کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


پارتی له‌سه‌ر دیداری د. که‌مال میراوده‌لی خه‌ڵک نانبڕاو ده‌کات له‌قه‌ڵادزێ

Tuesday, 16/06/2009, 12:00


ئه‌م به‌یانیه‌ زه‌نگی ته‌له‌فۆنێک له‌ قه‌ڵادزێ له‌ خه‌و هه‌ڵیستاندم.
ڕۆژنامه‌نووسێک ووتی جه‌نابت کاک مسته‌فای ووتم به‌ڵێ فه‌رموو.
ووتی: له‌ کوردستانپۆست کار ده‌که‌ی؟ ووتم به‌ڵی.
ووتی: له‌ ناوچه‌ی پارتی له‌ قه‌ڵادزێ، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ که‌سێكی خزمی د. که‌مال میراوده‌لی سه‌ردانی مامۆستا که‌مالی کردوه‌، له‌ پارتی ده‌ریان کردوه‌، براده‌رانی ناوچه‌ش هه‌ر خۆیان بابه‌تێکیان بڵاوکردۆته‌وه‌ که ‌گوایه‌ ئه‌و برادره‌ سه‌ر به‌ گۆڕانه‌ و یه‌کیه‌تی ده‌ری کردوه‌.

سه‌یر که‌ن له‌لایه‌ک پارتی و یه‌کێتیی ‌ به‌یه‌ک لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن ، ڕێکه‌وتنی ستراتیژی درێژ خایه‌ن مۆر ده‌که‌ن که‌چی پاشقولیش له‌یه‌کتر ده‌گرن.
د. که‌مال میراوده‌لی وه‌ک کاندیدێکی سه‌رۆکی هه‌ریـم ده‌بێ، ئه‌مه‌ چ مه‌ترسییه‌کی تێدایه‌ بۆ پارتیی وا به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ که‌سانی مونافسی مه‌سعود بارزانییدا ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن هه‌ڵبژاردنه‌کان دیموکراتیی به‌ڕیوه‌ ده‌برێ‌؟
پارتی به‌و هه‌موو هێزو نفوزه‌ی خۆیه‌وه‌ له‌ که‌سێک وه‌ک د. که‌مال میراوده‌لی سڵ ده‌کاته‌وه‌
هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نییه‌ له‌ که‌سایه‌تی د. که‌مال که‌م بکه‌مه‌وه‌، به‌ڵکوو قسه‌م له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی پارتیه‌
به‌حوکمی ئه‌وه‌ی پارتی خاوه‌ن نفوزێکی ئه‌و تۆ نییه‌ له‌ناوچه‌ی پشده‌ر، ناتوانێت هه‌ڕه‌شه‌ له‌خه‌ڵک و ئه‌ندامانی خۆی بکات وه‌کوو ده‌ڤه‌ری بادینان. به‌ڵکو ئه‌مانیش هه‌ڵوێسته‌ ترسنۆکه‌که‌ی یه‌کیه‌تی دووباره‌ ده‌ک‌ته‌وه‌
نانبڕینی خه‌ڵک کاره‌ێکی هێنده‌ قێزونده‌، مه‌گه‌ر هه‌ر له‌ سۆشیال دیموکراته‌کانی لای خۆمان بوه‌شێته‌وه‌.
له‌لایه‌ک نانی خه‌ڵک ده‌بڕن، له‌لایه‌کی تر ده‌نگی خه‌ڵک ده‌کڕن، که‌چی بڕواشیان زۆر به‌خه‌ڵک نییه‌ ئه‌وه‌تا هه‌ر که‌سه‌ له‌وانه‌ی پاره‌یان پێداون داوای وێنه‌ گرتنی ده‌نگدانه‌کانیان ‌ لێده‌که‌ن..
براده‌رێک ووتی تائێستا هه‌موو لایه‌نه‌کان داوای ده‌نگیان‌ لێکردوم ، منیش به‌ڵێنم به‌هه‌موویانداوه‌ له‌کۆتایشدا خۆم بڕیار ده‌ده‌م ده‌نگ بۆ کێ ده‌ده‌م.

مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌
16.6.2009 دانیمارک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە