فڕگه‌ی هه‌ولێر چ کاری به‌ئه‌ردوگان ه‌وه‌هه‌یه؟
Sunday, 03/04/2011, 12:00
چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ملی خۆی شکاند له‌کت وپڕی هاتبووه‌هه‌ولێر گوایه به‌ناوی کردنه‌وه‌ی فڕگه‌ی هه‌ولێر هاتووه. ئه‌گه‌ر له‌منالێکیش ببرسی ده‌زانێت ئه‌م قسه‌یه ڕاست نیه. تورکیا شه‌و ڕۆژی ده‌کا به‌سه‌ر یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی کورد ولاتیک پێکنه‌هێنێت. ده‌سه‌لاتی کوردیش بوونه‌ته جاشکوله‌ی تورک وهه‌موو ئاسانکاری یه‌ک بۆ ده‌سه‌لاتداره‌نی تورکیا ده‌که‌ن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی تورک لێیان رازی بێت. ئه‌وه‌تا به‌قسه‌ی نێچیرڤان بارزانی پارتی 3000 جه‌کداری به‌قوربای تورک کردووه له‌شه‌ڕی له‌گه‌ل پ ک ک.
تورکیا چۆن له سه‌رکرده کورده‌کان رازی ده‌بێت؟
تورکیا به‌وه‌ڕازی نیه که‌سه‌رکرده‌کورده‌کان ته‌نیا بلێن ئێمه جاش وکوێله‌و ته‌واو. تورکیا ده‌یه‌وێت سه‌رکرده کورده‌کان سیخوڕیان بۆ بکه‌ن له‌دژی بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی کوردی ڕاوه‌ستن و نیشتمان په‌روه‌ران له‌ناوبه‌رن و کولتور و زمانی کوردی بکه‌ن به تورکی و خاکی کوردستان بکه‌نه به‌شێک له‌تورکیا.
ئه‌مڕۆکه کۆی ئه‌مانه به‌چاو ده‌بینین له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتداری کوردی په‌یره‌وی ده‌کرێت. دیسان هه‌ر تورکیا به‌ده‌سه‌لاتداریان له‌قه‌له‌م نادات له بنه‌ماله‌یه‌کی بازرگان زیاتر به‌ولاوه. ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ره‌ک خێلیشی قه‌بول نیه. یادمانه‌له‌سه‌ره‌دانه‌که‌ی سه‌رۆک بارزانی بۆ تورکیا ئه‌ردوگان چی پێ ووت له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش هه‌لستا مه‌سینه‌یه‌کی له‌ته‌ک مه‌سعود دانا له‌جیاتی ئالای عیراق و ڕووی مه‌سینه‌که‌ش له‌خۆی کرد. دوایی جارێکی‌تر له‌گه‌ل داوود ئوغلو له‌ژێر ئالای تورکیایان ڕاگرت وه‌ک شڤان په‌روه‌ر گۆتی (بوویه وه‌ک ڕوڤی پاش خۆ نانیری).
ئه‌ردوگان هه‌رێمی کوردستان به‌کوردستان قه‌بول نیه‌هیچ دێت وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌م خاکه‌ره‌فتار ده‌کات. گوایه هه‌رێمی کوردستان به‌شێکه له‌فه‌رمانره‌وایی تورکیا. له‌هیچ ولاتێکی ئه‌م دونیایه نه‌بووه که‌فه‌رمانداری ولاتێکی تر بێت یادی کردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ولاتێکی تر بکاته‌وه. ئه‌وه کاری فه‌رماندارێکی هه‌رێمی کوردستانه وه‌ک به‌رهه‌م سالح به‌و کاره‌هه‌لبستێت.
له‌دوایی ئه‌ردوگان سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیایه تێته عیراق باسی چه‌ند پرسێکی سیاسی و ئاسایشی له‌گه‌ل فه‌رماندارانی ده‌سه‌لاتی عیراقی ده‌کات چ کاری داوه به‌وه‌ی بێته‌هه‌ولێر یادی فڕکه‌ی هه‌ولێر به‌سه‌ر بکاته‌وه؟.
شه‌قامه‌کانی شاری هه‌ولێر به‌ئالای فاشیستی تورکیا ده‌ڕازێننه‌وه بۆ نابی شوێنی ئه‌وه هه‌بێ ئالای هه‌رێمی کوردستان و جه‌ند ئالایه‌کی عیراق و چه‌ند مه‌سینه‌یه‌ک له‌ته‌ک ئالای تورکیا هه‌لبدرێت؟.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست