کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاک مەسعود ئەو سەناتۆرانە لەکاتی خۆیدا ئوجلانیان پێ رزگار نەکرا

Wednesday, 23/02/2011, 12:00


کاک مەسعود ئەو سەناتۆرانە لەکاتی خۆیدا ئوجلانیان پێ رزگار نەکرا

پێم خۆشدەبێ کاک مەسعود بارزنی لەو شیکردنەوەیەدا بە بەرچاوتەنگم تێنەگات و فریوی ئەو سەناتۆرە درۆزنە نەخوات.
هەموو لایەکمان دەزانین لەناو دنیای دەرەوەشدا خەڵکی بەرتیل خۆرو گەندەڵ هەیە، هەموو کەس دەتوانێ لەرێگای پارەوە زۆر شتی کاتی رووکەش بەدەست بهێنێ، هەندێک لە سەناتۆرەکانی ئیتالیاو ئەندام پەرلەمانەکانی یۆنان، لە ساڵانی 97 و 98 بۆ پارەکێشانەوە سەردانی کاک عەبدوڵا ئوجلانیان کرد لە سوریاو فشوهوڕێکی زۆریان بۆ کرد، لە ناو ئەوانەدا ماسیمۆ دالیما (Massimo DAlema) کە وێنەکەی لەلای چەپی سەرەوە دانراوە.
ئەو سەناتۆرە لە کۆتای 98 بۆ کۆتایی 99 کرا بە سەرۆک وەزیری ئیتالیا، لەو کاتەدا کە دەوڵەتی سوریا داوای لە ئوجلان کرد سوریا بەجێ بهێڵێ، ماسیمۆ دالیمای دۆستی ئوجلان پێی ووت وەرە بۆ ئیتالیا، کاتێک کە پۆلیس لە تەیارەخانە ئوجلانی گرت، ماسیمۆ دالیمای سەرۆک وەزیر هیچی پێ نەکراو نەیتوانی مافی پەناهیندەیی بۆ دابین بکات.
ئەو سەناتۆرە ئیتالیایەی کە ئەندامی ناتۆیە، ماوەی ساڵێکە پڕۆژەیەکی دروست کردوە بۆ پارە کێشانەوە لەکاک مەسعود بەناوی خەڵاتی ناتۆوە، دوێنێ دەفتەری کاک مەسعود لە ئیتالیا رستورانێکیان بەکرێ گرت و سەناتۆرە داڵاشە کەلال خۆرەکانیان بانگهێشت کردو لەوێدا ئەو سەناتۆرە خەڵاتی خۆی بەناوی خەڵاتی ناتۆوە پێشکەش بەکاک مەسعود کرد کە لەدوا رۆژدا دەردەکەوێ چەندی بەو خەڵاتە دەست دەکەتوە.
ئەو سەناتۆرە بۆ دەستکەوتێکی تایبەتی خۆی، کاک مەسعودیش فریو دەداو توشی داوێکی دەکا، لەدوایشدا وەک ماسیمۆ دالیمای دۆستی ئوجلان، چاو دەنوقێنێ، خەڵاتی ئاشتی، کام ئاشتی ؟، مەگەر ئەو سەناتۆرە بێخەبەرە لەوەی کە ساڵانە هەزاران کورد خوارووی کوردستان بەجی دەهێڵن و بەشێکیان لە کەنارەکانی ئیتالیادا دەخنکین ؟، مەگەر بێخەبەرە لە راپەرینەکانی دنیاو ئەو چەند رۆژەی خوارووی کوردستان ؟.
کاک مەسعود، ناوەندی ناتۆ لە بەلجیکایە، لە ئیتالیا نیە:
http://www.nato.int/docu/speech/1996/s961210c.htm
ئەگەر ناوەندی ناتۆ بیویستبایە ئەو خەڵاتەتات بداتێ، بانگی دەکردی بۆ بەلجیکاو لەو ناوەندەدا خەڵاتەکەیان دەدایەی، باوەڕ بە فشوهوڕی ئەو سەناتۆرە مەکە، بۆچی بەبیرت نایە پێشتر لۆرد جێفری ئارچەری لەندەنیش ئەو جۆرە سەناریۆیانەی بۆ دروست کردی تاکو دەستی بەسەر ٥٧ ملوێن پاوەندی ئاوارەکان داگرت و هیچیشی بۆ نەکردی ؟.
ئێمە پێمان وایە کاتی خۆت بەو سینارۆیانەوە بەسەر مەبە، وڵات بەرو ئاگر تێبەربون دەچێت، بگەرێرەوە ناو گەلەکەی خۆت و هەتا زووە نامەکەی ئێمە بخوێنەوەو دەست لە دەسەڵات هەڵگرە، من باشتر فریات دەکەوم لەو سەناتۆرە داڵاشە کەلاک خۆرە.
سەردار پشدەری
٢٣ ٢ ٢٠١١ لەندەن
http://www.kurd-oil.net



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە