بەزمی كەڵاشی بوكەڵە!!
Tuesday, 05/06/2012, 12:00
بەخوا برا بەم حاڵەوە نابین بەخاوەنی دەوڵەت
هەڵوێستێكی جوان نابینین جگە لە كردەوەی سەقەت
كەسێ ناگەڕێ بۆ ڕێگای گەیشتن بە ئامانجەكان
هەرچی دەبینی عەوداڵە بۆ چاڵ هەڵكەندن وپیلان
لە سەرەوە بەئاشكرا ئەڵێ ئێمە هەموو براین
بۆ ڕوناكی ئەم وڵاتە هەمومان نەوتی یەك چراین
بەڵام ئەوەی ڕاستییەكەیە دركی پێ ئەكرێ زۆرجوان
هەمو لە دەرفەت ئەگەڕێن بۆ پاشەقول ومل شكان
ڕاستە لەهەمو دنیادا وەرزش پەیامی ئاشتییە
كەچی بۆ ئێمەی بەد بەخت ئەویش مایەی نەگبەتییە
ئێوە سەیركەن بوكەڵەكەی یەكێتی تۆپی پێی كوردان
چۆن خەریك بو بیقەومێنێ لە بەرچاو دۆست ودوژمنان
جوان بوجلوبەرگی كوردی سەریشی لە شێوازی خۆر
بەڵام ئەوە واتای چ بوو كەڵاشی كەسك و چاوی كۆر
ئەرێ ئەگەر گێچەڵ نەبێ دەی پێم ناڵێن واتای چییە
هەمو كەسێ باش دەزانێت كەڵاش ڕەنگی هەرسپییە
ئەی نازانم ئەو كەڵاشە لەرچی سەوزهەڵگەڕاوە
سەری زەردیش بە دیاریەوە پێكەنێ وچاوی نوقاوە
وەك پێشینان وتویانە ئەو ماستە مویەكی تیایە
بەكردەوەی ئەوان نەكەی بمان پارێزە خودایە
فەریای بوكەڵەكە كەوتن دوای ئەوەی كە زڕا باسی
ڕەنگی كەڵاشیان بۆ گۆڕی لە سەوزەوە بۆ ڕەساسی
ئەگەر ڕۆژێ خەوهاتەدی بوین بە دەوڵەت خوانەخواستە!!
چۆن خاوێنی بكەینەوە هەزاران مووی ناو ئەو ماستە؟!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست