جێگری وەزیری ناوخۆ قائیم قامی چەمچەماڵی دەركرد یان مەحمود سەنگاوی؟ فەرموون ڕاپۆرتێكی تێرو تەسەل بخوێننەوە
Tuesday, 29/09/2009, 12:00
پەیامنێرى كوردستانپۆست:
سەرچاوەیەك بەرپرس لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە كوردستانپۆستی ڕاگەیاند و وتی لە كاتی هەڵبژاردنەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ساڵی 2006 چەتەكانی مەحمود سەنگاوی بە ئەمری مەلا بەختیار كە لە كفری بوو ئەوكاتە سالاری حمەخان لە گەڵ چەند چەتەیەكی تر بە بكەیسی تەقەیان لە ماڵی باوكی (نەوزاد حەمید) قائیم قامی لەسەر كارلابراوی ئێستای چەمچەماڵ كرا كە ماڵی باوكی لە شاری كفرییە هۆكاری ئەو تەقەكردنەش ئەوە بوو ماڵی باوكی قائیم قامی كفری سەر بە باڵی ڕیفۆرمی ناو یەكێتی بوون و ژنێكی زۆر لە ماڵی ئەواندا ئامادە كرابوون دەنگ بدەن بە باڵی ڕیفۆرم بەو هۆیشەوە باڵی تاڵەبانی لە ناو ژناندا شكستیان دەخوارد
دوای تەقە كردن لە ماڵی عەریف حەمید زۆربەی خزمەكانیان لە چەمچەماڵ و ڕزگاری خۆیان گەیاندە كفری ڕەشید هەڕێنەی كە خزمی نزیكی ماڵی عەریف حەمیدە یەكێكە لە پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتی ڕەشید هەڕێنەی بڕیاریدابوو ئەو ڕۆژە كە لە گەیشتبووە كفری لە تۆڵەی ئەو تەقەكردنەدا مەلابەختیار لە ناو كفری بكوژێت مەلا بەختیار كە ئێستا زمانی یەك متر درێژە لە ترسا خۆی كردبوو بە ماڵی سلاح پەرلەمان لە كفری و سلاح پەرلەمانی ڕاسپاردبوو كە ڕەشید وازی لێبێنێت تا لە شار دەردەچێت پەیتا پەیتاش خودی مەلا بەختیار تەلەفۆنی بۆ كۆسەرەت ڕەسوڵ و عوسمانی حاجی مەحمود دەكرد ژیانی لە مەترسیدایە بۆیە كۆسەرەت ڕەسوڵ و عوسمانی حاجی مەحمود بە تەلەفۆن قەناعەتیان بە ڕەشید هەڕێنەی كرد كە دەست لە كوشتنی مەلا بەختیار هەڵبگرێ بەڵام ڕەشید لە بەرامبەر ئەوەدا كە ڕازی بوو كە بمێنێتەوە لە كفری بۆ ڕاوكردنی ئەوانەی تەقەیان لە ماڵی باوكی نەوزاد كردبوو لە ماوەی مانەوەی ڕەشید هەڕێنەی لە كفری سالاری حمە خان كە كەسێكی شەرواڵ پیس و دزە و ئێستا پاسەوانی فەوجێكی حیمایەكانی جەلال تاڵەبانیە لە بەغدا لە ترسدا خۆی چەتەكانی شەوانە لە دەرەوەی شاری كفری دەخەوتن لەو كاتەوە تاوەكو ئێستا ئەو كێشەیە لە نیوان مەحمود سەنگاوی ماڵی عەریف حەمید بەردەوامە سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كرد لە كاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی 25/7 مەحمود سەنگاوی قائیم قامی ناردبوو بۆ ماڵەوە لە ترسی كۆسرەت ڕەسوڵ نەی دەوێرا دەری بكات بەڵام لە دوای ئەوەی لە دوای هەڵبژاردنەكانەوە جەلال تاڵەبانی مەحمود سەنگاوی سەرپشك كردووە كە بە كەیفی خۆی ناحەزان دەربكات مەحمود سەنگاویش كەوتوەتە دەركردنی ناحەزەكانی تاڵەبانی سەرچاوەكە وتی جەلال تاڵەبانی بە فێڵ كۆسرەت ڕەسوڵی بردوە بۆ دەروەی وڵات فێڵەكەش ئەوەی تاوەكو كۆسرەت دێتەوە ئەو كەسەی تۆزێك بۆنی گۆڕان و لایەنگری كۆسرەت ڕەسوڵی لێبێت تەسفێی دەكرێن لە لایەن مەحمود سەنگاویەوە.
بۆ زیاتر بەدوادەچون بۆ ئەم ڕاپۆرتە هەواڵە كەسێكی نزیك لە قائیم قامی چەمچەماڵ بە پەیامنێری كوردستانپۆستی ڕاگەیاند نەوزاد حەمید خزمێكی یەكجار زۆرو زەوەندی لە دەڤەری گەرمیان و چەمچەماڵ هەیە و خزمەكانی پۆل پۆل تەلەفۆنیان بۆ دەكەن و پێی دەڵێن كاتی ئەوە هاتوو تۆڵەی خۆیان لە مەلا بەختیارو مەحمود سەنگاوی بكەنەوە لە بەرامبەر تەقەكردنەكانی چەتەكانی لە كفری ئەوكەسە وتی ئەگەر ئەو وەزعە بتەقێتەوە ئەگەری زۆر هەیە لە هەموو شیونێك شەڕەتەقە هەڵگیرسێت بەڵام نەوزاد و براكانی جاری ئەو خەیارە بە باش نازانن و ئیانەوێت هەوڵ بدەن لە ڕێگای دادگاوە تۆڵە لە نیارەكانیان بكەنەوە ئەو كەسانەشی كە نان بڕاوكراون ئەوانیش ئامادەن چەك هەڵبگرن و دەست بكەن بە كوشتنی بەرپرسە دزەكانی یەكێتی بۆ ڕاستكردنەوەی ئەم دێڕەش پەیامنێری كوردستانپۆست پرسیاری لە زۆربەی نان بڕاوان كردوە بە تەمای چیبكەن لە بەرامبەردا وتوویانە ئەگەر وەزعەكە وابڕوات ئەوە بەزوترین كات چەك هەڵبگرن بۆ تۆڵەكردنەوەی خۆیان لەوانەی نان بڕاویانی كردوە كەسێكی نان بڕاو وتی تیرۆرستێك و مەحمود سەنگاوی فەرقی چیە ئەوان خەڵك یەكجار دەتەقێننەوە و دەمرێت بەڵام مەحمود سەنگاوی هەموو ڕژێك منداڵەكانی تیرۆر دەكات چونكە پارەم نیە جلی مەكتەبیان بۆ بكڕم نان بڕاوێك وتی ئەوی ئەم وەزعەی ڕاگرتوە كە نەتەقێتەوە خودی نەوشێروان مستەفایە نان بڕاوەكە ئاماژەی بەوەدا ڕەنگە نەوشێروان تا ماوەیەك بەر لەو كەسانە بگرێت كە تۆڵە نەسێننەوە و چەك هەڵنەگرن نان بڕاوەكە بە توڕەیەوە باسی لەوە كرد من تا ماوەیك سەبر دەگرم دوای ئەو ماوە هەزاری وەك نەوشێروان بڵێت من چەك هەڵدەگرم و دەست دەكەم بە كوشتنی ئەو بەرپرسانەی نانی خەڵك دەبڕن ئەو نان بڕاوە 3 برای شەهیدی یەكێتیە وتی براكانم لە بەعس سڵیان نەكردەوە ئیتر من بۆ سڵ لەم دزو ناوگەڵ پیسانە بكەمەوە .
كەسێكی چاودێر لە ڕوداوەكانی كوردستان لە ڕابردوو ئێستادا وتی جەلال تاڵەبانی عادەتی وایە لە ژیانیدا كە هەرچ كاتێك بیەوێت شەڕ لە كوردستان هەڵبگیرسێنێ خۆی دەچێتە دەرەوەی وڵات چاودێرەكە ئاماژەی بەوەدا ئەگەر سەیری سەرجەم شەڕە براكوژیەكان بكەین لە كاتی هەڵگیرسانی سەرجەم شەڕەكان جلال تاڵەبانی بۆ زۆڵێتی دوو ڕۆژ پێش ئەوە ڕوی لەدەرەوەی وڵات كردوە چاودێرەكە ئەو فێڵەی جەلال تاڵەبانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە تاڵەبانی شەڕەكان بە دەست و پیەكانی بكات و دوای بڵێت من لە دەروەی وڵات بوومەو ئاگام لە هیچ نیە ئەو چاودێر وتی لە ئێستادا مەترسیەكی زۆر هەیە چەتەكانی تاڵەبانی شەڕێك بنێننەوە ئوباڵی ئەو شەڕەش بخەنە ئەستۆی نەوشێروان و هاوڕیەكانی بۆیە دەبێت نەوشێروان كە خۆی زۆر لە نزیكەوە ئاگای لە فێڵ فڕەكانی تاڵەبانی هەیە ئەگای لە لایەنگری لیستەكەی بێت خۆیان لەو شەڕە لابەلایانەی چەتەكانی تاڵەبانی لابدەن تا بزانن وەزعەكە تا ماوەیكی تر بەرەو كیو دەڕوات چاودێرەكە وتی ئەگەر ئەو وەزعە وابڕوات ئەبێت نەوشێروان هەوڵ بدات بە شەڕی چەكداری كۆتای بە دەسڵاتی تاڵەبانی نەهێنن لە دەڤەری گەرمیان و سلێمانی هەوڵ بدات ڕاپەڕینێك ئەنجام بدات بۆ كۆتای هێنانی بە دەسڵاتی چەتەكانی تاڵەبانی و بارزانیش .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست