ڵە دەمی جەلال تاڵەبانیەوە ....جەلال تاڵەبانی ، سەرکردە یان چەتە؟
Wednesday, 25/03/2009, 12:00
جەلالم تاڵەبانی
کۆیلەیم بۆ کورد ھانی
ئەگەر باوەڕیش ناکەی
تۆش ئەکەم بە قوربانی
++++++
دکتاتۆرێکی رووتم
بێ مێشک و کەللەپووتم
بۆ سەرشۆڕی گەلی کورد
لەگەل دوژمنا جووتم
++++++++
من جەلال تاڵەبانیم
لە سەدام ھیچ جودا نیم
رەمز و ھێمای گەندەڵیم
لەگەڵ چاکسازیا نیم
-----------------------------------------------------
ھۆ جەلال تاڵەبانی
توخوا پیاوی کامیانی
خزمەتکاری ئێرانی
یاخود تورکیای تۆڕانی؟
یا کۆیلەی ھێرۆ خانی؟
پێم بڵێ بە پەنھانی
لەم سەفەرت بۆ ئێران
بڵێ چیت بۆ کورد ھانی
ئەوان کە تۆش لەوێ بووی
زو کردیان تۆپبارانی
چەند گوندێکی کوردستان
شەھیدیان کرد مناڵێ
کە ھیچ نەبوو تاوانی
ھیچت نەوت ئەمجارەش
ناشێ بلێی نەتزانی
بۆ مەرامی سیاسیت
ئەویش بوو بە قوربانی
خوا بتبڕێ و فەنات کا
سەرکردە تۆ یا گاوانی
*******
لە سەفەرت بۆ تورکیا
ئەی مەزن تاڵەبانی
شەکرت شکاند و وتت
کوردستان خەوە و خۆ تۆش
ھەرگیز لەگەڵ خەوا نی
ئەی کە تۆ وات ئەزانی
ئەم خەڵکەت بە کوشتت داو
ئێستاش دژی کوردانی
یا ئەمە پاداشتت بو
بۆ خوێنی شەھیدانی؟
خۆ گێل ئەکەی نازانی؟
تا یەک دانە کورد مابێ
بە کوێرایی چاوی تۆ
دایەنێ بەردی بناغەی
وڵاتی کوردستانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست