کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناوى نەوشیروان مستەفا و لیستى گۆڕان لەلایەن كۆمیتەى یەكێتى و ئاسایشى شارەزوورەوە لە هەڵەبجە قەدەغە دەكرێت

Saturday, 09/05/2009, 12:00


پاش یەكەم كۆبوونەوەى لیستى گۆڕان لە هەڵەبجەى شەهید كۆمیتەى یەكێتى لە ڕێگەى ئاسایشى شارەزوورەوە دژایەتى لیستى گۆڕان و نەوشیروان مستەفاى دەست پێكرد.

ئیوارەى ئەمڕۆ دوابەداوى كۆبوونەوەكەى بابەبەكر دڕەیى لەگەڵ كادرانى سەر بەبەڵى ڕیفۆرم لە هەڵەبجەى شەهید,كۆمیتەى یەكێتى لە ڕێگەى مفەوەزێكى ئاسایشەوە دژایەتى ناوى نەوشیروان مستەفا و لیستى گۆڕانى لە هەڵەبجە دەست پێكرد.
سەلامە سور خاوەنى تۆمارگاى روئیا گووتى لەسەر ئەوەى گۆرانیەكم سەبارەت بە لیستى گۆڕان و نەوشیروان مستەفا لیداوە لە تۆمارگەكامەوە لەلایەن مفەوەزێكى ئاسایشى شارەزوورەوە هێرشى كردە سەرم و فرمانىدا كە نابێت ئەو گۆرانیە لەو تۆمارگایە لێبدرێت چونكە ئەو گۆرانیە باسى لیستى گۆڕانى و نەوشیروان مستەفا دەكات.
شایەنى باسە تۆمارگاى روئیا كە خاوەنەكەى سەلامە سورەو لە شەقامى گشتى هەڵەبجەى شەهید وەك باقى تۆمارگاكانى تر و وەك ڕۆژانى ئاسای گۆرانیەى كاروانى شارەوانى و ئارام شەیداى لێداوە و كە گۆرانیەكە بەباڵاى نەوشیروان مستەفاو لیستى گۆڕاندا وتراوە هەر بەو هۆیەشەوە ئاسایشى شارەزوورو كۆمیەتەى هەڵەبجەى یەكێتى ناڕازین بە لیدانى ئەو گۆرانیە .
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە