خه‌ڵکی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان تکایه هوشیار بن
Wednesday, 30/12/2009, 12:00
له گه‌ڵ واده‌ی نزیک بونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق که‌بڕیار وایه له چه‌ند مانگی داهاتوودا ئه‌نجام بدریت سه‌رکرده‌و سه‌رکره‌دایه‌تی حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات شه‌و ڕۆژیان لێ تێک جووه‌و به که‌رکوکه‌وه گرتویانه هه‌ر به‌وه راده‌گه‌ن بچنه که‌رکوک و بگه‌ڕینه‌وه و وه‌عده هه‌لبژاردن بده‌ن به‌خه‌ڵکه ڕه‌ش و ڕووت و زه‌حمه‌ت کێش و سته‌م ده‌ده‌که‌ی که‌ر کوکی شاری کوردان! ئه‌و که‌رکوکه‌ی که هه‌تا دوێنی فه‌رامۆشیان خستبوو له‌وه‌ش ناخۆشتر خاکه‌یان که‌خاکی باب و باپیرانی کوردانه و به‌شێکی زیندوی کوردستانه کردویانه‌ته مه‌ته‌ڵه‌وه که ئایا کوردستانه یان کوردستان نی یه؟ که ئایا بگه‌ریته‌وه سه‌ر هه‌ریمی کوردستان یان نا؟ که‌له‌کاتیکدا هه‌موو به‌ڵگه مێژووی یه‌کان ئه‌وه‌ده‌سه‌لمینن که که‌رکوک و ته‌واوی ناوچه دابڕاوه‌کانی تری کوردستان به‌شێکن له کورستان هه موو ده‌لاله‌ته مێژووی یه‌کان ئه‌وه پشت ڕاست ده‌که‌نه‌وه که که‌رکوک به‌ڵێ خاکی کوردانه وه چه‌ندین ڕۆڵه‌ی کوردیش خوێنی خۆی به‌ختی کرد له‌سه‌ر که‌رکوک که‌چی سه‌رکرده‌کانی کورد زۆر بێ باکانه له پێناو کورسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه تایبه‌تی یه‌کانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان دێن ئه‌م خاکه‌که‌ی کورد که که‌رکوکه ده‌خه‌نه مه‌تڵه‌وه‌و گومانییان هه که که که‌رکوک خاکی کوردستانه یان نا! به‌ڵی ئه‌و سه‌رکردانه ئه‌مرۆ باریان لاره‌و ده‌یانه‌وی به که‌رکوک خۆیان ڕاست بکه‌نه‌وه‌و کورسی یه‌کانیان له به‌غداد بۆ جاریکی تر مسۆگه‌ر بکه‌نه‌وه چونکه ئه‌مان شه‌ری کورسی یه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن نه‌ک مافه ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مان ئه‌مان له غه‌می له‌دست نه‌دانی کورسی یه‌کانیان دان نه‌ک له‌غه‌می له‌ده‌ست نه‌دانی که‌رکوک و ناوچه‌دابراوه‌کانی تری کوردستان خه‌ڵکی شاری که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان پێم ناڵێن ده‌سه‌ڵاتی کوردی و به‌تایبه‌تی تر بڵێین نوینه‌ره‌کانی کورد له به‌غداد چی یان بۆ ئێوه‌ی خۆڕاگر‌و شاره‌که‌تان که‌رکوک کردووه؟!پێم ناڵێن چی یان کرد له‌به‌غداد له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ندساڵه‌ی ڕبردودا بۆ گێڕانه‌وه که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کانی تری کوردستان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان؟پێم ناڵێن ده‌سه‌ڵاتی کورد‌و نوێنه‌ره‌کانی کورد له به‌غداد چی یان کرد بۆ خۆش گوزه‌رانی شاره‌که‌تان و ژیانی خه‌ڵه‌که فه‌قیرو هه‌ژاره‌که‌ی که‌رکوک؟! که له کاتێکدا ڕۆژانه هه‌زاران به‌رمیل له نه‌وتی شاره‌که‌تان به به‌رچاوی خۆتانه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌کرێت و پاره‌که‌ی ده‌چیته گیرفانی به‌رپرسه‌کانمان و خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌کانیان و ئه‌وانه‌ی به‌ڕاست وجه‌پدا ئه‌شهه‌دویان بۆده‌که‌ن! ئایا ئێوه ئه‌ی خه‌ڵکی شاری که‌رکوک تا ئێستا چه‌نده سودمه‌ندبون له داهاتی فرۆشتنی نه‌وته‌که‌تان؟ئایا بارودۆخی ژیان تان و بژێوی منداڵه‌کانتان گۆڕاوه؟ ئایا تاچه‌ند پاره‌ی نه‌وتی که‌رکوک بۆخۆشی یه‌کانی ئێوه له‌ژیاندا و بۆ جوانی و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی شاره‌که‌تان خه‌رج کراوه؟تا ئێستاش ژیانی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئێوه‌ی سته‌م دیده له‌و په‌ری زحمه‌ت و کوله‌مه‌رگی دا ده‌گوزه‌رێ رۆژانه سه‌خترین کارده‌که‌ن بۆ په‌یداکردنی پاروییه‌ک نان تابیکه‌ن به‌قوڕگی خۆتان و منداڵه‌کانتان بۆ به‌ڕێکردنی ژیانی خۆتان و خانه‌واده‌که‌تان ژیانی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵکی که‌رکوک ژیانێکی زۆر سه‌خت و هه‌ژارانه‌یه جگه له ژیانی چه‌ند که‌سێک نه‌بێ که له‌سه‌ر حسابی ئێوه‌ی هه‌ژار های لایڤ ده‌ژین و لاف و گه‌زاف لێ ده‌ده‌ن و له هیچ یان که‌م نی یه ئه‌وانه‌ش ئه‌و که‌سانه‌ن که‌له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه که‌وی کراون و ویژدانییان خه‌سێننراوه! ژیانی خه‌ڵکی شاری که‌رکوک له چاو ژیانی شاره‌کانی تری عێراق زۆر له‌دواوه‌یه و ته‌نانه‌ت به‌دواکه‌وتوترین شار داده‌نرێت له ڕووی نه‌بونی خزمه‌ت گوزاری و ئاوه‌دانی و ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی! له ماوه‌ی 7 ساڵی رابردودا نوێنه‌ره‌کانی کورد له به‌غداد چی یان بۆ که‌رکوک و ناوچه‌دابڕاوه‌کانی تری کوردستان کردووه؟ خۆ سوپاس بۆ خودا سه‌رکۆک کۆمار کورده جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌تا 2 مانگ پێش ئێستا کوردبوو خۆ چه‌ندین وه‌زیری گرنگ له به‌غداد کوردن خۆ ژماره‌یه‌کی زۆریش کورسی مان هه‌یه له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ی بۆچی هیچیان بۆ که‌رکوک و خه‌ڵکه‌که‌ی نه‌کرد؟ له وانه‌یه بڵێن نوێنه‌رانی کورد له به‌غداد زۆریان بۆ خه‌ڵکی شاره‌کانی هه‌ولێرو سلێماانی و دهۆک کرد ئینجا نۆره‌ی ئێمه‌ی که‌رکوکی یه! منییش ده‌ڵێم ئێوه ڕاست ده‌که‌ن زۆریان بۆ ئێمه کرد ئینجا نۆره‌ی خه‌ڵکی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کانی تری کوردستانه! ئه‌وان له به‌غداد هه‌ر به‌وه ڕاده‌گه‌ن کار بۆدامه‌زراندنی خانه‌واده‌و خزمه‌کنی خۆیان بکه‌ن له وه‌زاره‌ته‌کان و دام‌و ده‌زگا گرنگه‌کانی تری حکومه‌تی عێراق و له‌سه‌فاره‌ته‌کانی عێراق له‌ده‌ره‌وه! به‌س سه‌یرکه‌ن بزانن جی یان بۆکورو کچه‌کانیان و خێزان و خزمه‌کانیان نه‌کردوه له دامه‌زراندنییان له‌سه‌فاره‌ته‌کانی عێراقه‌وه بیگره تاده‌گاته وه‌زاره‌ت و به‌ڕیوبه‌رایه‌تی یه‌کان بزانن چه‌ند خزمی خۆیان به‌پله‌ی به‌ربه‌رز خانه‌نشین کردووه وپاره‌ی به‌لاش وه‌رده‌گرن! بێگومان نوێنه‌رانی کورد له به‌غداد هه‌موو شتیان کردووه بۆ کوڕ‌و کچ و خزم و بنه‌ماڵه و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی خۆیان ئه‌ی بۆ خه‌ڵکی به‌ش مه‌ینه‌تی کورستان ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که به‌شی هه‌ر ده‌ربه‌ده‌ری و ماڵوێرانی و گوند سوتان و کیمیاوی و ئه‌نفال و کوشتن و جگه‌ر سوتان بووه! پێم ناڵێن ئه‌م نوێنه‌رانه‌ی کورد له به‌غداد هه‌ر له‌سه‌رۆک کۆماره‌وه بیگره تا ئه‌خیر که‌سیان چی یان بۆ خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان به‌گشتی و بۆ ناوجه دابڕاوه‌کانی تری کوردستانی خۆشه‌ویست به‌که‌رکوک و موسڵیشه‌وه بێ گومان هیچ! به‌ڵام ئێستاس چونکه هه‌ڵبزاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌یه سه‌ری زمان و بنی زمانییان بۆته کوردی که‌رکوک و موسڵ و ناوچه‌دابڕاوه‌کان بۆیه دواکارم له خه‌ڵکی که‌رکوک و موسڵ سه‌رجه‌م ناوجه‌دابڕاوه‌کانی تری کوردستان به وه‌عده هه‌ڵبژاردن فریو نه‌خۆن و له‌خشته نه‌برێن و نوینه‌ری دڵسۆز بۆ خۆتان هه‌ڵبژێرن جونکه ئه‌م هات و هاواره‌یان ته‌نها بۆ له‌ده‌ست نه‌دانی کورسی یه‌کانیان و مسۆگه‌رکردنه‌وه‌ی کورسی یه‌کانیان و دووباره پله و پۆسته‌کانیانه له به‌غداد بۆ جاریکی تر ده‌ڵێم تکایه هوشیاربن به‌ڵام دڵنیام خه‌ڵکی که‌رکوک و سه‌رجه‌م ناوچه‌دابڕاوه‌کانی تری کوردستانی خۆشه‌ویست زۆر هوشیارن و به‌وه‌عده هه‌ڵبژاردن ته‌فره ناخۆن و فریو نادرێن جونکه زۆر باش بزانن له‌ماوه‌ی 7 ساڵی رابردودا له به‌غداد چی یان بۆ کورد کرد له‌مه‌و به‌دواش هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌که‌ن...
به‌ریتانیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست