لە ئاسایش و پۆلیسی كەلار ئەشكەنجەی زیندانیان دەدرێ
Monday, 06/09/2010, 12:00
بە گوێرەی یاسا هەر كەسێك دەستگیر بكرێت بە تۆمەتی كوشتن یان كەتن یان تیرور تا ئەو كاتەی تومەتەكە ساغ نەبێتەوە ئەوا ئەو كەسە بێ گوناهە. بە گوێرەی بەندی پێنجی جارنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ"هیچ مرۆڤێك ئەشكەنجەو سزا نادرێت و رەفتاری توندو تیژی دڕندانەی لە گەلدا ناكرێت".بەلام لە كەلار ئەم بەندە بە ئاشكرا پێشێل دەكرێت و سوكایەتی بە كەرامەتی مرۆڤی كورد دەكرێت(سلاح نوور) خویندكار لە پولی شەشەمی ئامەدەیی لە گرتووخانەی پۆلیسی كەلار بە تەزووی كارەبا ئەشكەنجە دراوە تاكو ئیستا شوێن و ئاسەواری ئەشكەجەدانەكە بە لەشیەوە دیارە،سەرە رای ئەوەش سوكایەتیان بە كرامەتی كردووەو زور قسەی ناشیرینیان پێ گوتووە.بۆ ماوەی 7 مانگ دەست بە سەر كراوە بێ ئەوەی هیچ تاوانێك بەسەریدا راست بێتەوە. زیندانی كردنی هەرەمەكی و مانەوەی لە زینداندا بۆ ئەو ماوە درێژە بوە هوكاری لە دەستدانی خویندنی یەك ساڵی ناوبراو. لێرەدا پرسارێك لە بەرپرسانی مافی مروڤ دەكەین لە حكومەتی هەرێم ئایا لە كوێ ویژدانیان خەوتووە ،تاكەی ویژدانیان لە سڕبوون دەبێتەوە. بە بەرچاوی ئەوانەوە گەنجێكی 20 ساڵە ئەشكەنجە دەدرێت كەچی ناوی خۆیان ناوە وەزارەتی مافی مرۆڤ یان هەر ناوێكی تر.مرۆڤەكان دەكوژرێن،ئەشكەنجە دەدرین،سوكایەتیان پێ دەكرێت لە گەرمیان ،كەچی سەرۆكی لیژنەی مافی مروڤ لە پەرلەمانی كوردستان (سالار محمود)باسی ئازادی و مافی مروڤم بۆ دەكات. ئێوە نوێنەری گەرمیانن ئەبێت داكوكی بكەن لە گەرمیانیەكان بەلام لە كوێن؟ پۆلیسی كەلار سوكایەتی بە گەنجێك دەكات و ئەشكەنجەی دەدات كەچی ئێوە وەك ئەوەی نە باتان دیبێت و نە بۆران.هەر دوێنی بوو مفەوەز بەرزان خورشید باجەلان لە كاتی لێكۆڵینەوەدا باڵو قاچی گەنجێكی شكاند،رۆژانە لە ئاسایشی كەلار و پولیسی كەلار مروڤەكان ئەشكەنجە دەدرێن و سوكایەتی بە كرامەتیان دەدرێت بەلام نە وەزارەتی مافی مروڤ نە لیژنەی مافی مروڤی سەر بە پەرلەمان دێنە دەنگ.گەلی كوردستان بۆیە شورشی كردو راپەرینی كرد بۆ ئەوەی ئەشكەنجەو سوكایەتی كردن نەهێڵێت، بۆ ئەوەی زندانەكان ببنە شوێنی چاكسازی بەلام مەخابن. لەم ولاتە ئازادی خوازان راوەدوو دەنرێن و دكوژرێن یان ئەشكەنجە دەدرێن تەنانەت لە هەندەرانیش وازیان لێناهێنن هانی دەولەتان دەدەن رەوانەی ئەم دۆزەخەیان بكەنەوە.داوا لە ریكخراوەكانی مافی مروڤ دەكەم با دەستە وەستان رانەوەستن لە ئاست ئەم پێَشێلكاریانەی مافی مرۆڤ لە گەرمیان ،بەڕاستی گەرمیان بووە بە دۆزەخ بۆ گەنجەكانمان پێوێستمان بە پشیوانی ئێوە هەیە بۆ ئەوەی ڕووی راستیەكان ئاشكرا بكەن .لە كۆتایدا بەم پەندە كوردیە ئامۆژگاری كارمەندانی ئاسایش و پولیسی كەلاردەكەم" پەتی مەردی لە باریكی...بەلام پەتی زۆرداری لە قایمی دەبڕێت"بەم كارەی ئێوە دەیكەن خوتان نزیك كوتاییەكی شەرماوەر كردووە كە جگە لە نەعلەت شۆ هیچی ترتان بۆ نامێنێتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست