ئاشنا زرار لە داخان وازى لە گۆرانى هێنا
Monday, 25/05/2009, 12:00
زانا دڵشاد دزەیى- هەولێر/ دواى ئەوەى ساڵانێكى لە لە بوارى هونەرى گۆرانى گووتن كارى كرد، ئێستا بە هۆى چەند هۆكارێكەوە هونەرمەند ئاشنا زرار وازى لە گۆرانى گووتن هێنا.
لەوبارەیەوە هونەرمەند ئاشنا زرار لە پەیوەندیەكیدا راگەیاند، ئەو وازى لە كارى گۆرانى گووتن هێناوە و ئامادە نییە بۆ جارێكى دیكە بەو بارودۆخەى ئێستا گۆرانى بڵێتەوە و گوتى "گۆرانى گوتن ئاواتى حەزى منداڵى من بوو و بەپێى پێویست كارم بۆ ئەو حەزە كرد، هەرچەندە زۆر زەحمەتیم بۆى كێشا، بەڵام بەداخەوە لەو بارودۆخەى ئێستا كاركردن لەو بوارەدا زۆر سەخت بووە، بۆیە بڕیارمدا واز لەو پیشەیە بهێنم و بوارەكە جێبهێڵم"، هەروەها ئەو خانمە گۆرانیبێژە ئەوەشى راگەیاند، هەرچەندە بڕیارى ئەوەیداوە لەو بارودۆخەى ئێستا كار لەو بوارەدا نەكات، بەڵام ئەگەر رێگرییەكان نەمێنن و هاوكارییەكان وەك پێویست بوونى هەبێت رەنگە لەو بڕیارەى خۆى پاشەگەزبێتەوە، هەروەك خۆى دەڵێت "رێگریەكانى كاركردن لە بوارى گۆرانى گوتن لە كوردستان ئەوەندە زۆرە و زەقە، باوەڕ ناكەم جارێكى دیكە بتوانم لەو بوارەدا كار بكەمەوە، بەڵام ئەگەر ئەو رێگریانە نەما و ئاسانكارى بۆ هونەرمەندان دروست بوو وەك ئەو هاوكاریانەى كە ئێستا بۆ هونەرمەندانى ئەوروپا هەیە، لەوانەیە بڕیارەكەى خۆم بشكێنم".
جێگاى ئاماژە پێكردنە هونەرمەند ئاشنا زرار لە ساڵى 1998 یەكەم گۆرانى خۆى لە كەناڵەكانى راگەیاندن بڵاوكردەوە و لە ساڵى 2006 بە هاوبەشى لەگەڵ هونەرمەند دڵزار زرارى براى یەكەم ئەلبوومیان بڵاوكردەوە بە ناوى (خەمێكى شێت).
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست