داود ئۆغلۆ دەڵێت: کەرکوك ناسنامەی تورکمانەکانە..وەزیری پێشەمەرگەش لاڵ بووە
Tuesday, 01/03/2011, 12:00
هاشووهوشی دەسەڵاتی کوردی و خۆگیڤ کردنەوەیان هەر بۆ ماوەیەکەو فس دەدەنەوە لەمەڕ مەترسیەکانی کەرکوک کەگوایە بەنیازن داگیری بکەن،درۆو دەلەسەی سەرکردە دزەکان دواجار ئەوەندەی تر ڕیسوایان ئەکات،بابزانین ئەم هاتو هاوارەیان لەپای چیە..ئەوعەرەبە شۆڤینیانە نین بەتەنیا بەڵکو بەرەی تورکمانیشە هەموویان داوای دەرکردنی هەردوو ئاسایشە خوێن ڕێژەکەی هەردووبنەمەڵە دەکەن ،داوای دەرکردنی بنکە خاسوسیەکانی زانیاری وپاراستن ئەکەن ،نەك وەك خۆیان ئەڵێن دەیانەوێ کەرکوك داگیر بکەن،دەبوو لەپێش هەموان کوردانی کەرکوک داوای دەرکردنی ئەودوودەزگا سەکوتکەرە بکەن کەدەستیان سوورە بە کوڕانی ئەوشارە ،ئەوتاوانبارانەی لەناوکەرکوک خوێنی سۆرانیان ڕشت وسووکایەتی بەخەڵکی دەکەن وهەردوو خائین تاڵەبانی وبارزانی سەوداومامەڵە بەکەرکوکەوە دەکن وگیرفانیانی پێ پڕ دەکەن وپێڵاو لێسەکانیان خستۆتە کار بۆ چەواشەکردنی میللەت
وەزیری پێشمەرگەی شەرواڵ پیس دەیەوێ بەفشەو هات وهەرا خۆی پاك بکاتەوە،سەنگاوی داوێن پیس دەیەوێ بەناوی کوردایەتیەوە خوێن ڕشتنی هاوڵاتیان گەرمیان بشارێتەوە،دەسەڵات لەترسا و لەنۆکەرایەتیاندایە ناوێرن مەترسی ڕاستەققینەی سەر شاری کەرکوک ئاشکرا بکەن دەنا گوێچکەیان بۆ دەتەقێنن ،بەڵێ مەترسی ڕاستەقینەی سەر شاری کەرکوکی کوردان ئەتاتۆرکە فاشیستەکانە کەبەئاشکرا ناسنامەی کەرکوك بەتەنها بەتورکمانەکانی ڕەوا دەبینن ،هەردووڕۆژ لەمەوبەرو بۆ درۆفیشاڵەکانی دەسەڵات ودەمدرێژی نەکردنی زیاتر وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کەرکوك ناسنامەی تورکمانەکانەو بەهیچ شێوەیەك ڕازی نابین کەرکوک بدرێتە لایەك،بەڵام چونکە تاڵەبانی بارزانی خائین و پیاوە ترسنۆکەکانیان هەموو پیاوو ئەڵقە لەگوێی دەوڵەتی ئەتاتۆرکن زاتی ئەوە ناکەن تەنها وەڵامیش بدەنەوەنەك ەەر ئەوە وەزیری پێشمەرگە لائاست ئەم لێدوانەدا چۆتە قاوغەکەی خۆیی ولاڵ بووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست