هه‌واڵه تیرۆرستیه‌که‌ی مه‌لا کرێکار هیچ بنه‌مایه‌کی ڕاستی تێدا نییه
Tuesday, 07/05/2013, 12:00
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: هه‌واڵه تیرۆرستیه‌که‌ی مه‌لا کرێکار هیچ بنه‌مایه‌کی ڕاستی تێدا نییه
خالید ڕه‌نجده‌ر، برای مه‌لا کرێکاری زیندانیکراو، هه‌واڵێکی بڵاوکردۆته‌وه، پوخته‌که‌ی ئه‌مه‌یه که‌مامۆستا كرێكار له‌تۆمەتی تیرۆر بەتەواوەتی تەبریە كراوه، هه‌روه‌ها نوسیوێتی که‌ڕێگا بەپۆلیس نەدراوه جارێكی تر دۆسییەی تیرۆر بەڕوی مامۆستا كرێكار لە دادگای باڵادا بكاتەوە.
له ڕاستیدا ئه‌مه یه‌که‌مجار نییه هه‌واڵی له‌م شێوه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌و به‌ڕێزه‌و پێشووتریش له‌لایه‌ن خودی مه‌لا کرێکاره‌وه بڵاو بکرێته‌وه، ئه‌وه چه‌نده‌ها جاره هه‌واڵی دادگاییه‌کانی مه‌لا کرێکار به‌شێوه‌یه‌ک ده‌بیستین که‌چه‌ندین جار ڕووبه‌ڕووی دادگا بوه‌ته‌وه‌و له‌کۆتاییدا، له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی موخابه‌رات‌و ده‌زگاکانی ئاسایشی نه‌رویج‌و وڵاته ئه‌وروپیه‌کان به‌تۆمه‌تی تیرۆرستی دابویانه‌پاڵی، بێ تاوان ده‌رچووه، وا ئه‌مجاره‌ش خالید ڕه‌نجده‌ر، وه‌ک هه‌واڵه بێبنه‌ماکانی تری، ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاوکردۆته‌وه، که‌ڕاستیه‌که‌ی ئه‌مانه‌یه:
١- له‌وه‌ته‌ی مه‌لا کرێکار کوردستانی به‌جێهێشتووه‌و له‌ئه‌وروپادا ده‌ژی هه‌تا ئه‌م ساته وه‌خته‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ی تێدا بڵاوده‌که‌ینه‌وه، له‌هیچ شوێنێک، نه‌له‌وڵاتی نه‌رویج‌و نه‌له‌هیچ وڵاتێکی تری جیهاندا، مه‌لا کرێکار له‌سه‌ر تیرۆر دادگایی نه‌کراوه، دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک‌و له‌هیچ شوێنێک دادگایی نه‌کراوه.
٢- له‌م دادگایه‌شدا، که‌له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن دادگایی کرا، داواکاری گشتی ده‌وڵه‌تی نه‌رویجی ئه‌م ڕاستیه‌ی ئێمه‌ی دووپات کرده‌وه‌و به‌ئاشکراو له‌به‌رده‌م دادوه‌رو که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندندا ڕایگه‌یاند که‌تا ئێستا مه‌لا کرێکار له‌سه‌ر هیچ دۆسیه‌یه‌کی تیرۆر دادگایی نه‌کراوه، نه‌له‌نه‌رویج‌و نه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج، ئینجا داوای له‌پارێزه‌ره‌که‌ی مه‌لا کرێکاریش (برینیار مێلینگ) کرد ئه‌گه‌ر زانیاریه‌کی هه‌یه ئه‌م ڕاستیانه‌ی داواکاری گشتی به‌درۆ بخاته‌وه با بیخاته ڕوو، به‌ڵام پارێزه‌ره‌که‌ی هیچ وه‌ڵامێکی نه‌بوو.
٣- ئێستاش که‌له‌زینداندایه، له‌سه‌ر تاوانی هه‌ڕه‌شه‌کردن‌و درۆ هه‌ڵبه‌ستن زیندانی کراوه، دوو ساڵ‌و ده مانگ سزا دراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی له(سێ) که‌س کردووه، دوو که‌س که‌قورئانیان سوتاندووه‌و له‌دادگادا ده‌یانگوت بۆ ئه‌وه سوتاندومانه چونکه قورئان هۆکار بووه بۆ ئه‌نفالکردنی گه‌لی کورد‌و ژن کوشتن، سێهه‌میشیان من بووم که‌کتێبێکم نوسیوه به‌ناوی (سێکس‌و شه‌رع‌و ژن له‌مێژووی ئیسلامدا) ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که‌درۆی بۆ من هه‌ڵبه‌ستبوو، پاش ئه‌وه‌ی دادگا لێکۆڵینه‌وه‌ی وردی خۆی ئه‌نجامدا بۆی ده‌رکه‌وت که‌مه‌لا کرێکار ناتوانێت ئه‌و به‌ڵگانه بخاته‌ڕوو که‌ئێمه سوکایه‌تیمان به‌ئیسلام کردبێت، هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش نیشاندرا که‌ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی کردووه، ئیتر به‌دوو ساڵ‌و ده مانگ سزا دراو ده‌شبێت ئه‌و ماوه‌یه، به‌بێ هیچ که‌مکردنه‌وه‌یک، له‌زینداندا بێت.
٤- دیاره که‌مه‌لا کرێکار داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سزاکه‌ی کردووه، له‌ماوه‌یه‌کی کورتی ئاینده‌دا دادگای باڵای تاوانه‌کان له‌وڵاتی نه‌رویج ده‌گاته دوا بڕیاری خۆی، بۆی هه‌یه له‌تاوانی هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌ئێمه بێ‌تاوان ده‌رچێت‌و ئازاد بکرێت، بۆی هه‌یه سزاکه وه‌ک خۆی بمێنیته‌وه‌و بۆشی هه‌یه زیاد بکرێت.
٥- له‌م دادگایه‌دا که‌س سکاڵای له‌سه‌ر مه‌لا کرێکار تۆمار نه‌کردبوو به‌تاوانی تیرۆر، باس له‌دۆسیه‌ی تیرۆرستی مه‌لا کرێکار نه‌کراوه، ئه‌وه که‌سوکاری مه‌لا کرێکاره بێ هیچ بنه‌مایه‌ک ئه‌م باته‌یان وروژاندووه تا ئه‌گه‌ر دادگای باڵا له‌سه‌ر سزاکه پێداگربوو، ئیتر بابه‌ته ئه‌سڵه‌که له‌بیر خه‌ڵکی ببه‌نه‌وه‌و له‌م دادگایه‌دا مه‌لا کرێکار نه‌ک وه‌ک دۆڕاوێک به‌ڵکو وه‌ک براوه‌یه‌ک نیشان بده‌ن.
٤- دیاره من دادوه‌ر نیم‌و یاسا به‌ده‌ست نیم، به‌ڵام من پێموایه دوای ته‌واوکردنی ماوه‌ی سزاکه‌ی که‌دوو ساڵ‌و ده مانگه، کێشه‌یه‌ک دی بۆ مه‌لا کرێکار دێته‌پێش، که‌هیچ که‌س تاوانبار نییه له‌مه‌دا به‌ڵکو خودی خالید ڕه‌نجده‌ری برای نه‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی که‌زوو زوو، بێ هیچ بنه‌مایه‌کی زانستی یان به‌ڵگه‌دار له‌خۆوه قسه ده‌کات. له‌ئێستادا گونجاو نیه باسیان بکرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست