شرۆڤه‌یه‌ک له سه‌ر توند‌و تیژی سیاسی (به‌شی سێهه‌م)
Sunday, 30/05/2010, 12:00
له به‌شی دوهه‌م دا باسمان له سێ ڕوانگه‌ی جیاواز کرد که توند‌و تیژی سیاسی له دۆخگه‌لی تایبه‌ت دا به ڕه‌وا و ته‌نانه‌ت به پێویستیش ده‌زانن. له‌م به‌شه دا باس له پێنج پرێنسیب ده‌که‌ین که به پێی وانیش توند‌و تیژی ڕه‌هه‌ندی ڕهوابون به خۆی ده‌گرێت.
1. پرێنسیپی خۆ پارازتن؛ به‌پێی ئه‌و پرێنسیپه ئه‌گه‌ر توندوتیژی سیاسی له چوراچێوه‌ی خۆ پارازتن دا و به شێوازی وڵام دانه‌وه بۆ توندوتیژی و به مه‌به‌ستی ئاسته‌نگ کردنی هێرشکاری لایه‌نی ده‌ستدرێژکه‌ر په‌یره‌و بکرێت، ئه‌و کاته توندوتیژی بهڕهوایه. پرێنسیپی خۆ پارازتن له یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییش دا ئاماژه‌ی پێدراوه‌و ڕه‌وابونی پێ بهخشراهوه. بڕگه‌ی 51ی په‌یره‌و پرۆگرامی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان به‌کارهێنانی چه‌ک بۆ خۆ پارازتن له دژی هێرشکاری و ده‌ستدرێژی دا به‌ڕه‌وا ده‌زانێت. ڕێزدار حاجی ئه‌حمه‌دی سه‌رۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان له نامه‌که‌ی خۆی دا بۆ سه‌رۆکی رێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان دا باس له‌و بڕگه‌یه ده‌کات و سه‌رجه‌م ته‌ڤگه‌ڕی ڕزگاری خوازی کوردستانیش هه‌ر له چوارچێوه‌ی خۆ پارازتن دا وڵام و به‌رسیڤی ئه‌و هه‌موه توندوتیژی و داگیرکه‌ریه ده‌داته‌وه که له‌سه‌ر گه‌لی کورد ڕۆژانه په‌یره‌وه ده‌کرێت. ئه‌ڵبه‌ت پڕێنسیپی خۆ پارازتن له پێش ئه‌وه‌ی که له چوارچێوه‌ی یاسا دا ڕه‌وا بێت، دیارده‌یه‌کی سروستی و مرۆڤایه‌تیشه و له قوڵایی سروست و تایبه‌تمه‌ندیاکانی مرۆڤیش دا ده‌بیندرێت. ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد ڕێزدا ئۆجاڵان ده‌ڵێت، گوڵ بۆ پارازتنی خۆی دڕک ده‌رده‌کات. ڕاستی ئه‌و وته‌یه که هه‌رمرۆڤێک به چاوی خۆی ده‌توانێت ڕۆژانه بیبینێت گوزاره له‌وه ده‌کات که سه‌رچاوه‌ی چه‌مکی خۆپارازتن له قوڵایی سروست دا ڕیشه‌کانی خۆی داکوتاوه. بۆ وێنه، مار بۆ خۆپارازتن پێوه ده‌دات، ژیشک تیخی سه‌ر پشتی ده‌هاوێت و هتد. که ده‌ڵیم پرینسپی خۆ پاراستن دیارده‌یه‌کی مرۆڤایه‌تیشه مه‌به‌ستیم له وه‌یه که ئه‌گه‌ر تۆ مرۆڤێک بده‌یه به‌رهێرشی مست و پێله‌قه‌ی خۆت، ئه‌وه له سروشتی مرۆڤ دایه که به پێی توانست خۆی ده‌پارێزێت. ئهگهربتوانێت و هێزی جه‌سته‌یی مه‌ودای پێ‌بدا، ئه‌وێش له‌تۆ ده‌داته‌وه، ئه‌گه‌ر هێزی چه‌سته‌یی مه‌ودای ئه‌وه‌ی پێنه‌دا، لانی که‌م ده‌ست له سه‌ر ده‌موچاوی داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌رو چاوی نه‌درێت، ئه‌و ده‌ست له سه‌ر ده‌م و چاو دانانه‌ش خۆی هه‌ر ده‌که‌وێته خانه‌ی خۆ پاراستنه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێز و وزه‌ی ئه‌وه‌شی نه‌بو ئه وکات له‌وانه‌یه بڵیت من خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌که‌م....!!!
2. پرێنسیپی سه‌رکه‌وتنی گونجاو، به پێی ئه‌و پڕێنسیپه توند‌و تیژی بهڕهوایه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی سه‌رکه‌وتنی گونجاوی هه‌بێت. ژیانی کۆمه‌ڵگا خستنه ناو مه‌ترسیوه له کاتێک دا توند‌و تیژی سه‌رکه‌وتن تۆمار نه‌کات به پێی ئه‌و پرێنسیپه ڕه‌وا بونی پێ نادرێت. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر تۆ هێرش به‌رێ سه‌ر پایه‌گایه‌کی هه‌ر مه‌زنی دوژمن که تۆ بۆ خۆشت ده‌زانی ناتوانی داگیری که‌ی یان له ناوی به‌ری و ئه‌و هێرشه‌ی تۆش هه‌ر ده‌بێته هۆکاری له‌ده‌ست دانی هه‌ڤاڵانی خۆت و ته‌نانه‌ت ده‌بێته هۆکاری کوشتنی خه‌ڵکی سیڤیلی ده‌وروبه‌ری پایه‌گاکه، ئه‌وکاته هێرش کردنی تۆ بۆ سه‌ر ئه‌و پایه‌گایه به‌ڕه‌وا نیه. له چه‌ند چالاکی هه‌ره سه‌رکه‌وتوی هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ سه‌ر بنکه‌کانی سپای پاسدارانی ئێران دا زیاتر له 60 پاسداری کۆماری سێداره له سه‌ر ڕوی زه‌وه‌ی پاک بونه‌وه، پاسداڕانێک که ناوی خۆیان به خۆیانه‌وه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بن، کۆماری سێداره‌ش هه‌بونی نابێ و گه‌ڵانی ئێران له ئاشتی دا ده‌ژین. که واته به‌پێی ئه‌و پرێنسیپه، ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی گونجاوی توند‌و تیژی ڕهوابون به‌و توندوتیژی ده‌دات و نه‌بونی ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی توندوتیژیش ڕهوابون به توند‌و تیژی نادات. بۆ وێنه ناردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوخۆی کوردستان و به کوشتدانایان، به پێی ئه‌و ڕوانگه‌یه به ڕه‌وا نییه...!
هه‌ر ئه‌و لایه‌نه کلاسیکانه‌ی که بۆخۆیان پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌و گه‌له‌یان به چه‌که‌وه نارده‌وه بۆ ناوخۆی وڵات و هه‌مویان به‌کوشت دان ئێستا ده ڵین پژاک پاسدار و به‌کرێگیراوی بێ‌تاوان ده‌کوژێ. ئه‌و دو وشه‌یه زۆر دژ به یه‌که‌ن.... ئه‌گه‌ر پاسدار یان به‌کرێگیراوه، ئه‌دی چۆن بێتاوانه...؟؟؟ له خۆ فرۆشتن و دینامیکی داگیرکاری بون زیاتر، تاوانی گه‌وره‌تر هه‌یه...؟؟ ئه‌گه‌ر پاسدار و به‌کرێگیراو بێ تاواوانن، ئه‌ی ئه‌و منداڵه 14 ساڵه‌یه‌ی که ئه‌وڕۆ، هه‌ر ئه‌وڕۆ که‌وته به‌ر هێرشی تۆپی داگیرکه‌ران تاوانه‌که‌ی چ بو..؟؟ مامۆستا فه‌رزاد، شیرن، فه‌رهاد و عه‌لی تاوانه‌کانیان چ بو؟؟ ئه‌و کاسبکارانه‌ی که رۆژانه له سه‌ر سنوره ده‌ستکرده‌کان، له ژێر باری قورسی سه‌ر شانیان دا له‌شیان هه‌ڵنایه ته‌وه و له‌هه‌مان کات دا چهستهیان نوقمی خوین ده‌که‌ن، تاوانه‌که‌یان چیه...؟؟ ئه دی 'دایکه سه‌ڵته‌نه کان' که له ڕۆژی دایک دا خه‌به‌ری مه‌رگی کۆرپه‌ی دڵیان وه‌کو دیاری مزگێنی پێ ده‌درێت، تاوانه‌که‌یان چ بو....؟؟؟ ئه‌ی تاوانی سروستی کوردستان، لانکه‌ی مێژو که ڕۆژانه تۆپ باران ده‌کرێت چیه...؟؟ ئه‌وه تۆ بۆ ئه‌و هه‌موه هێرشکاری و تاوانباریه‌ی داگیرکه‌ران نابینی و به‌ره‌وایان ده‌زانی، به‌ڵام کاتێک که 2 به‌کرێگیراوی جوانڕۆیی یان پاسدارانی کۆماری سێداره، ئامرازانی مانه‌وه‌ی ئه‌و رێژیمه دژه مرۆڤه لێده‌درێن، تازێتیان بۆ ده‌گێری، بابه‌تیان له سه‌ر ده‌نوسی و ئیدانه‌ی پاراستنی گه‌ل و چالاکیه‌کانی پژاک ده‌که‌ی...؟؟ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ده‌تان هه‌وێ به‌و چه‌شنه لێدوانانه ناوی پژاک بزڕێنن، با باش بزانن که کوردی ئه‌و ڕۆ کوردی دوێنێ نیه، ئه‌و کورده‌ی که ئێوه له ژێر ناوی چه‌پ-ڕاست دا شه‌ری براکوژیتان پێ کرد به‌سه‌ری چوه..!!
3. پرێنسیپی هاوسه‌نگی، ئه‌و پرێنسیپه ده‌لێت که توند‌و تیژی په‌یره‌و کراو کاتێک ڕه‌وایه که هاوسه‌نگ له گه‌ڵ ئه‌و توند‌و تیژیه بێت که ده‌بێته وڵامده‌ره‌وه‌ی . بۆ وێنه سزای که‌سێک که چراسوری بڕاندوه یان وه‌سر چیمه‌نی ناو پارک که‌وتوه ده‌بێت هاوسه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ تاوانی چراسور بڕین و وه‌سه‌ر چیمه‌ن په‌ڕین، که‌واته داسه‌پاندی سزای سیداره به سه‌ر ئه‌و که‌سه‌دا به پێی ئه‌و ڕوانگه‌یه هه‌ڵه‌یه و ناتوانێت به ڕه‌وا بێت. له وڵاتی ئامریکا ئه‌گه‌ر مرۆڤێک به مه‌به‌ستی دزی کردن چوارچێوه‌ی ماڵی تۆ ببڕێت، تۆ ده‌توانی به چه‌ک وڵامی بده‌یته‌وه و ته‌قی لێبکه‌یت و ته‌نانه‌ت بیشی کوژی. ئه‌م دیارده‌یه که له لایه‌ن یاسای ئه‌مرکیه‌وه ڕه‌وایه، خۆی له بنه‌ڕه‌ت دا ناکۆک و به پێچه‌وانه‌ی 'پرێنسیپی هاوسه‌نگیه' له فه‌لسه‌فه‌ی توند‌و تیژی دا. مرۆڤێک به مه‌به‌ستی دزینی هه‌ر که‌ره‌سته‌یه‌ک چوارچێوه‌ی که‌رتی تایبه‌تی تۆ ببڕێت، به پێی ئه‌و پرینسیپه تۆ ناتوانی چه‌ک به کاربێنی و ژیانی ئه‌و بکه‌یه ئامانجی هێرشی خۆت و بیکوژی، چونکه تاوانی دزی کردن هاوسه‌نگ نیه له گه‌ڵ سزای کوشتن!
ئه‌وی له لێره‌دا جێگه‌ی تێڕامان و شرۆڤه‌کردنه ئه‌و ڕاستیه‌یه که بۆچی سیسته‌می باڵاده‌ستی جیهانی به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا ماف به تاکێکی کۆمه‌ڵگای خۆی ده‌دا له پێناو پاراستنی 'که‌ره‌سته'، ته‌نیا و ته‌نیا که‌ره‌سته‌ی ماڵه‌که‌ی خۆی و به پێچه‌وانه‌ی پرێنسیپی 'هاوسه‌نگی' و به ناکۆکی له گه‌ڵ ئه‌و پێوانه فه‌لسه‌فیانه دا توند‌و تیژی په‌یره‌و بکات، به‌ڵام گه‌ڵیکی 40 ملیون که‌سی و نکوڵی لێکراوی وه‌کو کورد که ڕۆژانه و به هه‌مو چه‌شنێک و به پێچه‌وانه‌ی هه‌مو بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ و به مه‌به‌ستی له‌ناو بردنی دا توند‌و تیژی له سه‌ر په‌یره‌و ده‌کرێت، به‌ڵام له پێنا پاراستنی 'ناسنامه' و هه‌بونی خۆی و له چوارچیوه‌ی پارازتنی ڕه‌وا دا مافی ئه‌وه‌ی نیه که 'وڵامی' ئه‌و توند‌و تیژیانه بداته‌وه....؟؟؟ تاکێکی ئامریکای بۆی هه‌یه بۆ پاراستنی 'که‌ره‌سته‌ی' ماڵه‌که‌ی خۆی، بۆ پاراستنی ته‌له‌فزیونه شکاوێک یان زه‌فته رزیوێک، توند‌و تیژی په‌یره‌و بکات و ده‌ست بۆ چه‌ک به‌رێ، به‌ڵام 40 ملیون مرۆڤ له پێناو پاراستنی 'ناسنامه' و هه‌بونی خۆیان دا بۆیان نیه ببنه 'وڵام' ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و توندوتیژاینهی که ڕۆژانه له سه‌ریان په‌یره‌و ده‌کرێت...!!!
خوێنه‌ری به‌ڕێز تکایه... تکایه.... جارێکی که‌ش تکایه..... که‌ره‌تێکی که ئه‌م دێڕانه بخوێنه‌وه.... مه‌خوێنه‌وه به‌ڵام هه‌زاران جار بیری لێبکه‌وه... ته‌واوی ژیانیت بیری لێبکه‌وه و شرۆڤه‌ی له سه‌ر بکه... تاکێک ئه‌مریکی... ته‌نیا و ته‌نیا تاکێک.... بۆی هه‌یه له پێناو پاراستنی 'که‌ره‌سته‌ی' ماڵه‌که‌ی ده‌ست بۆ چه‌ک به‌رێت، به‌ڵام 40 مڵیون کورد له پێناو پاراستنی 'ناسنامه' و هه‌بونی خۆیان دا بۆیان نیه، 'وڵامده‌ره‌وه‌ی' ئه‌و توند‌و تیژیه بن که له سه‌ریان په‌یره‌و ده‌کرێت...؟؟؟ خوێنه‌ری به‌ڕێز... تکایه قوڵ بیربهکهوه و مێشکت وه‌کار خه.... ئه‌وه چیه که مرۆڤه‌کان وا لێده‌کات که هه‌ر ئه‌و مافه‌ی بۆ خۆیانی به ڕه‌وا ده‌بینین بۆ که‌سی تری به‌ڕه‌وا نابین..؟؟ ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وه له پرسیارێکی مه‌زن وێده‌چێت و وڵامه‌که‌شی له‌وانه‌یه بیرکاریهکی مه‌زنی پێویست بێت و له‌و بڕوایه دام که له‌و بواره‌دا پشکنینی فه‌لسه‌فی تایبه‌ت یا نه‌کراوه یان من نه‌مدیوه!
4. پرێنسیپی دواین ڕێکار، به پێی ئه‌و پڕێنسیپه توند‌و تیژی کاتێک به ڕه‌وایه که هه‌مو ڕێکاڕهکان تاقی کرابێتنه‌وه و هیچ ئه‌نجامێکیان وه‌ده‌ست نه‌هێنابێت. ئه‌گه‌ر چاوێک به مێژوی پارتی کرێکارانی کوردستان دا بخشێنین ده‌بێنین که ئه‌و پارته له ساڵی 1973 ئاوا کرا به‌ڵم له ساڵی 1984 دا شه‌ری چه‌کداری ڕاگه‌یاند و له ساڵی 1993 دا یه‌که‌م ئاگر بڕی ڕاگه‌یاند. بۆچی 11 ساڵ پاش دامه‌زرانی ئه‌و پارته شهر ڕاگه‌یاندرا؟ گه‌ڵۆ کوده‌تای 1980 ده‌رفه‌تی کاری سیاسی و دیپلۆماسی هێشته‌وه؟ پاش 11 ساڵ کار و خه‌بات له ناو تورکیه و باکوری کوردستان دا کامه ڕیکار تاقی نه‌کرانه‌وه؟ ئێستاش که ئێستایه ته‌ڤگه‌ری کورد هه‌مو ڕێکاره‌کانی تاقی کردۆته‌وه به‌ڵام داگیرکه‌ران هه‌ر سورن له سه‌ر نکوڵی کردن و سیاسه‌تی له‌ناو بردنی کوردان. له وه‌ها دۆخێک دا به کار هێنانی چه‌ک به پێی ئه‌و پرێنسیپه ڕه‌وایه.
5. پرێنسیپی به‌رز کردنه‌وه‌ی ته‌دریجی؛ به پێی ئه‌و پرێنسیپه کاتێک که توند‌و تیژی په‌یره‌و ده‌کرێت، بکه‌ری توندوتیژی ده‌بێ له که‌مترین ئاستی توندوتیژیه‌وه ده‌ستی پێ‌بکات و هێدی هێدی ئاستی توندوتیژی به‌رز کاته‌وه. له ڕوانگه‌ی ئه‌و پرێنسیپهوه یه‌که‌م هه‌نگاو رێکاری دیالۆگه، ئه‌گه‌ر دیالۆگ ده‌فه‌تی ره‌خسانی نه‌بو یان هیچ ئامانجێکی نه‌پێکا و داکه‌وت، ئه‌وکاته هه‌نگاوی دوهه‌م نافه‌رمانی مه‌ده‌نی، هه‌نگاوی سوهم شه‌ری گه‌ریلای و هه‌نگاوی چواره‌م شۆرشه. ئه‌گه‌ر چاوێک به ساڵی رابردوی ته‌ڤگه‌ڕی ئاپۆیستی له باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بگێرین ده‌بینین که ک.چ.ک ئاگر بڕی راگه‌یان، به پێشنیاری ڕێبه‌ر ئاپۆ په‌یامبه‌رانی ئاشتی گه‌ڕانه‌وه، له کۆنفرانسی یه‌که‌می پژاک دا به فه‌رمی داوا له ئێران ده‌کرێت که له نیه‌تی پاکی پژاک بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد تێگه‌یشتن هه‌بێت. به‌ڵام داگیرکه‌رانی کوردستان بانگه‌وازی ته‌ڤگه‌ڕی ئێمه بۆ چاره‌سه‌ری دێمکراتیک وه‌کو هێمای بێهێزی ئێمه ناودێڕ ده‌که‌ن و شه‌ڕی هه‌مه لایه‌نه له دژی گه‌لی ئێمه ڕاده‌گه‌یه‌نن. هه‌نگاوی یه‌که‌م دیاڵۆگه له ڕوانگه‌ی ئه‌م پرێنسیپهوه، به‌ڵام له کولتوری داگیرکه‌ران دا هیچ شوێنێک بۆ دیالۆگ نیه، هه‌نگاوی دوهه‌م ئاگر بڕ و نافه‌رمانی مه‌ده‌نیه که ئه‌ویش هه‌ر هیچ ئاکامێکی نه‌بوه و له ڕوانگه‌ی داگیرکه‌ره‌وه وه‌کو بێهێزی کورد شرۆڤه کراوه. که واته لێڕه‌دا هه‌نگاوی سێهه‌م شه‌ڕی گهریڵایه که له چوارچێوه‌ی پارازتنی ره‌وا دا و له سه‌ر بنه‌مای پرێنسیپی یه‌که‌م به واتای پرێنسیپی 'پاراستنی ڕه‌وا" به ڕێوه ده‌چێت.
پاراستنی ڕه‌وا جێاوازی هه‌ره له به‌رچاوی هه‌یه له هه‌ڵ چه‌مکی 'تێرۆر'. تێرۆریست هێچ یه‌ک له‌و پێنچ پرێنسیپه‌ی که باسمان لێکرد، له به‌ر چاو ناگرێت و یه‌ک ڕاست توندوتیژی په‌یره‌و ده‌کات. تێرۆریست ئه‌و لایه‌نه‌یه که به بێ تاقی کرنه‌وه‌ی هیچ ڕێکار و بژارده‌یه‌کی سیاسی یان دیپلۆماتیک یه‌کسه‌ر ده‌ست بۆ توند‌و تیژی سیاسی ده‌بات یان خۆد له ڕاستی دا هیچ مکانیزم، ئامراز یان ڕێکارێکی به‌ده‌ر له توندوتیژی، له رۆژه‌ڤ دا نییه و ئه‌وه‌ش کێشه‌ی بنچینه‌یی و هه‌ره گه‌وره‌یی چه‌مکی تێرۆریسمه. له شوێنێک که دا من باسم له تێرۆریسم کردبو که پێویسته لێره‌دا هه‌میسان دوپاتی که‌مه‌وه. تێرۆر خۆی وه‌کو وشه به‌واتای 'وه‌حشت' دێت به‌ڵام له چوارچێوه‌یی ئه‌ده‌بیاتی سیاسی گه‌ردونی ئه‌وڕۆکه‌دا تێرۆریسم ئه‌و لایه‌نه یاخود ئه‌و ڕه‌وته‌یه که بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی خۆی توند‌و تیژی سیاسی له دژی 'گه‌ل' یان خۆد خه‌ڵکی 'سیڤیل' به‌کار دێنێ. ئه‌وه به‌و واتایه دێت که تێرۆریست هێز یان توانایی ئه‌وه‌یی نیه که ڕاسته‌وخۆ به‌ربه‌ره‌کانێ له گه‌ل ده‌وڵه‌تی دژبه‌ر و لایه‌نی نه‌یار دا بکات، خه‌ڵکی سیڤیل ده‌کاته ئامانجی هێرشه‌کانی خۆی و به‌و چه‌شنه ناڕاسته‌وخۆ لایه‌نی نه‌یارو ده‌وڵاتی دژبه‌ری خۆیی ده‌خاته ژێر فشاره‌وه.
گه‌مارۆدانی ئابۆری وڵاتانی دونیای سێهه‌م له لایه‌ن سیسته‌می باڵا ده‌ستی جیهانیه‌وه، به پێی ئه ڕوانگه‌یه ده‌که‌وێته خانه‌یی تێرۆریسمه‌وه چونکه سیسته‌می باڵاده‌ستی جیهانی بو پێکاندنی ئامانجه‌کانی خۆیی ڕاسته‌وخۆ ڕوبه‌ڕوی نه‌یارانی خۆیی یان ده‌وڵه‌تانی دژبه‌ر نابێته‌وه، به‌ڵکو خه‌ڵکی سیڤیل ده‌خاته به‌ر هێرشی برسێتی و مردنه‌وه و له‌و ڕێگایه‌وه لایه‌نی نه‌یاری خۆیی ناڕاسته‌و خۆ ده‌خاته ژێر فشاره‌وه. که واته ئه‌و شێوازه له تێرۆریسم به هۆیی ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن دوڵه‌ت و داموده‌زگاکانیه‌وه به ڕێوه ده‌چێت ده‌توانێ مه‌ترسیدارترین و سامناکترین شێوازی تێرۆریزم بێت.
له‌م به‌شه‌دا باسمان له 5 پرێنسیپ کرد که توند‌و تیژی سیاسی به ڕه‌وا ده‌زانن. له به‌شی داهاتو دا باس له ڕوانگه‌ی کاڕل شمیت ده‌که‌ین که به بڕوای ئه‌و جه‌وهه‌ری سیاسه‌ت توندوتیژیه. چاوڕوان بن....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست