کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بزمارى قەناتى سەنحاریبی بەستۆرە له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پارتیه‌وه‌ ده‌دزرێت

Thursday, 19/02/2009, 12:00


قەناتى بەستورەى سەنحاریب لای خه‌ڵک زۆر بەناوبانگە وە لەسەرچاوەكانیشدا ئەو نوسینە شیكراوە لەلایەن هەندێ لە زانا شوێنەوارناسەكانەوە سەنحاریبى پاشاى ئاشورى جۆگە ئاوێكى گەورەى لە بەستۆرەوە لەژێر ئەرزەوە لێ داوە وە ئاوى هێناوە بۆ هەولێر كە كارێكى ئەو پەڕى گەورەبووە دەمى قەناتەكە وە ئەم بەر و ئەو بەرى دەمەكەى بەبەردى گەورە و ساف دروستكردوە لەسەر بەردێك نوسیویەتى چۆن ئەم كارە گەورەیەی كردوە وە ئاوى بردوە بۆ (ئەربائیلو) واتا هەولێر ئێمەى خەڵكى بەستۆرە كە لەلاى شارۆچكەكەمانە زۆر دەچین بۆ دیتنى وە وێنەشى دەگرین وە شانازى پێوە دەكەین چونكە شوێنەوارێكى گرنگى شارۆچكەكەمانە هەر حكومەتێكى داگیركەر هاتبێ لەو كاتەوە تا كاتى سەدام ڕێزى لەو شوێنەوارە گرتوە وە دەستكارى ئەو بەردە نوسراوەى نەكردوە بەڵام لەم ساڵانەى راِبردودا ڕۆژێك تاقمێك لە چەكدارانى پارتى هاتن و بەردەكەیان دەرهێنا بە ئاشكرا وە لە پێش چاوى خەڵكەوە.
خه‌ڵكەكە پێ یان ووتن بۆچى دەیبەن و چى لێ دەكەن ووتیان مەسئوولەكان داوایان كردوە و بۆ ئەوانى دەبەن خەڵك پێ یان ناخۆش بوو بەڵام كەس نەى دەوێرا مەنعیان بكات. بەم شێوەیە بەنوێژى نیوەڕۆ بەردەكەیان دزى بێگومان فرۆشتویانە لە كاتێكدا هیچ دوژمنێكى كورد دەستكارى ئەو بەردەیان نەكردبوو بەم شێوەیە مەسئوولەكان ملیان داوەتە دزى و جەردەی تا مێژووى ووڵاتیش دەدزن و دەفرۆشن و كەى ئەمانە نیشتمان پەروەرن و كەى ئەمانە كوردن، دزو جەردەو تاڵانكەرى كورد و كوردستانن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە