کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كارمەندانى تەندروستى لە پێش راپەرینەوە دەبن

Sunday, 30/01/2011, 12:00


لەو رۆژەوەى جەماوەرى وولاتى تونس راپەریون و لە میسریش دەستى پێ كرد و هاوكات لە ناو كوردستانیش رێو شوێنى خۆ پیشاندان گیراوەتە بەر بەرامبەر بە كەموو كوورییەكانى حكومەتى هەریم و هەردوو حیزبى دەسەلات و جەماوەرى كوردستان لە رۆژنامە و مالپەرەكانەوە ئاماژە بە دەرپەراندنى ئەوانە دەكەن .

بارزانى و تالەبانى و كلك و ئەلقە لە گوێكانیان تووشى شۆك بوون و بەردەوام لە كۆبوونەوەى چڕو پڕدان بۆ ئەوەى بە هەر نرخێك بێت بەر بەو راپەڕینە بگرن . بە تایبەتى دواى دەركردنى بەیاننامە 7 خالییەكەى بزوتنەوەى گۆران زیاتر كەوتنە خۆ كۆكردنەوەو بە ئاشكرا شەرێكى نەخوازراویان راگەیاند و كەوتنە هەرەشە لە هەر كۆمەل و ریكخراویك كە بە نیاز بیت خۆ بیشاندان بكات و هەمان كات لە ریگەى ریكخستنە بێ سەروبەرەكەیانەوە بە ناوى كەسایەتى و ریكخراوەكان و چەندین ناوى جۆر بە جۆرەوە بەیاننامەیان لە دژى دەركرد .

یەكێك لەو ریكخراوانە (سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى) بوو كە لە رێگەى جبار رحیم ى تڕۆ كراوى بەر دەستى وەزیرى تەندروستى (تاهیر هەورامى) بوو

ئەو جەبارەى كە وەزارەتى تەندروستى بۆ كونگرەى وەزارەت تەنانەت پێى رەوا نەبووە نامەى دەعوەتى بۆ بنێرن .

ئەو جەبارەى كە هەر رۆژەى بەدەست مەسئولێكەوە وەك داشى دامە یارى پێ دەكەن و پێ ى را دەبوێرن .

ئەو جەبارەى كە هەتا هەتایە ئەبێ كلینسى بەر لووتى هیرۆ خان كۆ بكاتەوە و بە كەبانووى مالیش قبوولى ناكەن .

لەم رۆژەدا بە فیكەیەك بەیاننامەى نارەزایى دەر دەكات بە ناوى كارمەندانى تەندروستىیەوە .

بۆیە ئێمە وەك زوربەى كارمەندانى تەندروستى بى خوێندنەوەى لایەنى سیاسى بەڵكو تەنها وەكو هاو پیشەیى تەندروستى و لە بەرامبەر ئەو هەموو زولم و ناعەدالەتییەى ناوەندى تەندروستى لە كارمەندانى دەكەن دەڵێین (جەبار و هەموو ئەوانەى بەو ناوەوە نارەزایى دەر دەبرن ناماقوڵیان كرد)

ئێمە ئەگەر ئەمرۆش نەبێ رۆژێكى تر هەر دێینە سەر شەقامەكان و بە توندى دژى سیاسەتى حیزب و حكومەت و دكتۆر ریكەوتى بەرێوەبەرى گشتى فەرمانگەى تەندروستى هەر دەوەستین و ئەبێ هەر دەر بەدەرى بكەین چونكە :

1- لەو رۆژەوەى بووە بە بەریوەبەرى گشتى بە هەموو شیوەیەك دژایەتى كارمەندان دەكات .

2- ئیدارەى نەخۆشخانەكانى بە شێوەیەك ریسوا كردووە كە بە تەمەنى تەندروستى بەو شیوە ریسوا نەبوون بە شێوەیەك هیچ دەسەلاتیكى بۆ بەریوەبەرى كارگێرى نەهێشتووە مەگەر بەرێوەبەر كە دكتۆرە لە راهى خوا كەمێك دەسەلاتیان بدەنێ .

3- هەرچى پارەو پوولى فەرمانگە هەیە بە بیانووى جۆراو جۆر دابەشى دەكات بەسەر دكتۆرەكانداو كارمەندانى وەلا ناوە .

4- دكتۆر هەرچییەكى بویت بۆى دەكات بەلام كارمەندان بە هەموو شیوەیەك دەچەوسینیتەوە .

زۆرى تر هەیە بەلام بابەتەكە هەر ئەمە نییە بۆیە

ئیمە وەك كارمەندانى تەندروستى راى دەگەیەنین هەر خۆبیشاندان و تەنانەت هەر راپەرینێك بێتە ئاراوە دژى دەسەڵات و گەندەڵییەكانیان ئێمە لە پێش ئەو هەوڵانە و لە پێش ئەو جەماوەرەوە دەوەستینەوەو بە هیچ جۆرێك پابەند نین بە قسەكانى جەبارو كەڵەگاكانیەوە .

بۆ پێشەوە بەرەو راپەرین و بنەبر كردنى ئەوانەى دژى بەرژەوەندى گشتى دەوەستنەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە