جاڵجاڵۆكەكانى حیزب .... كەى دەست بەردارى پەروەردە وخوێندنگاكان دەبن !!!
Tuesday, 26/10/2010, 12:00
ئەوەى كەئەمڕۆ بووەتە دیاردەیەكى نەشیاو لەنێو كومەلگەى كوردى دا مەسەلەى تیكەڵاوكردنى دەست وكاریگەرییەكانى حیزبە بۆ نیو كایە وڕەهەندە جیاجیاكانى لایەنى پەروەردەوئیدارەى گشتى وبوارە زانستى ومەعریفیەكان ..
هەروەكوچەند ساڵێك پێش ئێستا بینیمان كەپاش ئەوەى (مام جەلال) بڕیارى جیابوونەوەى حیزبى لەحكومەت دەركرد وجیاكردنەوەى هەردوولایان بەكاریكى پەسەند زانى بەڵام ئەمە تەنها ووتەیەكى زارەكى بوو بۆ ماكیاژكردنى كەم وكوڕییەكانى كۆمەڵگەوچاوپۆشین لەهەڵە وكەم وكوڕییەكانى , هەربۆیە نەچووە بوارى جیبەجێكردن وپراكیزەبوونەوە , ئەوەى كەمایەى ئەسەفێكى گەورەیە ئەوەیە كەدەستە وپەیوەندییەكانى حیزب هەر لەسەر عەقڵە كلاسیكى ودواكەوتووەكەى ساڵانى دواى ڕاپەرین ماوون (1994_2003) عەقڵێك كەمۆركى ململانێ توندى حیزبایەتى پێوە دیارە لەسەربنەماى یەكدى ڕووخاندن وبێڕێزكردن وسووكایەتى كردنى بەرامبەر , حیزبەكانى ئەمرۆِ بیگومان وەكو پادشاكانى كۆمەگكانى سەردەمى تاریكى ونەزانینى ئەوروپا بەتایبەتى وەكو لویسەكانى فەرەنسا دەستیان خستووەتە نیۆ فیكر وهۆش وسەرجەم دەستە وكایەكانى خەڵك !! , لایەنێك نەماوە ئەمرۆِ كەكاریگەرى وێنەى دەسەڵاتى حیزبایەتى پێوە دیارنەبێت , ئەگەر بتەوێت ببیتە ئینسان ,ئەگەر بتەوێت ببیتە لێزان ,ئەگەر بتەوێت ببیتە مووچە خۆر ئەگەر بتەوێت ببیتە هەر شتێك ئەوا پێویستیت بەپسۆلەى حیزب وهێزە سیاسیەكانە یاخود پێویستیت بەكارتى حیزبە , ئەمە سەرەواى ئەوەش كەمافى خۆت بێت بەڵكو هەردەبێ پسولەى كاركردنت لەلاى حیزبەوە وەرگرتبێت ... حیزب لەئەمرۆى كوردستان ا بەهەردوو پارەتە دەسەڵاتدارەكە بواریكى نەهیشَتووەتە بە هەناسەبوون وتێفكرین وجالاكى مرۆییەكان ,بواریكى نەهێشتووەتەوە بۆ بیروبۆچوونى ئازاد وڕادەربڕین وئازادى ویژدان ...هەموو ئەو بەربەستانەى حیزب دروستى كردووە بووەتە مایەى دواكەوتن وپەككەوتن ولەكاركەوتنى مۆرك وبنەما پێشكەوتووەكانى كۆمەڵگەى كوردى , ئەوەى كەزیاتر ئەم قسانەى ئێمە دەسەلمێنى بوونى دیاردەو نەریتێكى قێزەوەن كەچەندین جار وساڵانە بەبیانووى جۆراوجۆرەوەدروست دەبێت ئەویش سەردانى ئەو كەس ولایەنانەى مەڵبەندە وكومیتە حیزبییەكان كەبەناوى رۆژى مامۆستا وپیرۆزبایى ودیارى بەخشین وشتى بێسەروبەرى تروبەناوى پڕوپوچەوە سەردانى دامەزرواە ولایەنە پەروەردەیەەكان دەكەن , بەڵام بەداخەوە مەرام وئامانجى نامرۆیى وچەپەڵیان لەپشتوە ئەویش بەحیزبى كردنى پەروەردە ومامۆستاو خوێندكارە تازەپێگەیشتووەكان ,ئەمەش بەدڵنیاییەوە كاریگەرییەكى بەرچاوى بۆ سەر ئیفلیج بوون وپەككەوتنى لایەنى پەروەردەییەكان هەیە وەك ئەوەى كە ناهێڵن مامۆستا خاوەن عەقڵ وبیركردنەوەیە بێ لایەن وسەربەخۆ بێت , كەواتە بەداخەوە هەرچەندە زۆربەى زۆرى خەڵك لەگەرمیان وبەشێكى زۆرى كوردستان دا سەربەبزوتنەوەى گۆِرانن وزۆریانیش هەر بێ لایەن وسەربەخۆن كەچى هەردووحیزبى دەسەڵاتدار هەر دەست بەردارى كارە نایاساییەكانى خۆیان نەبوونە ولەپشتى جموڵەكانیانەوە مەرامى تۆتالیتارییانە ودیكتاتۆری حیزبیان لەپشتەوەیە .. ئەگەر بەواقیعى قسە بكەین ئەوا دەتوانین بڵێن كە پێویستە سەرجەم دام ودەزگا حكومى وناحیزبیەكان هەوڵ بدەن كەسەربەخۆ بن وبوارى تەواوبە لایەن وهێزە سیاسەكان نەدەن كەدەست وەربدەنە نێو كاروبارە كۆمەڵایەتى وپەروەردەییە ویاساییەكانەوە وخۆیان زیاتر وەك دەزگایەكى بێ لایەن كاربكەن نەك حیزب ومەڵبەند وكۆمیەتەكان بكەنە سەرپەرشتیكار وسەرقافڵەى كارەكانیان ..
بەداخەوە ئێمە تەنها پێویستیمان بەگۆِران ولابردنى كەسایەتیە گەندەلێ ونایاساییەكان نیە وتەنها پێویستیمان بەبزووتنەوە وگۆراِنى شتەكان نیە بەڵكو پێویستە عەقل وبیرى كەسێتى وتاكى كوردى لەبەرامبەر ئەم دیاردانە هۆشیاربكەینەوە وجیدى نەهێلێن عەقڵى خەڵك وچین وتوێژەكان ببنە تەراتێن ویارى دەستى حیزب ومەڵبەندوكومێتەكانى هەردوو پارتى دەسەڵاتدارى ئەمڕۆ ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست