کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چارەسەرى گەندەڵى - بەشى یەكەم

Monday, 14/02/2011, 12:00


بەشى یەكەم/
چارەسەرى گەندەڵى : جەنا بى سەرۆك ئەگەر بەڕاستتە داماوى لە ئاست چارەسەرى ئەو دەردە كوشندەیە,ئەوەش وەكو مەسەلەى كوشتنى رۆژنامەنوس زەردەشت لێ مەكە,مەیخەرە دەست لیژنە,ئەگەر مەبەستت بێ كلیلى مەسەلەكە لاى خۆتە,با بزانین چۆن: ئەى سەرۆكى بەڕێز,جارێ لەلاى خۆتەوە سەرچاوەكانى گەندەڵى وشك بكە,ئێستا لە وڵاتى ئێمە گەندەڵى خۆشترین و لەبارترین زەمینەى بۆ رەخساوە,ئەگەر مەبەستتە جارێ یەكەم شت ئەو زەمینەیە لە دەست گەندەڵكاران بدە ,ئەویش بە پەیڕەوكردنى ئەم هەنگاوانەى خوارەوە :
1.چاكسازى لەناو سیستەمى پەروەردە
هەنگاوى یەكەم: كێشانەوەى رۆڵى حیزب لەناو حكومەت,بۆنمونە گۆڕینى دەست بەجێ ى هەرچى بەرێوەبەروسەرپەرشتیارانى پەروەردەیى و كاربەدەستانى باڵا تا ئاستى بەڕێوەبەرى گشتى بە خەڵكانى شیاوو لێ وەشاوە ,ئەویش زۆر ئاسانە,لە رێگەى هەڵبژاردنى ئازاد,لەسەر ئاستى ئەو فەرمانگەیە یان بەرێوەبەرایەتى یە...بۆ نموونە پەروەردە وەربگرین..دەبینین لە هەر قوتابخانەیەك,بودەڵەترین ماموستا بۆتە بەرێوەبەر,تەنها مواسەفاتى ئەوەیەپارتى یە,دەنا هەموو گیانى پۆخڵەواتە,بەبۆنەى حیزبایەتى یەكەى چاوپۆشى لە تۆمارە خراپەكەى كراوە, بەلام ئەگەر لە سەر ئاستى قوتابخانەیەك هەلبژاردنى ئازادانە بكرێت بە دەنگدانى نهینى بەرێوەبەر دابنرێت,بەم جۆرە تا دەگاتە سەرپەرشتیارەكان(كە ئەمرۆ لە هەولێر هەرچى كۆنە بەعسى هەیە وا كراوەتە سەرپەرشتیارى پەروەردەیى),ئینجا پۆستى بەرێوەبەرى پەروەردەكان بە هەمان شێوە بخرێتە دەنگدانى نهێنى لەناو مامۆستایانى سنورەكە...ئەگەر پارتى نیەتى چاكەى هەبى ئەوا باش دەزانى چۆن و بە چ شێوەیەك دەست لە ناو ئەو دام و دەزگایانە بكێشێتەوە .
هەنگاوى دووەم : هێنانە دەرەوەى دەستى حیزب لەناو سیستەمى پەروەردە ,لەمەولا با حیزبەكەى تۆش لەرێگەى خەبات وتێكۆشانى خۆیەوە ,وەكو حیزبەكانى ترى سەر گۆرەپانى كوردستان,مامۆستا و كادیرانى پەروەردە لە دەورى خۆى كۆ بكاتەوە,نەك لە رێگاى بەخشینى پۆست و امتیازاتى تر .
بەكورتى با لە رێگاى خەباتى سەردەمیانەوە,كادرەكانت كار بكەن,ئیتر مۆدێلى حیزبى بەلشەفى بەسەرچوو ....
2.بوارى شارەوانى و پارێزگا 
با هەموو ئەنجومەنى پارێزگا و شارەوانى یەكان هەڵبژاردن بكەن,بەڵام توخوا ئەمجارە واز لەو مۆدێلە كۆنە بێنن(مۆدێلى كڕینى ویژدانى خەڵك و بەكارهێنانى هەموو وەسیلەیەك بۆ بردنەوە) خۆ ئەگەر وابێ , هیچ پێویست بە هەڵبژاردن ناكا,هەر خۆتان (الحزب القائد)ن ,لێ بگەڕێن با بزانین ویست كۆمەڵى خەڵكى كوردستان چى یە .ئەگەر ناشتوانن بە شێوەیەكى شارستانیانە بیكەن,قەیناكا هەر مەیكەن,بەڵام هەر هیچ نەبێ لەو شارى هەولێرە كە زیاتر لە 3000 ئەندازیارى تیایە,با سەرۆك شارەوانى یەكەمان ئەندازیار بێت ,هەر هیچ نەبێ ویژدانى قبول ناكا زەوى یەكانى شارەكەى بە تاڵان ببرێت,یان لە دانانى نەخشەى هەر گەرەكێكى تازە,نەخشەى زەوى یەكان پێش دابەش كردن جارێكى ترناهێنرێن بۆ مەسیف تا لەوێ ,پارچە باشەكانى لێ هەڵبگرن هەروەكو ئێستا بۆتە عورف .
باجارێ ئەوەندە بەس بێت,ئەگەر زانیمان سەرۆكمان بە جدى لەدواى چارەسەرە ,ئەوا بەشى دووەمیشى بەدوادا دێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە