نامەیەكى كراوە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێ شتە شاراوەكانی(پشتیوان سادق) بەرپرسی لقی دوو پارتى بزانن، با كلیكێك لێرە بكەن!!!
Friday, 03/04/2009, 12:00
1807 بینراوە
بەشى یەكەم لەبەر نەبوونی ئازادی ڕادەڕبڕین و ئیجرائات وەرگرتن لەو كەسانەی بیرو بۆچونی جیاوازیان هەیە نەمتوانی لە كۆبونەوەكانی ناوخۆى حزب ڕای خۆم بخەمە ڕوو ، و هۆیەكی تریش نەگەیشتن بە برادەرانی سەرەوە بوو ، كە ئەمەش بۆ ئێمە مەحاڵە بیانبینین بێجگە لەو كاتانەى كە كۆبوونەوەكانی گشتى دەكرێن ، ئەو ساش پێش وەخت پێمان دەڵێن قسەكردن قەدەغەیە ، نامە نوسین قەدەغەیە ، داواى چاو پێكەوتن بڤەیە ، لاى هەموان ڕوون و ئاشكرایە كە ئەو كۆبونەوانەش چەند ساڵ جارێك دەكرێن ، هەر بۆیە بیرو بۆچونی خۆم سەبارەت بەرپرسى لقى دووى پارتی لە هەولێر دەخەمە بەر دیدی خوێنەرانی بەڕێز .
من بەر پرسی یەكێك لە ناوچەكانی پارتیم سەر بە لقى دوو .
بەڕێزان بە دڵێكی پەرۆشەوە پێتان ڕادەگەیەنم كە جێگاى دلگرانییە كە ڕۆژانە لە ڕێكخراو تا دەگاتە لق ڕاپۆرتی نامەسئولانە و دوور لە ڕاستی بەرز دەكرێنەوە ، بەڵام لەوە زۆرتر كە دڵگرانی كردووم ئەوەیە كە مەكتەبى سیاسی پارتی بەم جۆرە ڕاپۆرتانە دلخۆشبن و هەڵبخەلێندرێن ، بەڵام لە بیرم چوو [ ئەوان ] هەر نەتیجەی هەڵبژاردنیان دەوێت . زۆر باشە تا ئێستا نەتایجەكان بەدڵمان بووە .
بەڵام پێویستە ئەم ڕاستییە بدركێنم بۆ ئەم مەبەستە خۆمان هەموو دەنگەكان پڕدەكەینەوە و دەیانخەینە ناو سندوقى دەنگدانەوە [ پێویستیمان بە جەماوەر نەماوە ] .
مەبەستی سەرەكی من لەم نوسینى ئەم زانیاریانە پێناسە كردنی بەرپرسی لقەكەمانە كاك پشتیوان ێادق ، كە ئەم خاڵانە بریتین لە سلبیاتی بەڕێزیان و چەندی بیرم لە ئیجابییاتى كردەوە نەمتوانی خاڵێك پەیدا بكەم كە لە ناو دڵی ئێمەدا وكو كادیرانی پارتی لە شارى هەولێر دڵخۆشكەر بێت [ بێجگە لەوانەى كوتلەى شەخێى خۆینی ] هەستی بە خۆبای بوون وخۆ بە هەموو شت زانین و بیر كردنەوەى ناوبراو لە سەر بنەماى من منم و كەسى تر هیچ نییەو ئەوانەى ڕازین باشە و ئەوانەى رازیى نین دەرگا ڤاڵایە بۆ هەر كوێ دەڕۆن بڕۆن ، پشتیوان ێادقی وا لێكردووە مەغروور ببێت كە ئەوەش جێگاى داخە و شەرموزارییە بۆ پارتی ئەم جۆرە كەسانە دەكاتە مەسئولى لق بێ ئەوەی ڕابردووی بزانرێت .
هەندێ كەس كە خاوەنی پێگەیەكی سیاسین وا بیر دەكەنەوە كە بەم جۆرە ڕفتارانە دەگەنە ئامانجی خۆیان.
بەهەر حاڵ با بێینە سەر پێناسە كردنی ئەم زاتە نا پاكە و بزانین چى لە ناو بوخچەی نەكراوەیدا هەیە ، بۆ ئەم مەبەستەش ئەم خاڵانە دەخەینە بەر دیدی خوێنەران و تەحەداى ئەو كەسانەش دەكەم كە بڵێن ئەم ئاخڤتنانە دوورن لە ڕاستی ئەگەر ئەوەش قبوول ناكەن با لێژنەیەكی نهێنی پێك بهێنرێت بێتە ناو كادیران لەشارى هەولێرو ڕاپۆرتێك ئامادەبكات. [ بەڵام لە هەمان كاتیشا دەترسم بە نوسینی ئەم خاڵانە بەڕێزیان پلەیەكی بەرزترى پێببەخشرێت چونكە لە ناو پارتی ئەم شتانە باوە] و بووە :
1. بابزانین كاك پشتیوان كێ بووە
بەڕاستی ناوبراو كاتی خۆى موزەمدێك بووە كە ماستاو چیایەتی بۆ پەرپرسەكان و كوتلە و كوتلانێ كردووە و بە شرینقە لێدان و بە پارانەوە گەیشتە ئەم پلەیە بەڵام خاڵى بە هێزتری بێ وەڵام بوونى ناوبراو بووە بەرامبەر بە هەموو سوكایەتیەكان كە ئەوەش لە ناو ڕێزەكانی پارتی زۆر خاڵێكی بەهێزە بۆ سەركەوتن .
2. شەخسیەتی بەر پرسی لقەكەمان چۆنە
كابرایەكی لە خۆ ڕازی و ئیسك گرانە قسەكردنی شێوازی مەدەنیانەی بۆ ئاستی لە خۆى خوارتر پێوە دیار نییەو قسەی ناشرین و ترساندن و تۆقاندنی كردۆتە پێشەنگ ، ئەوەش خۆى جیاواز كردنەوە و بەكەم زانینی خەڵكانی تر دەگەیەنێ لە كاتی هاتنە خوارەوە لە ئوتۆمۆبیلەكەی تۆزێك درەنكتر لە حەرەسەكان و هاوڕیەكانی دێتە خوارەوە وا دەزاننێت پیاوێكی زۆر گەورەیەو دەكەوێتە بەر دەستڕێژی كوللەى دوژمن بەداخەوە ئەوەی لەبیر چۆتەوە كە ئەو پیاوە نییە كە ناحەزان كوللەى پێوە خەسار كەن ، هەمیشە لە مەوعدەكانی دوا كەوتووە بۆ ئەوەى ئەو خەڵكانەى كە چاوەڕێن كاتێكی زۆر بوەستن عەلا ئەساس پیاوێكی سەرقاڵو گەورەو سیاسیانەیە [ وەى وەى ] .
مەسئَولی بەڕێزمان تەنها یەك شت دەزانێت ئەویش لە بارەى تیرۆرە زۆربەى كۆڕو كۆبونەوەكانی لە سەر ئەم باسەیە كە گوایە تەخروجی كردووە بە پلەى نایاب و چاوەڕێى پلەى دكتۆراى فەخرییە لە جامیعەكانی ئەوڕوپا [ هاى هاى ] ئایەندەی كورد لەدەست ئەم بەڕێزەدا بێت .
پێش چونە ژورەوە بۆ كۆبونەوەكان كادیران ئاگادار دەكرێنەوە كە بە چەپلە لێدان پێشوازی بەرپرسى لق بكەن كە گوایە لاسای هاتنە ژورەوەى ڕئیس حزبێك دەكات [ بە ڕاستی وایە ئەوەندە خۆشەویست و مەحبووبە لەناو جەماوەر و بڕیارە خۆى بۆ سەرۆكایەتی هەرێم كاندیدبكات ] لە كاتی سەردانەكانی ئەگەر داواى وێنە گرتنی لەگەڵدا بكرَت تا نیوەى شەو ناڕواتەوە [ لە هەموو ماڵەكانی هەولێر وێنەى بەڕێزیان گەورە كراوە و بە دیوارەكانەوە لە تەنكێشت رسمى بارزانی و شێخ مەحموود و قازی محمد هەلواسراوە ] ، لە بەرنامەی زووم ئین زۆربەى هەرە زۆرى خەڵك بە چاوی خۆیان بینیان چۆن ئێمە ماستاوچیاتیمان كردو پشتیوان ێادق بە دەست وەستانەوە گوێبیستی قسەكان دەبوو و چێژی لێوەردەگرت بەلام ئەوەى جەماوەر نەیزانی ئەوە بوو ئەو پارەیە لە كێ وەرگیرابوو بۆ دروست كردنی ئەو خانووە؟ .
جەنابیان بەرنامەى تەلەفزیۆنی بۆ دادەنرێت لە تەلەفزیۆنەكانی ناوخۆیی خۆمان بەڵام ئەوەى شاردراوەیەو جەماوەر پێى نازانێت ئەوەیە ئێمە مانان پێشوەخت ئاگادار دەكرێینەوە كە كارتی موبایل بۆ برادەران دابین بكەین و لەكاتی پەخش كردنی بەرنامە پەیوەندی بكەین و ئەوەى پێمان گوتراوە بیڵێین و ناوبراو ببەینە ئەوپەرى بەرزایى و ئازایەتی .
3. مەسەلەى دارایی لق
كەس لەناو لق بێجكە لە بەكرێگیراوانی خۆى نازانێت ئەم پارەیە چۆن سەرف دەكرێت و چی بەسەر دێت جێگری لق و برادەرەكانی ئاگادارى هیچ شتێك نین بە گوێرەی قسەكانی سكرتێرەكەی ، لە ناو لق قەلەم سڕى هەیە گوایە لق سەركردایەتی پارتییە شتی شاردراوەو زۆر نهێنی هەیە كە نابێ كەس پێى بزانێت و زۆر جار لە نوسینەكانیدا زۆر هەڵە هەیەو بۆى ڕاست دەكەینەوە [ ئاى لەو بڕوا نامەیە ].
لقە گەورەو گرانەكەمان بۆتە جێگای بازەرگانی بۆ ئەم ڕاستیەش با سەرێك لە مەعرەزەكانى ئۆتۆمبیل فرۆشتن بدەین و بزانین رەقەمی سەیارەكانی كەلق لە كەریم شنگارى وەر گرتوون و فرۆشتراونەتەوە چ جیاوازیەكی لە گەڵ ڕەقەمەكانی تردا هەیە و چۆن ناو دەبردرێن ، بەڵام با باسی ئەوە بكەین چۆن و كێ وەرى گرتوون و قازانجەكەی چوتە گیرفانێ كێ؟ وەڵامی ئەم پرسیارە با برای پشتیوان ێادق بداتەوە ئەگەر كەسێك هەبێت و بوێر بێت ئەم پرسیارەى ئاراستە بكات . پارەو سەروەتی ئەم لقە هەموو شەوێك لە ڕاقى ترین خواردن و مەشروبات سەرف دەكرێت بۆ بەرژەوەندی تاكە كەسى ئەوەش بەگوێرەى قسەكانی بەرپرسی دارای لق هەژا كاكۆ و هەروەها ئەو ڕاستییەى دركاندووە كە لە ناوماڵكەیدا خەڵكی بێگانەی بۆ خزمەت كردن بە كرێ گرتووە و خواردن بە گوێرەی ڤیتامینی ڕۆژانە دروست دەكرێت و شەوانیش لە حەمام سۆناى شیراتۆن بە سەر دەبات بۆ ئەوەی بە گەنجایەتی بمێنێتەوە [ لە لایەن فیلم دەرهێنەرێكی ئەمریكیەوە پەیوەندی پێوە كراوە و پێى گوتراوە هەر كات لە ئیشەكەت نەماى ئێمە حازرین ڕۆڵێكی زۆر باش لە یەكێك لە گەورەترین و باشترین فیلمەكانی ئەمریكات پێبدەین چونكە جەنابت زۆر لێهاتوی و زانیومانە بە دە زمان قسە دەكەیت ئەوەش بەڕاستی جەنابتانی نایاب كردووە و ئێمەی سەرسام كردووە ] .
4. ناكۆكی مابەینی پارێزگار و مەسئولى لق لە سەر چییە؟
كەسانى نزیك لە پشتیوان ێادق ئەم ڕاستییە دەزانن یەكەمیان حەسادەت و دووەمیان پارە پەیدا كردنە ، ئەو شتانەى بەڕێزیان لە موحافز داوا دەكات ئیشى شەخێى و بۆ دەوڵەمەند بوون و لە پێناو بەرژەوەندی شەخێى خۆیدایە . پاش ئەوەی داواكاریكانی پشت گوێ خران لە بەر ئەوەى لە چوار چێوەی یاسادا نەبوون ، هەستا بە بلاو كردنەوەی زۆر بابەتی نەشیاو لە دژى نەوزاد هادی بە واستەى برادەرێك و لە سایتەكاندا بڵاوى كردەوە . بۆ مەعلومات ئەو برادەرە لە دەزگاى پاراستنەوە بانگهێشتكرابوو كە ئەو راستیانەی لاێ سەرەوە دركاندبوو هەروەها كاك پشتیوان ێادق لای برادەرێكی تریش وتبووى كە پارتی هەموو دەسەڵاتی داوەتە دەست موحافزى بێكەلك و هیچى بۆ ئێمە نەهێشتۆتەوە هەر بەم هۆیەش ئەوەی لاینگرى نەوزاد هادی بێ لاى پشتیوان جێگاى نابێتەوە و دژایەتی دەكرێت . لە لایەكی تریشەوە بە ئێمە مانان دەڵێت كە نەوزاد هادی بێى من ناڕواتە هیچ شوێنێك چونكە شەخێیەتی بە منەوە بەندە هەر بۆیە دەبینن لە هەموو بۆنەكاندا تەلەفۆنم بۆ دەكات تا لە گەڵى بڕۆم [ ئای كە دەبەنگی نازانی كە دەزانین بویتە بەنێشت بەڕێزیانەوە] .
5. ئەخڵاقى پشتیوان ێادق!!
هەر كە ئافرەتێكی دیت هەموو كەس لەبیر دەكات و مەوعدەكان پێش و پاش دەكات زۆر بە نەرمی و كاتێكی زۆرەوە لە گەڵیاندا دا دەنیشێت و هەمیشە پسپۆر بووە لەم شتانە ، كۆبونەوەكە بە كۆتای ناهێنێت بۆ ئەوەی جارێكی تر ئەو ئافرەتانەى كە خەونی هەوەسبازیان پێوە دەبینێت بیان بینێتەوە بۆ ئەوەی نێچیرەكەى بخاتە داوەوە [ لە پاراستن یەكەم دەرچوو بە پلەى پسپۆڕڕڕڕڕ ] . ئەو خاتوو بەڕێزەى ئیهانەى كردوو زلەیەكی دا بە بنە گوێیدا هەتا ئێستاش دژایەتی دەكرێت ئەو ئافرەتەى نە چووە ژێر باریەوە تا ئێستاش لە حزبایەتی كردن بێزارە ئەو كچانەی كە بەدڵى ئەو هەڵسو كەوتیان نەكرد تا ئێستاش بەرەو پێش نەچوون و وەكو ئاوێك بێ جولە مانەوە . لە گەڵ مێینە تا پێش دەرگاى دەرەوە دەڕوات و لە گەڵ ئەو كەسانەی دڵسۆزی پارتین دەرگایان بۆ دەكاتەوە بە ماناى بڕۆنە دەرەوە و تا سالۆنەكش لە گەڵیان ناچێتە دەرەوە [ باریكەڵا پشتیوان بەر دەوام بە لەم كۆبوونەوانە چونكە لاى پارتی گەورەتر دەبی ] دڵنیام .
6. سەردانی خەڵك و چونە پرسەكان
سەردانەكان دەست نیشان كراوون و ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە بە بەژنوو باڵایدا هەڵ دەڵێن یاخود بازرگان و دەولەمەندن یا ئافرەتی جوان لەو جێگایانەدا هەن ، بۆ چونە مزگەوتەكان پێش وەخت ئاگادار دەكرێنەوە تا كادیرەكان بۆ ئەو پرسەیە بنێردرێن بۆ ئەوەى لە ڕێزی پێشەوە دابنیشن تا لە كاتی هاتنی بەڕێزیان لە بەرى هەستنەوە وجێگاى بۆ چۆل بكەن چونكە خەڵكی هەوڵێر ئێستا حسابى بۆ ناكات و كەس لەبەرى هلناستێتەوە و جێگاى خۆى بۆ چۆل ناكات . لەوە زۆرتر چەند حیمایەی بێ كەلكی هەیە كە بونەتە جێگاى نارەزاى خەلك [ دەست خۆش بەر پرسى لق ئەوانیش باش دەرس دراوون ] . جارێكیان سەردانی ناو قەیسەریانی كردبوو بۆ چارەسەر كردنی كرێى دوكانەكان و خۆ زل كردن و هەزار وەعدی بێ مانا ، كاكم لەبیرى چوە كە ئەو بابەتە شمولى ئەو ناكات و سالێك پێشوەخت ئەم بابەتە لە پەڕڵەمان باسی لە سەر كراوە ، ئەوە بێ مەعلوماتی بەرپرسی لق دەگەیەنێ ولەگەڵ ئەوەشدا تاكرەِوی و بێ بەرنامەیی و نەبوونی كۆبوونەوە لە گەڵ ستافى لقە، ئەوەم لە بیر كرد بینوسم كە زۆر جار لاى من ئەوەى دركاندووە كە من دەتوانم بە یەك تەلە فۆن هەر كەسێك لە بنەماڵى بارزانی و مەكتەبی سیاسى بۆ چوونە پرسەكان بێنمە لق بێجكە لە دوو شەخێ كە ئەوانیش زۆر سەرقالن و لەبەر نائەمنی شارى هەولێر بە باشى نازانم [ جەنابی سەرۆك و نێچیرڤان بارزانی ] لە كاتی هاتنی برادەرانی سەرێ [ كاك نیهاد] بۆ پرسەكان داوای لێدەكات بێنە لق و لێرەوە بڕۆین مەبەستیش لەوە بۆ سەلماندنی قسەكانی و ترساندنی ئێمە مانانە[ بەڕاستی لە بیرم كرد كاك پشتیوان خزمی ئەوانە ]
7. دەنگۆى كۆنگرە
بە نزیك بوونەوە لە ڕۆژی كۆنگرە سەردانەكان چڕو زۆرتر بووە [ وا دەزانێ خەڵك بێ عەقڵە] لاى برادەران گوتبووى ئەو ڕۆژە سەردانی فازل میرانی و برادەرانم كردووە دوو سەعەت لە گەڵ كاك فازل میرانی دانیشتووم و وعدی ئەندامبوونم لە كۆمیتەى ناوەند پارتی لە بەڕێزیان وەر گرتووە [ ئەمەیە كۆنگرەى پارتی بۆ گۆڕان كاك فازل میرانی دەست خۆشیتان لێ دەكەم بۆ لە ناو بردنی پارتی ] هەموو جارێك كە بۆ ماوەى یەك دوو كاتژمێر بەر پرسى لقەكەمان دیار نەبێت ماستاو چیەكانی دەڵێن چووە بۆ دیدارى جەنابى سەرۆك ، كاك نێچیرڤان بارزانی ، و مەكتەبى سیاسى ئەگەر بە سوتفە سەردانی یەكێك لە ئەندامانی ئەم دەزگایانەی كردبێت لە هاتنە دەرەوەى بۆ دەورو پشتی دەگێرێتەوە و دەڵێت ئەمڕۆ جەنابی سەرۆك یا ... زۆر بە زەوق بوو [ تا كەی درۆ كردن بەناوی ئەوانەوە ] جارێكیان بۆ برادەرێكی باوەڕ پێكراوی خۆی گێراِبوەوە كە ئەمڕۆ سەردانی فازل میرانیم كردبوو بۆ گلەی و گەیاندنی مەعاناتی لە ئەداى پارێزگاى هەولێر فازل میرانی پێی گوتبوو من دەسەڵاتم نییە بە سەر حكومەتەوە بەڵام لە حزبدا یارمەتیت دەدەم هەر كەسێكت ویست ئیجرائاتی لە گەڵدا دەكەم و لە هەندێك بابەتیش ڕەزیلى كردم بە گوێرەی قسەكانی ئەو برادەرە زۆر قسەى ناشرینی بە بەرپرسی مەكتەبى سیاسى گوتبوو ئەو برادەرەش پێی گوتبوو لە سەر خۆ ئەویش لە وڵامدا گوتبووی منیش هەزار شتم لە سەر فازل هەیە . وەعدەكەی خۆى بردە سەر و هەندێكی لە ئنترنێدا لە سەر فازڵ میرانی بڵاو كردەوە [ لە پاراستن هەر ئەوە فێر بووى ] . بەڕاستی هەموو كادیرانی لقى دوو وا دەزانن كە نانی بەیانی لە گەڵ جەنابى سەرۆك دەخوات و نانی نیوەڕۆ لە گەڵ مەكتەبى سیاسى و نانی ئێواران لــــــــــەگەڵ كاك نێچیرڤان دەخواتـ [ ئێمەی فەقیر چەند خۆش باوەڕو بێ جورئەتین ] بەڕێزان لێمان مەگرن چونكە هەڕەشەى موچە بڕینمان و دەر كردنمان لە ڕێزەكانی حزبدا لێدەكرێت هەر وەكو ئێستا چەندەها كادیرى ماندووی پارتی لە ماڵەوەن بە تایبەتی لە سنورى لقى دوو بۆ نموونە نەقیب ێلاح لە مروور لە سەر ڕخنە گرتنێك لە یەكێك لە كۆبونەوەكانی هێزی ناو خۆ دوور خرایەوە و پاشان بە ناڕزایەكی ئێجگار زۆری خەلكو كادیرەكان گەرایەوە بەڵام بە داخەوە فیلمەكى سوتا.
8. پشتیوان و ئەنجومەنی وەزیران
برادەرێك سەردانی كاك پشتیوانی كردبوو و داواى لێكردبوو كە تەلەفۆنێكی بۆ دكتۆر نورى بۆ بكات بۆ ئەوەى بە دواچوون بەو نوسراوانە بكات كە لە لقى دوو بۆى كردبوون ئەگەر بكرێتیش كاك نێچیرڤان ببینێت لەوڵامدا گوتبووی ئەوانە ئیشیان بە كەس نەماوە ڕۆژانێك هەموو پرسیارەكانیان بەمن دەكرد بەلام ئەمڕۆ كێ نێچیر دەبینێت بۆ دیتنی دەبێ بڕۆینە ئەمریكاو ئەوڕوپا سەبارەت بە دكتۆر نوریش گوتبووى دكتۆرە نورى پیاو نییە و لەمەو دوا دەبێ بە دكتۆرە ناوى ببەین [ كاك پشتیوان ئەگەر وایە ئەو هەموو خۆ بە زل زانینەت لە چییە ] ....
9.مامۆستایانی ئایینى و ڕەئی پشتیوان ێادق بەرامبەریان
بە هۆى بڕوا نامە بەرزەكەی لە سەر تیرۆر جەنابیان بیروبۆچوونی وایە ، هەموو مامۆستایانی ئاینی خاڵێكی هاوبەشیان هەیە ئەوەش توندرۆییە . چەند ڕۆژ پێش ئێستا لە شارۆچكەى كۆڕێ بۆ كردنەوەى مزگەوتێكی نوێ بانگهێشت كرابوو گوایە ئەوەندە پیاوێكی بەكەرامەت و پایەبەرزە و خەڵكی شارۆچكەى كۆڕێ بە گوڵ و چەپڵە ڕێزان پێشوازی لێدەكەن [ نازانێت كە هیچ كەس زۆرتر لە خەڵكی بە شەرەفی شارۆچكەى كۆڕێ زانیارییان لە سەر ئەو زاتە نییە ] پێویستە بۆ خوێنەران ڕوون بكرێتەوە بە واستەى خزمێكی لە سەر داواكارى خۆی ئەم دەعوەتنامەى بۆ هاتبوو بەو خزمەی خۆیشى وتبوو نابێ كەس بەم بابەتە بزانێت .كاكم با سنوور نەبەزێنێت با بێت خزمەتی مزگەوتەكانی سنورى خۆى بكات . لەم مانگەدا لای برادەرێكی وتبووی ئێستا باشترین كاتە بۆ سوود وەرگرتن لە مامۆستایانی ئاینی تاكو قسەی باشم بۆ بكەن چونكە كاتی كۆنگرە نزیك بۆتەوە با سودیان لێوەربگرم . هەر بۆیە هەستان بە دەعوەت كردنی مامۆستایانی ئاینی بۆ نان خواردن لەماڵەكەی بۆ ئەم مەبەستەش هەموویانی پێكەوە دەعوەت نەكردن یەك یەك و دوودوو بانگهێشت كران دوو مەبەستیش هەبوو یەكەمیان گوتبووى لەبەر ئەوەى زۆربەى مامۆستایان لە گەڵ یەك ناكۆكن و دووەمیشیان ئەوە بوو پێیان بڵێت كە من شەخسێكی موسڵمانم و پێویستیم بە ئامۆژگارى و پاڵپشتی ئێوە هەیە بۆ پێشوە بردنی ڕەوشى شاری هەولێر ، بەڵام بەگوێرەى قسەی ئەو برادەرە ئەو بیرۆكەیە ئەو كاتە هاتە دی كە بەڕێز كاك نەوزاد هادی سەردانی چەند مزگەوتى كردبوو وادیارە بەخۆى هیچى پێنییە [ ئەوەیە مەردایەتیت درۆ لە گەڵ پیرۆزترین كەسانی كۆمەڵگا بكەیت ].
چاوەڕوان بن .....
داوا لە هەموو ئەو كەسانە دەكەم ئەگەر بابەتی شاردراوە هەیە لە سەر ئەم پاڵەوانە بلاوی بكەنەوە چونكە پێویستە هەموومان باشتر بیناسین .