کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆنگرەی کارمەندانی تەندروستی و (ئاش بەتاڵ)

Monday, 09/01/2012, 12:00




لە بیرمانە لە رۆژەکانی پێش ٢١ / ١ / ٢٠١١ کاتێک بانگەشە دەکرا بۆ ھەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە بۆ کۆنگرەی ٢ی کارمەندان ، کاتێک لیژنە جۆر بە جۆرەکان دروست بوبوون و بەسەر نەخۆشخانەو مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکاندا دەگەران و لە ھەوڵدا بوون بۆ بە دەست ھێنانی زۆرترین دەنگ بۆ لیستی دەسەڵات و لەم پێناوەشدا جگە لە کۆمەڵێک وەعدی پرو پووچی وەکو دابین کردنی ١٢٥ دۆنم زەوی لە نزیک نەخۆشخانەی شۆرش بۆ کارمەندان و زیاد کردنی دەرماڵەی مەترسی بۆ ١٠٠% و دانانی جێگرێکی بەرێوەبەری گشتی لە کارمەندان و ...... ھتد زۆری تریش کارمەندان بە دڵە پاکەکانی خۆیان زۆر بە زووی باوەریان بەمانە کرد دەنگیان پێ دان کەچی دواتر دەرکەوت ئەمانە خەو بوون نەک حەقیقەت بەلام کاندیدەکان لەبەر ھەستیاری بارو دۆخەکە نەیانویست بە راشکاوانە پێیان بڵێن لە خەوماندا .
بە ھەر حاڵ یەکێکی تر لەو وەعدە پر شەرمەزارییانەی کە بە کارمەندان بە گشتی درا ئەوە بوو کە ئەم جارە کەسانێکی گەنج و تازە پێگەیشتوو دێنە ناو گۆرەپانەکە و ئەوانەی کە لە ماوەی ١٤ ساڵی رابردوودا کاری باش و خراپیشیان کردووە و ئیستا کارمەندان بە گشتی لێیان بێزارن و ئامادە نین جارێکی تریش بە برا گەورە و سەرۆک و قائد قبووڵیان بکەنەوە ئەوانە رێگەیان پێ نادرێت خۆیان بۆ پۆستە باڵاکان کاندید بکەنەوە .
بەڵام لێرە و لەوێ بڵاو بۆتەوە کە کاک (جبار رحیم) ی نەقیبی ئەو سەندیکایە جارێکی تر تاکە کاندیدە بۆ بەرزترین پۆستی سەندیکا کە (نەقیب) ە و حیزب و مەکتەبی رێکخراوەکانیش رازی نابن کەس ببێتە منافسی و لەم پێناوەدا ھەموو کارێک دەکەن کە ئەو پۆستە بۆ کاک جبار دەستەبەر بکەن و ھەر کەس بیەوێت منافەسەی بکات بە زوویی ئاگادار دەکرێتەوە و رێگری لێ دەرێت .
من لێرەوە ئەو راستییە دەخەمە روو کە بەم کارەیان متمانەی ئەو کادرە حیزبی و رێکخراوەییانەی سەر بە دەسەلاتیان لە دەست داو ھەر ھەمان ھەڵوێستی ئەم حیزبە ئەبێتە ھۆی دابەزاندنی رێژەی ئەو کەسانەی کە ھەتا ئێستاش بە ھەر ھۆیەک بووە پشتگیری لەو حیزبە کردووە و دڵنیام حیزبی دەسەلات زەرەرمەندی یەکەم دەبێت و کارمەندانیش نائومێدی دایان دەگرێت و رەوشی کاری رێکخراوەیی ئەو سەندیکایە بە قوت کردنەوەی کاک جەبار بەرەو دواوە دێت و ئەتوانرێت بووترێت کاندید کردنەوەی کاک جەبار بە واتایەکی روونتر واتە (ئاش بەتاڵ)


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە