ئه‌ژده‌ر وه‌هبی به هونه‌رو که‌سایه‌تی و ڕه‌وشتی یه‌وه هه‌ر زیندووه!!
Tuesday, 02/03/2010, 12:00
کاتێک بمه‌وێ له‌هه‌ر بوارێک ڕه‌خنه‌کانی خۆم به‌یان که‌م ،ده‌بێ له سنوری توانا‌و شاره‌زایي خۆم ده‌رنه‌چم ده‌نا له چوار چێوه‌ی ڕه‌خنه ده‌چێته‌ده‌ر،پێش ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ئێستا چه‌ند ڕه‌خنه‌يه‌کم به‌شێوه‌ی پێشنیار له به‌رنامه‌ي ئه‌ژده‌ر شۆ گرت،بێ گومان له خۆشه‌ویستی هونه‌رمه‌ند و خۆي و به‌رنامه جوانه‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ جار له‌دواي جار ئه‌ڵقه له‌دوای ئه‌ڵقه‌ي به‌رنامه‌که‌ی سه‌رنج ڕاکێش تربێ،جا به‌هیوام ڕه‌خنه‌کانم به سوود بێت و له‌خزمه‌تی به‌رنامه‌که‌ی بووبێ،بۆیه من له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌گرتنم ،چونکه به‌ڕه‌خنه‌ی دروست ده‌توانین پێش هه‌موو شتێک خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تي بکه‌ين دواتر بواره‌کانی تری ژیان.
به بڕوای من به‌رنامه‌ی ئه‌ژده‌رشۆ به‌ر چاو ترين به‌رنامه‌ي هونه‌ري ئه‌مڕۆیه له‌که‌ناڵی(کۆڕه‌ک تێڤێ)که جه‌ماوه‌رێکی زۆری بۆلای خۆی په‌لکێش کردووه ،بۆیه زۆر ئاسايي یه خه‌ڵکانێک هه‌بێ به‌شان و باڵی به‌رنامه‌که هه‌ڵبڵێن و ئاسته‌میش نیه ئه‌گه‌رکه‌سانێک حه‌زییان له‌به‌رنامه‌که نه‌بێ و قسه‌ي بێسه‌رو به‌ریش بکه‌ن،وه له‌پاڵ ئه‌مانه‌ش خه‌ڵکانێک هه‌ن ڕه‌خنه‌ي دروست و به‌سوود ده‌گرن وبه پێچه‌وانه‌ش ڕه‌خنه‌ی بێ بنه‌ما،به‌ڵام مه‌رج ئه‌وه‌یه هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ر به سنگێکی فراوانه‌وه هه‌موو هه‌ڵچوون و ڕه‌خنه‌و ده‌ست خۆشیه‌کان وه‌رگرێ.
کاتێک ڕه‌خنه له خوودي هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ر و به‌رنامه‌که‌ی ده‌گرن که به‌و مه‌رجه‌ش به‌بێ ئیشاره‌ت دان به‌هیچ سه‌رچاوه‌يه‌ک که‌مه‌رگی به‌رنه‌مه‌که به‌ڕێوه‌یه نازانم چۆن بکرێ خوێنه‌ر به‌بێ سه‌رچاوه باوه‌ڕ به‌و هه‌واڵه بکا،پاشان ده‌بێ ئه‌مه خۆزگه‌و په‌یڕه‌وي ڕه‌خنه‌گر ئاوابێ؟
ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌که‌ن که‌سی له خۆی باڵاتري هونه‌ری بۆ به‌رنامه‌که‌ی بانگهێشت ناکات و،له‌گه‌ڵ ناوهێنانی هه‌ندێ هونه‌رمه‌ند بۆ نمونه ناوبردوون،که ئه‌م خاڵه‌به‌ئاشکراپه‌له‌کردنی پێوه دیاره،چونکه زۆر ناوي هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌و بریسکه‌داری هونه‌ری کرديان له‌بیر چووه باسیان بکه‌ن که‌له‌به‌رنامه‌که به‌شدار بوون نمونه‌ش هه‌رله‌یه‌که‌م ده‌ست پێکی به‌رنامه‌ی ئه‌ژده‌ر شۆ مێوانداری گه‌وره هونه‌رمه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کاک (ئيسماعیل سابووري) بوو که به‌بڕوای من به‌ر له‌دايک بوونی ئه‌ژده‌ر ئه‌م به‌ڕێزه کاری هونه‌ری گۆرانی کردووه.
باشتر ده‌بوو ئه‌م خاڵه ووڕووژاندنی په‌له‌ی ڵێنه‌کرا با،چونکه‌هه‌موو به‌رنامه‌یه‌ک په‌یوه‌سته به‌کات وبوار ڕه‌خساندن و مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له‌و که‌سه‌ی بانگهێشت ده‌کرێ وئاماده باشی و ڕاگه‌یاندنی بانگهێشتکراوه‌که،گوایه هه‌ر هونه‌رمه‌ندێک له هونه‌ری گۆرانی باڵاتر بێ له ئاستی هونه‌ری ئه‌ژده‌ر ،که‌واته بانگهێشت ناکرێ بۆ به‌رنامه‌ی ئه‌ژده‌ر شۆ،....به‌ڵام ئه‌م نمونه‌ی هونه‌رمه‌ند
ئیسماعيل سابووری)ده‌یسه‌لمێنێ که‌وا نیه و له‌هه‌مان کاتدا ئه‌ژده‌ر وه‌هبی پێگه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری(به‌رفراوانی ده‌نگه شیرینه‌که‌ی خۆي له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان هه‌يه خه‌ڵکێکي زۆر ئاشنای ده‌نگی هونه‌رمه‌ندن،هیچ باڵا نزمتری هونه‌ری له‌ئاست ئه‌وانه‌ی ناو براون پێوه دیار نيه، به‌ڵام ده‌رنه‌که‌وتنی ئه‌و ناوانه ته‌نیا په‌یوه‌سته به‌کاته‌وه،
ناوی هونه‌رمه‌ند (عه‌دنان که‌ریم)له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوانه به‌رچاو ده‌که‌وێ که تا ئێستا بانگهێشت نه‌کراوه،به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین (عه‌دنان که‌ریم)له‌ئێستای ئه‌مڕۆدا نه‌ک چاو پێکه‌وتنی(تێڤێ)ی نیه به‌ڵکو گۆرانیه‌کانیشي به‌رچاو ناکه‌وێ له که‌ناڵه‌کان،دیاره خۆی بایکۆتي ميدياکاني (تێڤێ)ی کردووه که‌واته گوناهی ئه‌ژده‌ر له کوێدایه؟
هه‌مووش زانياری ئه‌وه‌تان هه‌یه که هونه‌رمه‌ند (زه‌که‌ریا) سه‌رقاڵه به‌ئیش و کاری هونه‌ری و ئابووري که‌متر له‌هونه‌رمه‌ندانی تر کاتی به‌تاڵی هه‌یه تا له چاوپێکه‌وتنی تێڤێ ده‌ربکه‌وێ یا ئه‌وه‌تا سیاسه‌تی خۆیه‌تی و هیچ تاوانیش نیه.
ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش به‌بیر هه‌موان بێنمه‌وه،،که‌سه‌رده‌مانێک له کۆتای هه‌فتاکان و هه‌شتاکان کاتێک هونه‌رمه‌ند (جه‌لال سه‌عید) و هونه‌رمه‌ند (میديا حوسێن) یا هونه‌رمه‌ند (محه‌مه‌د ته‌ها ئاکره‌یی)
له تێڤێکاندا ده‌رده‌که‌وتن و گۆراني کوردیان به‌گوێچکه‌مان شادده‌کرد ،ناوی ئه‌ژده‌ر وه‌هبی وه‌ک هونه‌رمه‌ند نه‌بیستبوو که‌واته که‌سی باڵان له‌هونه‌ری کوردی و کاک ئه‌ژده‌ر به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه‌ش میوانداری کردوون وه‌ک خزمه‌تیش ،چونکه ئه‌م به‌ڕێزانه میدياکان فه‌رامۆش کرابوون له‌به‌ر گه‌نجه‌کان،که‌وابێ زۆر پێویسته هونه‌رمه‌ندانه‌ش به‌سربکرێنه‌وه.
به‌ده‌نگ و گۆرانی بێ که‌م که‌س هه‌یه خۆی له باڵای هونه‌رمه‌ند (عه‌بدولقه‌هار زاخۆیی) بدا ئه‌و ده‌نگه پڕ سۆزه‌ی هونه‌رمه‌ند گه‌وره‌ي بچوکی کوردستان ده‌یناسێته‌وه‌و،به‌شه‌کانی تري کوردستانیش هۆگری ده‌نگی زاخۆیین،که‌واته باڵايه‌کی به‌رزی هونه‌ري هه‌یه‌و کاک ئه‌ژده‌ر به‌هیچ شیوه‌یه‌ک سڵي له ميوانداري زاخۆی نه‌کرده‌وه هونه‌رمه‌ند (هه‌ڤاڵ ئیبڕاهیم)ي ده‌نگ شیرين و خوێن شیرين يه‌کێکه له‌ئه‌ستێره هه‌ره دره‌وشاوه‌کانی هونه‌ری گۆران کوردی ئه‌مڕۆ ،بینیشمان بێ دوودڵي له ئه‌ژده‌ر شۆ میوانداریکرا.(دانا عه‌بدولجه‌بار) ساڵانێکی زۆره له لوتکه‌ی هونه‌ری گۆرانی کوردی خزمه‌تی هونه‌ري گۆرانی ده‌کا،کاک ئه‌ژده‌ر بێ ترس و به‌خۆشحاڵیه‌وه ميوانداري کرد،جا بۆیه پێويسته کاتێک بمانه‌وێ پێنوسی ڕه‌خنه بنێینه ناو په‌نجه‌کانمانه‌وه‌ته‌می گومان ڕاماڵین له بیرکردنه‌وه‌مان،بۆ ئه‌وه‌ی بتوانين به ئاسووده‌یی و به‌ويژدانه‌وه بنوسين.من ده‌ستی هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌گووشم که به وویژدانه‌وه ڕه‌خنه ده‌گرن..زۆر ئاسایی یه‌و ده‌کرێ ڕه‌خنه له ئه‌ژده‌رو هه‌موو ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ي هونه‌ر وه‌ک خزمه‌تێک پێشکه‌ش ده‌که‌ن ڕه‌خنه‌یان بکرێ،به مه‌رجێک ڕه‌خنه‌ي ئێمه‌ش له خزمه‌تکردن و به‌ره‌وپێشبردنی بواره‌که‌بێ،به‌ڵام هه‌رگیز جوان نیه ڕه‌خنه گرێک له‌گه‌ڵ نه‌مانی به‌رنامه‌یه‌کي به‌ربڵاوی جه‌ماوه‌ری بێ و ،که خه‌ڵکانێک به‌تامه‌زرۆیی یه‌وه چاوه‌ڕێ ی شه‌واني هه‌ینی بکه‌ن تا ئه‌و چه‌ند ساته که‌مه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌که ببه‌نه‌سه‌ر،باسکردن له‌نه‌ماني به‌رنامه‌که هيچ له به‌هره‌ی هونه‌رمه‌ند که‌م ناکاته‌وه که هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک سه‌ره‌تای هه‌بێ کۆتاییشی هه‌یه وه‌ک هه‌موو ئه‌و به‌رنامانه‌ي له ڕابردوو بوونیان هه‌بوو ئێستا نه‌ماون،به‌ڵام هونه‌رمه‌ند ده‌توانێ له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌يه‌کي تردا خزمه‌ت به هونه‌ر جارێکی تر بکاته‌وه،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هيوادارین ئه‌م به‌رنامه‌يه (ئه‌ژده‌ر شۆ)درێژ ترین ته‌مه‌نی هه‌بێ بۆ خزمه‌تکردنی هونه‌ر و به‌ده‌رخستنی هه‌موو ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ي که‌تا ئێستا هه‌لي به‌ژدار بوونیان نه‌بووه.
2010/03/03
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست