاودێری وردی باوەڕ پێکراوەکانی خۆیاندان بەقەدەر تاڵە دەزویەك لێیان خافڵ نابن. سەرەڕای ئەوەش ئافرەتانی ناو بازنەی بنەماڵەی مەسعود هەرگیز ڕێگەیان پێنادرێ جگە لە جلی کوردی و پۆشاکی ئێرانی وەك مانتۆ. پانتۆڵی تەسکو تەنورەو جۆرەکانی تری ئەو پۆشاکانە بەتایبەتی پۆشاکی تەنك بپۆشن کە کیژانی کورد ئەمڕۆ بە ئازادی ئەیپۆشن. گومان لەوەدا نیە ئافرەتانی ناو ئەو بنەماڵەیە ئەگەر لە ترسی زەبرو زەنگی مەسعودو براو کوڕەکانی نەبێت ئەوانیش خواستیانە بە ئارەزوی خۆیان بچنە بازاڕەکان و کام کاڵا شیکو جوان و تازە مۆدیلە کام پانتۆڵ تەسکە بیکڕن و بیپۆشن و لەبەر چاوی کوڕە گەنجەکاندا خۆیان دەرخەن و تەنانەت ئەشقیش بکەن و بە خواستی خۆیان هاوسەری خۆیان دەستنیشان بکەن و وەك هەر کچێکی تری ئەم دنیایە لە شاشەکانی تەلەفیزنەکانەوە دەرکەون بەڵام کچەکانی بنەماڵە ی مەسعود ئەو مافەیان پێ ڕەوا نابینرێ و هێڵی سورو بڤەیەکی سەختە. بەڵام بۆ پیاوەکانیان هەموشتێك ڕێگە پێدراوو ئاسایی یە تەنانەت ئەتك کردنی کچانی دەرەوەی بازنەی بنەماڵە و کوشتن و لەناو بردنی خەڵک بەتاکو بەکۆ. جا هەر کەسێك بێت.. کچانی مەسعودو براکانی ئەگەرچی زێڕو ئەڵماسی گران بەهاو پارەیەکی بێشوماری دزراوی خەڵکی کوردستانیان لەژێر دەستایەو ئەتوانن ڕۆژانە بەملوێن دۆلار سەرف بکەن بەڵام لەبەر ئەوەی ئازاد نین و کۆیلەن و زۆربەی زۆری مافەکانیان لێ زەوت کراوە هەر ناشزانن کە پارەیان هەیە یان نا. چونکە پارە هەمو شتێک نیە. ئەی نەتان بینی کاتێك نەبیلەخانی هاوسەری نێچیر کە کچی مەسعودەو بۆ یەکەمجار لەکاتی هەڵبژاردندا ئەو چانسەی پێبڕا و لە شاشەی تەلەڤیزۆنەوە دەرکەوت ئەگەرچی ترس وشەرم لە چاویدا ئەخوێنرایەوە بەڵام ئەو چرکەساتە کە بەشێكی کەم بو لە هەڵمژینی هەناسەی ئازادی بۆ نەبیلەخان ئەو نمایشەی کە کردی لەبەردەمی شاشەی تەلەڤیزۆنەکان بە سیلەی چاوەکانی هەمومانی حاڵی کرد کە ئەو ئەوساتە وەختە لەدایك بوە و تەیرێکەو تازە لە زیندان ڕزگاری بوە. نایشارمەوە لەو ساتە وەختەدا ئەوەندەم بەزەی پیایدا هاتەوە گریانم بۆی هات . ئەی بۆ نا.؟ کچەکانی بارزانیش عاشقن. عاشقی هەر شتێکن تامو بۆی ئازادی لێبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە