"بۆ دەڵێن کۆماری کوردستان؟"
Wednesday, 06/03/2013, 12:00
٢ی رێبەندانی ئەو ساڵیشمان بە هەناسە ساردی و ناتەبایی رەوانە کرد. جووتەی دێمۆکڕاتان وەکی دووانەیەکی نالەبار بەڕێکوزەرێکی کورد نەخوازانە و لە رێڕەوی دوژمن خوازانە (ئەوەی کە داگیرکەر پێی شاد دەبێ) زوڕنای خۆیان تێتووڕاند و هەمیسان بە قسەی کەسیان نەکرد.هەر دوو لەتی دێمۆکڕات (هیچ کامیان فڕیان بە سەر دێمۆکڕات بون و دێمۆکڕاسیدا نییە) لە سەر یەک بابەت موویان جیاواز نییە و ناکۆک نین! ئەویش ئەوەیە کە دەڵێن: "هەر پارچەیەکی وڵات تایبەتمەندی خۆی هەیە و نابێ حیزبەکانی بەشەکانی دیکە دەست لە کاروباری ئێمە وەردەن!"
هەڵبەت مەبەستیان لەو سیاسەتە خاوێنە پارتی کرێکارانی کوردستانە (پ.ک.ک.) و بە تایبەت پارتی ژیانی ئازادی کوردستانە (پ.ژ.ا.ک.). ئەو رێبازە هەڵەیە رێک بە پێچەوانەی هزر و رامانی شەهیدی نەمر قازی موحەممەدە. چون بەڕێزیان لە ژووری کاری رۆژانەی خۆیان لە لای دەستی راستی لە سەر دیواری ژوورەکە وێنەیەک یا نەخشێکی کوردستانی مەزنی هەڵاواسیبو. بەڵام روانگەی من بۆ ئەو باسە کورتە چۆنە؟ نەکا خودای نە خواستە مەبەستو لە کوردستان شاری شنۆ و گوندەکانی دەوروبەری بێ، یانژی شاری نەغەدە یان شاری سەردەشت یا خود شاری بۆکان و گوندی دەوروبەری بێ... دەنا نا بە کام باوەڕتان دەڵێن کۆماری کوردستان؟ بە پێی کام سیاسەت و کۆمار بە هی تەواوی کوردستان دەزانن؟
ئەوە نییە دەڵێن رێگا نادەین دەست لە کاروباری ئێمە وەردەن. لە کام سەردەمدا لە باکور و باشور و رۆژئاواتان پرسی کۆمار هی ئێوەشە! لە سەر ئاستی خۆ بە زلزانیتان کۆمار کۆماری هەمو نەتەوەی کوردە! بەڵام لە سەر ئاستی بەرخۆدانی "پ.ژ.ا.ک." و "پ.ک.ک." تەنیا ئێوە خاوەنی کۆماری کوردستانن؟!؟!...
ئەو شێوە سیاسەتە و لە کام پەرتوکی سپی دا خوێندۆتەوە، ئەو دەسەڵاتەی کە حوکمی لە سێدارەدانی کۆماری کوردستانی واژۆ کرد دوژمن بوو، دوژمن! ئەو دەسەڵاتەی کە لە سەر دیوارەکانی شارەکانی رۆژهەڵاتی وڵات دەنووسێ:"ئەشەدداهووعەلەل کوففار"، دوژمنە. خۆ ئێوە میرات گری پێشەواو کۆمارن. سەرم لە هەوادارەکانو لە هەندەران سووڕ دەمێنێ کە بۆ چی ئاوا بە ئاسانی لێتان خۆش دەبن و ئاوری ژیانی سیاسیتان بۆ خۆش دەکەن! کونە مشکو لێ بۆتە قەیسەری و دەست لە قسەی بێ بنەما هەڵناگرن.
لە کۆتاییدا هەر ئەوەندەتان پێ دەڵێم: لە مەو بەدوا بڵێن کۆماری رۆژهەڵاتی کوردستان!
ئاوا باشترە، هەرچەند کە توانای بەڕێو بردنی گوندێکی بچوکتان نییە...
جەعفەر کەریمی . تۆرکۆ ، فەنلاند
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست