کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سەرانی هەردو بنەماڵەی مافیاو دزی سەیرو سە مەرە

Friday, 20/02/2009, 12:00

2424 بینراوە


لە چیرۆکێکی کوردیدا دەگێڕنەوە کابرایەك لە گوندێکی ئەم کوردستانە چوار کوڕی دەبێت هەمو شەوێك کوڕەکانی دەنێرێت تا بچن مە ڕو بزنی دێهاتەکانی دراوسێی خۆیان بدزن کوڕەکانیش هەمو شەوێک دو سەر یان سێ سەر مەڕو بزن دەدزن باوکیشیان مەڕو بزنەکان سەردەبڕێت و گۆشتەکەیان بەسەر خەڵکی دێیەکەی خۆیاندا دەبەشێتەوە و تەنها سیو جگەری حە یوانەکان بۆ خۆیان دەخۆن . خەڵکی گوندەکەی خۆیان کابرایان لێدەبێتە فریشتەی خوداو لە هەمو شوێن باس هەر باسی چاکەو پیاوەتی خێرەو مەندی کابرای دز دەبێت. تاشەوێك کوڕەکانی لە دزیدا دەگیرێن . دوای ئەوەی دەیبەنە لای قازی دەڵێن بۆ دزی دەکەن ؟ دەڵێن باوکمان هانی داوین باوکی بانگ دەکەن پرسیاری لێدەکەن کا بۆ دزی دەکات ؟ لەوەڵامدا دەڵێت جەنابی قازی من کە ئە و دزیانەم کردوە تەنها بۆ خۆمم نەکردوە بەڵکو بۆ تەواوی خەڵکی دێیەکەی خۆمانم کردوە گۆشتی هەر بزن و مەڕێک کە دزیومانە داومەتە خەڵکی گوند باقیەکەی تەنها سیو جگەرەکەمان خواردوە . بۆیە بەلای منوە گوناح نی یە چونکە ئەو خێرەی بە خەڵکی گوندی دەکەم ئە و گوناهەی سیوجگەرەکەم بۆ دادەپۆشێت. ئەمە لەکاتێکدا کابرای دز خۆی خاوەنی 50 سار مەڕ دەبێت . کەچی پیاوەتی بە سەر مەڕو بزنی دێهاتەکانی دەورو بەریەوە دەکات. ئەم حوکمەت و دو حیزبانەی خۆشمان کە لێوان لێوە لە دزی و فەسادی و ماوەی 18 ساڵی ڕەبەقە شەوو ڕۆژ خەریکی دزین و بە تاڵان بردنی سەروەت و سامانی ئەم کوردستانەیە. کە بە ر هەمی خوێنی دەیان هەزار شەهیدو دایکی جگەر سوتاوە . لە سەرو ئە و هەمو بودجەی ساڵانە لە خەڵکی کوردستان و کە س و کاری شەهیدانی ئەدزێت و بەر پرسانی ئەم دو حیزبە لە تەڕی ئەخۆن و لە وشکی ئەنون سەفەری کام وڵاتی ئەوروپیان پێ خۆشبێت بە پارەی دزراوی میللەت دەیکەن دەمێك بۆ سیاحی و دەمێك بۆ چارەسەری نەخۆشی و جار جاریش بۆ تەجمیلی سەرو پۆتەڵاکیان . وەك سەفەرەکەی جەلال تاڵە بانی بۆ چارەسەری نەخۆشی دڵی و سەفەری مەسعود بۆ چارە سەری مایەسیریەکەی و سەفەری چەندین بەرپرسی دیکەی ئەم دو حیزبە تەنها بۆ ڕابواردن و شەوانی سور لە وڵاتانی ئەوروپی داو سەفەری وەزیرە ژیکەلەکەی بە ناو وەزیری شەهیدان و ئەنفال بۆ جوانکاری چڕو چاوە قوپاوەکەی کە تا ماوە سەد جاری تریش تەجمیلی چڕو چاوی بکات جوانی پێوە دیار نییە

چونکە جوانی مرۆڤ لە ڕوخساردا نی یە ئەگەر بەلای هەندێك کەسیشەوە جوانی مرۆڤ ڕوخسار بێت ئەوە ڕۆژێك دێت جوانی نامێنێ و ئیکسپایەر ئەبێت. بەڵکو جوانی واقیعی مرۆڤ لە سەر ڕاستی و دەست و داوێن پاکی و ڕەفتارو هەڵسو کەوت و دەرون و گوفتاری دایە.

ئەمانە کە خوای ئەم میللەتە توشی هەزار دەردی بێ چارە سەری کردون ئەو هەمو پارە دزراوەش فریایان ناکەوێت . چونکە ئەم سەروەتو سامان و ڤێلا گران بە هایانە و نوێ ترین مۆدێلی سەیارەو چی و چی هەموی خوێنی ئەم میللەتەیە ڕۆژانە سەرانی دەسەڵات و خزم وکوڕو کچ و تولەو تانجیەکانیان خۆیانی پێوە با دەدەن . کە چی ئەوەتا ئەم حوکمەتە ڕیسواو دزە زەڕەیەك شەرم نایگرێت بە ئاشکرا سندوقی سواڵی بۆ کە سو کاری شەهیدان داناوە لە مەرزەکانی سنور لە مەرزی حاجی ئۆمەران بە بەهانەی ئەوەی کە بنەماڵەی شەهیدانی پێ بە خێو ناکرێت . وەڵڵا مەزهەلەیەکی خۆشە ئەوە لە کەیەوە ئەم حوکمەتە چاو باشقە ڵە ئەوەندە بەڕوحم بوە خزمەتی شەهیدان بکات؟ ئەرێ ئەگەر نیتانەو ئەوەندە فەقیرن ئە و هەمو زەوی و زارو پارەیە تان لە کوێ بو هەرماوە ماوە سەفەری هەندەرانی پێدەکەن؟ ئە و زەویانەتان لە کوێ بو دەیدەنە خلەی ڕەشە بەحری و تحسین شاوەیس و عەباسی بایز باڵو سەدانی تری هاوشێوەی ئەم جاش و خۆفرۆشانە کە تا دوێنێ کوردیان دەکوشتو هەمیشە بۆ شەهید کردنی پێشمەرگە لە کەمین دابون؟ یان زەوی و پارەو ژیانی خۆش تەنها بۆ خۆتانی جاشی هەمیشەیی وڵاتانی دوژمن بە کوردو جاشەکانی دوێنێی ڕژێمی بەعس زۆرو زەوەندە بەڵام بۆ بنەماڵەی شەهیدان نی یە و دەبێت سواڵیان بۆ بکەن . لە ڕاستیدا ئەم هەمو سەروەت و سامانەی 18 ساڵە ئێوە دزیوتانەو هەر بەردەوامیشن لە دزینی ئەگەر بە دەست کۆمەڵێك کەسی دڵۆز بە کوردو کوردستان و خوێنی شەهیدان و دەست و داوێن پاکەوە بوایە ، ، هەر لە ماوەی 3 ساڵدا کە س و کاری شەهیدان و زیان لێکەوتوانی کیمیاباران و ئەنفالەکانی وەك گوڵ بە خێو دەکرد خۆ ئێوە وك ئەم کابرایەی ناو چیرۆکەکەشتان بۆ ناکرێت ، ئێوە لە تەماحدا هەر هێندەی ماوە بتەقن ، دەك بۆ خاتری خوێنی هەمو شەهیدان بۆ خاتری هەناسەی ساردی دایکی شەهیدان بۆ خاتری ئاهو نە زولەی خوشك و خێزانی ڕەشپۆشی شەهیدان بۆ خاتری هە مو ئە و پەپۆلە بێ گوناهانەی لە ئەنفال و کیمیاباراندا گیانیان بەخشی روتان ڕەش بێت بە نەحلەت بن لە قاپی خوای پەروەردگار.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)