کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


پارستن 4 كارگێڕی خۆی له‌ سلێمانی خستۆته ‌لیستی ره‌شه‌وه‌

Wednesday, 20/06/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 2 سلێمانی
به‌پی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ‌محمه‌د شێخ حوسێن كارگیری نوێی لقی 4 پارتی له ‌سلێمانی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌" كه ‌پاراستن له ‌پێش هه‌ڵبژاردنیشه‌وه ‌4 له‌كارگێڕانی لقی 21 ی خستبووه ‌لیستی ڕه‌شه‌وه ‌به‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌ و هه‌ڵسوكه‌وتیان به‌ دڵی پاراستن نه‌بووه‌.
شێخ محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی باسكردووه‌كه ساڵی پار، پاراستن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی ئه‌و كارگیرانه‌یان كردووه ‌تا ئاستی فه‌رامۆش كردن و ماوه‌ندان بۆ ده‌رچوون له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ئه‌و که‌سانه‌یش ئه‌مانای خواره‌وه‌ن:
1. فارس نه‌ورۆڵی
2. ره‌وف ره‌باتی
3. محمه‌د گرێزه‌یی
4. ئاری ره‌باتی
شایانی باسه‌ بۆ پشتڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌م زانیاریانه‌ كادرێكی پاراستنی لقی 4 كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكریت، پێی راگه‌یاندین كه ‌ماوه‌ی دوو له‌17ی شوباته‌وه ‌ئه‌و كارگیرانه‌ هه‌ستیان به‌رامبه‌ر به‌و تاوانه ‌گۆراوه‌كه ‌دژی خه‌ڵكی سلیمانی كراوه ‌ئه‌وانه‌ بۆچونیان ئه‌وه‌بووه، ‌كه ‌ده‌كرا باره‌گاكه‌ چۆل بكرایه ‌نه‌ك ته‌قه ‌له ‌مندال و گه‌نجی سلیمانی بكرایه ‌وله‌و ‌رۆژه‌شه‌وه ‌ئه‌و كارگیرانه ‌به‌تایبه‌تی فارس نه‌ورۆڵی و حه‌مه‌گریزه‌یی و ئاری ڕه‌باتی، ناکۆکییان که‌وتۆته‌ نێوانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شه‌ماڵ عه‌لی به‌رپرسی پاراستنی لقی 4.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە