ئەوە كاتەى پەروەردە دەبێتە مەڵبەندى حیزب،ئەنجامەكانى چون بێت؟

Sunday, 08/11/2009, 12:00


پەروەردە ئەوە مەڵبەندەیە كەئاقار ودواڕۆژى نەوەیەك لەسەر بنەماى نۆى وزانستى وبەهێزكردنى هەستى نەتەوایەتى لەگیانى نەوەیەكدا دەچەسپێنى دواڕۆ وئایندەى وڵاتى لەسەر دەنرێت، ئەمەیان لاى هەمووان زانراوە وهەمووشمان جەختى لەسەر دەكەینەوە، بەڵام ئەوەى جێگەى سەیرەو سەمەرەیە لەساییەى دەسەڵاتى كوردى وئەم دوو حیزبەى كوردستاندا" پارتى ویەكێتى" دەبینرێت تەنها لە ئەجینداى ئەماندا جێگەى دەبێتەوە!هەرچەندە زۆر زووڕناى ئازادى ودیموكراسى وپەروەردە لەسەر شێوازى نوى ومۆدرێن دەكەن بەڵام لەواقیعى عەمەلیدا ناتوانن جى بەجێ بكەن، یەكێتى لەدواى 36 كاتژمێر بەسەر پەیامەكانى پلینومدا لەكفرى بریارو ڕاسپاردەكانى بیرچووەوە! ئەنجا دەگەرێمەوە بۆ سەر پەیامەكەى لیستى كوردستانى وهەڵبژاردنەكەى 25تەمووز كە كۆمەڵێك قسەى بریقەدارى دەكرد وباسى پاراستنى ناوەندەكانى پەروەرد وزانست و...هتد دەكرد وباسى گەشەپێدانى دەكرد، كەچى لەگەڵ دەست بەكاربوونیدا بەرێوەبەرى پەروەردەى كفرى ژەهرى رق وكینەى حیزبەكەى بەسەر خەڵكانى خاوەن ڕاو بۆچونى جیاوازدا هەڵڕێژا، لەمەش سەیرتر ئەوەیە ئەم بەرێزە پۆلیسى لەدەرگا داناوە تا كەس سەرپێچى یاسایى نەكات كەچى خودى خۆى ئیلتزامى پێوەناكات بەڵام داواى ئیلتزامات لەماموستا دەكات! میوان وهاوبیرو هاوڕێكانى دێنە میوانى بەچەك ودەمانچەكانیانەوە دەچنە ناو حەرەمى پەروەردەوە كەسیش ناتوانێ بَڵێت بۆ؟ كەچى ماموستایەك سەردانى پەروەردە بكات دەبێت خۆى ناونووس بكات و بڵى بۆ فڵان كاریش دەڕۆم!!ئەمە لەلایەك ولایەكى ترى ئەمەمەسەلەیە ئەوەیە ئەم زاتەخودى خۆى كەسێكى بێ ئیلتزامە،كەچى باسى ئیلتزاماتى پەروەردەى و جێبەجێكردنى سیستمى نوى دەكات بەڵام وا دیارە خۆى بیرچووەتەوە، یان... چونكە تا دوا ساتەكانى لە قوتابخانەى ناوەندى شۆرشى كوڕان،لەنووسراوەكانیدا دەینووسى ناوەندى شۆرشى كوڕان!! لەدواى ئەوەیش پۆستى بەرێوەبەرى پەروەردەى وەرگرت باسى جێبەجێكردنى سیستمەكە دەكات !بەڵام تا كاتى نووسینى ئەم بابەتەش قوتابخانەكانى هاو بیرو وهاوسۆزى خۆى بەرێوەبەركانى هەڵگرى بروانامەى دبلۆمن!! ناومەوێت لێرەدا ناوى قوتابخانەكان ریزبەند بكەم، بەڵام ئەوەى دەمەوێت بیڵێم تەنها ئەوەیە..ئەگەر بەنامەى لیستى كوردستان وهەردوو حیزبى دەسەڵاتدار ئەوەیە ناوەندكانى زانست وفێربوون بەو چەشنە قورخ وسەقەت بكەن با لافى دیموكراسى وكەسى تەكنۆقرات لێنەدەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە