کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەق نییە گۆڕان و یەكێتى بخرێتە یەك تاى ترازووەكەوە.

Saturday, 09/01/2010, 12:00


كاتێك شەڕى یەكێتى وپارتى دەستى پێكرد تا ڕۆژگارى ئەمڕۆش من هەڵسەنگاندنێكى بوێرانەو زیرەكانەم تا ڕۆژى ئەمرۆش دەربارەى ئەو شەڕە لە هیچ كەسایەتییەك و نووسەرێك نەخوێندوەتەوەو نەمبیستووە، لە لێكدانەوەكاندا ناحاڵى بوونێكى زۆر هەیە، بێ گومان كاتى هەڵدانەوەى ئەو لاپەڕانە نییە كە ڕۆژگارێك بوون كەس هیواى گەڕانەوەى ناخوازێت، بێ گومان ئێستا ئەو كێشەیەى هەیە لە نێوان گۆڕان و یەكێتیدا نابێت هەم دیسان داوا لە هەردوو لا بكەیت ئەمە بكەن یان ئەوە بكەن بەڵكو دەكرێت قسە ئاراستەى لایەنى كەمتەرخەم بكرێت.
1ـ من بۆ خۆم چەندین بابەتم نوسیووە داوام لە گۆڕان كردووە كەم و كورتییەكانیان چارەسەر بكەن بە تایبەت لە سەرەتاى دامەزراندنیانەوە، وا دیارە خەڵكى تریش چى بە ڕاستەوخۆو چى بە نووسین شتى بۆیان پێشنیار كردووە، ئەوەى جێگاى دڵخۆشییە برادەرانى گۆڕان ڕەچاوى زۆربەى ئەو پێشنیارانەیان كردووەو تا ڕادەیەكى زۆر بە بزاڤێكى میانڕەو دێنە بەرچاو، لە كەناڵى (ك.ن.ن)شدا ئەو كرانەوەیە دیارە.
2ـ مافى سروشتى حزبى ئۆپۆزسیۆنە كەم و كورتییەكانى دەسەڵات بخاتە ڕوو، بەڵام دەبێت بە وریاییەوە بێت، كەناڵى(ك.ن.ن) هەندێك كەم و كورتى لەو بوارەدا هەیە، بۆنموونە یەكێك لەو كەم و كورتییانە لەم ڕۆژانەدا ئەو كەناڵە باسى دەستگیركردنى هەندێك كەسى كرد لەسەر تەقەكردن، كە دیاردەیەكى زۆر ناشرینە لە باشوورى كوردستان، دەسەڵات ئەگەر چەند كەسێك لەبەر ئەو دیاردەیە بگرێت بە پێى یاساو بێ هۆى دیكە باشتر وایە ئاراستەى كەناڵەكە وا نیشان بدات كە دیاردەى تەقەكردن شتێكى خراپەو نابێت بكرێت.
3ـ گۆڕان خۆى قوربانى كارە ناسروشتییەكانى ئەم دوواییەیە لە كوشتن و تەقەكردن لە ئەندام پەڕلەمان و سەیارە سوتاندن و... حزبێكە ملیشیاتى نییە، تەنانەت لە حكومەتەوە بوجەشى نییە، ئیتر داواى چى لە گۆڕان بكرێت كە شەڕ نەبێت، گۆڕان چى هەیە تا شەڕى پێبكات، ئەوە دەسەڵات بەرپرسیارە سەرو ماڵى هەموو خەڵك بپارێزێت بە سەرو ماڵى خەڵكى گۆڕانیشەوە، هەر لایەنێكیش پەنا بەرێتە بەر توندو تیژى بێ گومان بچووك دەبێتەوە نەك گەوەرە.
4 ـ ئەو تۆمەت دانە پاڵەى نیوان نەوشێروان و تاڵەبانى لەهەر دەوڵەتێكى دیموكراتیدا شتێكى زۆر ئاساییە، من بەو قەبارە گەورەیە نایبینم كە هەندێك گەورەیان كردووەتەوە، بە پێەوانەوە چاوپۆشى لە هەڵە گەورەكان و باسنەكردنى بۆ ڕاى گشتى خراپترە لەوەى باس بكرێت، ئیتر ژیانى سیاسى خۆى وایە، بەڵام ئەوەى ناسروشتییە قەبوڵ نەكردنى دیموكراتى و ڕاى جیاوازە، ئەوەى هەر زۆر ناسروشتییە مرۆڤ لە سەر بیروڕاى جیاواز بكوژرێت یان زیان بە موڵك و ماڵى بگات كە ئەمەیان گۆڕان لێى بەرپرسیار نییە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە