کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


علینا یا مام جلال !..

Saturday, 07/02/2009, 12:00

1996 بینراوە


نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 7/2 مامجه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق، سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی له‌شاری سلێمانی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كادره‌ پێشكه‌وتووه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان. سایتی پیوکه‌ی میدیا..
هه‌روه‌ک هه‌موو جارێک ژوورێک پیاوی کۆکردۆته‌وه‌ و که‌وتۆته‌وه‌ نوکته‌کردن ، ئه‌مه‌له‌کاتێکدا کورد به‌خراپترین و سه‌ختترین هه‌لومه‌رجی سیاسیدا ده‌ڕوات ..
باسی ئه‌وه‌ناکه‌م که‌ به‌پێی نزیکی له‌ خۆیه‌وه‌ بۆیان هه‌یه‌ له سه‌رکورسییه‌کان دابنیشن به‌ڵام باباسی چاکسازییه‌که‌ی بکه‌م که‌ زۆر تر له‌ تۆبه‌ی گورگ ده‌چێت له‌ مه‌ڕ خواردن..
به‌پێی ئه‌و سایته‌ مام له‌وێدا فه‌رموویه‌تی که‌ :
ــ یه‌كێتی بووه‌ته‌ ئه‌و هێزه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و دیموكراتخوازانی وڵات هیواو ئومێدیان له‌ سه‌ر هه‌ڵچنیوه‌.
ــ قۆڵ و باسكی چاكسازیمان لێهه‌ڵماڵیوه‌و بێ ساردبوونه‌وه‌ درێژه‌ی پێده‌ده‌ین و گه‌شبینیشین كه‌ له‌و خه‌باته‌دا سه‌رده‌كه‌وین.
قسه‌ی ئێمه‌ له‌ پێشدا باس له‌وکۆبوونه‌وه‌یه‌ بکه‌ین که‌ له‌ترسی پیاوه‌کانی مام یه‌ک ژن نه‌یوێراوه‌ تیایدا به‌شدار ببێت . ئاخر شه‌رواڵ پیسترین که‌سی له‌ ده‌سته‌ ڕاستی خۆی داناوه‌ ، قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و ژنه‌ی بیه‌وێت له‌ وکۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدار ببێت یان بیه‌وێت له‌وهۆڵه‌دا دابنیشێت ..
كام چاکسازی تۆ به‌ ئاشکرا سه‌ره‌ککۆماریت به‌ ئاشکرا یاساناس و پارێزه‌ریت و به‌ئاشکرا خه‌ریکیت به‌ناوی دیاری و خه‌ڵاته‌وه‌ به‌ڕاست و چه‌پدا ده‌مانچه‌ ده‌به‌خشیته‌وه‌و مه‌راسیمی به‌خشینه‌وه‌ی ده‌مانچه‌کان زۆر بێشه‌رمانه‌ له‌ که‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌که‌ی ژنه‌که‌ته‌وه‌ بڵاوده‌که‌یته‌وه‌ ..
تۆ ئه‌گه‌ر پیاوی یاساو چاکسازی و سه‌ره‌ککۆمار و سه‌رۆک حیزبیت چۆن وه‌کوو کاوبۆی و مافیا ده‌مانچه‌ ده‌به‌خشیته‌وه‌ !!!
به‌خشینه‌وه‌ی ده‌مانچه‌ مانای وایه‌ که‌ تۆ نه‌ یاساناسیت نه‌ سه‌ره‌ککۆماریت نه‌ سه‌رۆک حیزبیت به‌ڵکو سه‌رۆک مافیایه‌کیت و هیچی تر و ده‌ته‌وێت درێژه‌ به‌ سیاسه‌تی مافیایی و کاوبۆیی خۆت بده‌یت بۆ هه‌تاهه‌تاییه‌..
مام ده‌ڵێ : یه‌كێتی بووه‌ته‌ ئه‌و هێزه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و دیموكراتخوازانی وڵات هیواو ئومێدیان له‌ سه‌ر هه‌ڵچنیوه‌.
جاباشه‌ ئه‌گه‌ر وابوایه‌ ئێمه‌ چیمان ده‌ویست !! فه‌خامه‌ی ڕه‌ئیس ‌ ئه‌زانی ئه‌م قسه‌یه‌ی جه‌نابت له‌ کتێبی میره‌که‌ی مه‌کیاڤیللی وه‌رگیراوه‌ که‌ خۆت و فه‌خامه‌که‌ی پێش خۆت زۆر پێی سه‌رسام بوون له‌ به‌رئه‌وه‌ ته‌نها پێت ده‌ڵێین (علینا یا مام جلال)...


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)