کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


لە كەلار جەلال تاڵەبانی بێڕێزی بە بنەماڵەی شەهید خالید گەرمیانی دەكات و پارەشی بەخشیوەتەوە

Wednesday, 15/07/2009, 12:00


دوێنێ بنەماڵەی شەهید خالید گەرمیانی ئەو خالید گەرمیانیەی كە یەكەم مەفرەزەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوو لە دوای ئاشبەتاڵ دابەزیە ناوچەی گەرمیان، زەلالەتی هێنابوو بە ڕژێمی بەعس و جاشەكانی تەحسین شاوەیس و قالە فەرەجی شەهیدە قارەمانەكانی بنەماڵەی مەسعود بارزانی،ئەو بنەماڵە سەردانی جەلال تاڵەبانی دەكەن لە شاری كەلار 11 خاڵ لە بارەی داخوازی كەس و كاری شەهیدان دەخەنە بەردەمی، بەڵام جەلال تاڵەبانی هەر لەگەڵ خوێندنەوەی یەكەم خاڵی داواكاریەكەیان یەكسەر توڕە دەبێت وەرقەكە فڕی دەدات ، ئەوەی جێگای داخە بەلای منەوە كە تائێستا كەس وكاری سەربەرزی شەهیدان لە جەلال تاڵەبانی تێنەگەیشتوون كە چ جاش و مستەشار و عەرب و توركمان و فارس پەرستێكە.
لەلایەكیترەوە مەڵبەندی سەر بە لقی 66 پارتی لە كەلار ڕۆشتیوون 15 كەسیان هێناوە كە تاقانەی دوای ئەنفالن جەلال بارزانی سەرو 10 وەرقەی دۆلاریان پێدەدات، ئەوە لە كاتێكدایە كە 31 تاقانەی دوای ئەنفال لە دەڤەری كەلار هەیە، لەبەر ئەوەی ئەو 16 پاشماوەی ئەنفالە تاقانەیانەیتر سەر بە لیستی گۆڕانن جەلال تاڵەبانی لەو پارە بێبەشی كردوون كە بۆ ڕیكڵامكردنی هەڵبژاردن ئەو كارەی كردووە، كەسێكی تر كە ئەندامی كۆمەڵەی قوربانیانی ئەنفالەو كەسی ئەنفال نیە خۆیكردووتە نوێنەری ئەنفال و لەسەر لیستی كلك زەردەكان خۆی هەڵبژاردووە بۆ پەرلەمان، ئەو كەسە ئیەوێت خۆی بكاتە دەم ڕاستی ئەنفال بۆ ئەوەی دەنگ بۆخۆی پیدا بكات، ئەو فەرهاد حاتەمە ئەگەر نوێنەری ئەنفالە چۆن لە جەلال تاڵەبانی قەبووڵ دەكات بێڕێزی بە ئەنفالەوە بكات ، كە تائێستا ئیمزای ئیعدام كردنی عەلی كیمیای و سوڵاتان هاشم و تاوانبارانیتری نەكردوە تائێستا بووەتە پارێزەری موستەشارە ئەنفالچیەكان، لێرەوە بەو بەڕێزە دەڵێم تكایە ڕێز لە خۆت بگرە ئەنفال مەكە كاڵا بۆ خۆت مامەڵەی بازرگانی پێەوەمەكە.
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە