کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێرشەكەى سەر ئەحمەد تورك هێرشە بەسەر گەلى كوردە و دیموكراتى و مرۆڤایەتى

Friday, 16/04/2010, 12:00


لە 12ئەم مانگە لەبەردەم دادگایى شارى سامسۆن لەكاتى دووبارەكردنەوەى پێكەو ژیانى ئاشتیانە و دیموكراسى بۆناوچەكە لەبەردەم ڕۆژنامەنووساندا. لەلایان كەسێكى فاشت كە لەوكاتەدا لەنێوان پۆلیسەوە پەڵامارى سیاسەت مەدارى كورد بەرێز ئەحمەد تورك درا ئەمە لەكاتێك دا كە لەنێوان پۆلیسەكان بەردەم ئەم دادگایەدا وەستابوون، ئەم فاشستە زۆر بەئاسانى خۆیى گەیاندە بەرێز ئەحمەد تورك پەلامارى بەرێزیانى دا بۆیە لێرە بۆمان دیار دەكەوێت كە ئەمە بە شێوەكى بەرنامە بۆ دارێژراو ئەنجام دراوە . پەیامى درندایەتى حكومەتەكەى لە هەمبەر كورداندا دووبارە كردەوە .
بۆیە ئێمە وەكو ستافى گۆڤارى هاودەم ئەم هێرشە بە هێرشێك بۆ سەر تەواوى گەلى كورد و مرۆڤایەتى و ئاشتى دیموكراسى ، لە قەلەم دەدەین چونكە پێش چەند خولەكێك بەر لە هێرشەكە بەرێز ئەحمەد تورك باسى لە ئاشتى و دیموكراتیزە بوونى بۆ گەلانى ناوچەكە دەكردو داوایى پێكەوە ژیانى دەكرد بۆیە ئێمەش ئەم هێرشە بەزمانێكى زۆر توند شەرمەزاروو رسوا دەكەین و هێوایى زوو چاك بوونەوە بۆ بەرێزیان دەخوازین بۆ گەرانەوەى بەرێزیان بۆناو گەلە تێكۆشەرەكەى و بە فاشستانى توركیاش دەلێین، ئەم پەلامارەى سەر ئەحمەد تورك نیشانەى دووا نەفەسى ئێوەیەو سەركەوتنى گەلەكەمانە لە باكورى كوردستان فەشەلى سیاسیتانە


15\4\2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە