کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێمه‌ ده‌مێکه‌ وتومانه‌،حاكم قادر یه‌کێکه‌ له‌ تاوانباره‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ

Sunday, 28/11/2010, 12:00


پێش زیاتر له‌ چوارساڵ بلاومانکردبۆوه‌ که‌ حاکم قادر به‌رپرسی یه‌که‌م بووه‌ له‌ کوشتنی ده‌یان هه‌وادار و چه‌کداری پارتی له‌ کاتی شه‌ڕی ناوخۆ له‌ هه‌ولیر. هه‌ر بۆ وه‌بیرهینانه‌وه‌ حاکم قادر له‌سه‌ر فه‌رمانی جه‌لال زیاتر له‌ 12 هه‌وادار و چه‌کداری پارتی به‌ده‌ست وچاو به‌ستراوه‌یی  فڕێدایه‌ نێو  بیره‌ ئیرتیوازییه‌کانی توڕه‌ق و قۆریتان و له‌ نێوی بردن.
 سه‌یره‌ ئێستا جه‌لال باس له‌ په‌پوله‌یی خۆی ده‌کات و ئیمزای له‌ سێداره‌دانی تاریق عه‌زیز ناکات..! چ درۆیه‌کی گه‌وره‌یه‌..جه‌لال به‌ هۆی حاکم قادره‌وه‌ که‌ له‌ ناوه‌راستی نۆوه‌ده‌کان له‌ هه‌ولێر کردبوویه‌ حاکمی موتڵه‌ق بۆ کوشتوبڕی خه‌لکی هه‌ولێر  ده‌یه‌ها بگره‌ سه‌ده‌ها له‌ گه‌نج و پیر ئه‌و شاره‌ی تیرۆرکرد،مێژووی پڕ شکۆی ئه‌م ساره‌ ئه‌وه‌ هه‌رگیز له‌ یاد ناکات ، وه‌ک چۆن ئێستا تیرۆر و تاڵانی و ئه‌تکردنی نامووسی یان له‌ سه‌رده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی تیرۆری مه‌سعود و کوڕه‌که‌ی له‌ بیرناکه‌ن. ئیمڕۆ له‌ سلێمانی پاش ئه‌و هه‌موو فه‌زیحه‌ و تیرۆر و تاوانه‌ی دووباره‌ جه‌لال کردیه‌وه‌ به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایش بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی ئه‌وانه‌ی که‌دژی جه‌لال و بنه‌ماڵه‌که‌ین بستێنی و له‌ نێویان ببات.
 فه‌رموون له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌که‌ی "هاوڵاتی" که‌ گرنگی زۆری هه‌یه‌.
 بنه‌ماڵه‌ی‌ بێسه‌ر‌وشوێنه‌كانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ: حاكم قادر بێبه‌ش نییه‌ له‌بزركردنیان.

 ئارا ئیبراهیم
 بنه‌ماڵه‌ی‌ بێسه‌ر و شوێنه‌كانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ، وه‌ڵامی‌ حاكم قادر ده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ باسی‌ له‌وه‌كردبوو بێسه‌ر‌وشوێنه‌كان نه‌ماون، جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ناوبراو (بێبه‌ش نییه‌ له‌برزكردن‌و بێسه‌روشوێنكردنی‌ خه‌ڵك).
 له‌نامه‌یه‌كدا كه‌ به‌ناوی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ سه‌رجه‌م بێسه‌ر‌وشوێنه‌كانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆوه‌ ئاراسته‌ی‌ هاوڵاتی كراوه‌، هاتووه‌ (به‌توندی‌ ره‌دی‌ قسه‌كانی‌ حاكم قادر حه‌مه‌جان ده‌ده‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌راپۆرتێكی‌ (KNN) وتویه‌تی‌، دیل‌و بێسه‌ر‌وشوێنانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ نه‌ماون‌و به‌كه‌سوكاریشیان وتراوه‌ نه‌ماون.
 (هه‌ر له‌و نامه‌یه‌دا، ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ حاكم قادر جاری‌ یه‌كه‌می‌ نییه‌ ئه‌وه‌ بڵێت، بۆیه‌)ئێمه‌ش ده‌ڵێین، حاكم قادر بێبه‌ش نییه‌ له‌بزركردنیان‌و بێسه‌ر‌وشوێنكردنی‌ خه‌ڵك، بۆیه‌ ده‌یه‌وێت په‌رده‌ بۆشی‌ ئه‌م باسه‌ بكات، رازی‌ نیین به‌م قسانه‌ی‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر نه‌ماون با داوای‌ جه‌نازه‌كانمان بۆ بكاته‌وه‌.
 زاهیر ئیبراهیم، یه‌كێك له‌كه‌سوكاری‌ بێسه‌ر‌وشوێنانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ، به‌ هاوڵاتی‌ وت (ئه‌گه‌ر وه‌ڵاممان نه‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ كوژراون ئێسك‌و پروسكه‌كانمان بده‌نه‌وه‌، ئه‌وا به‌نیازین له‌ئاینده‌دا سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ین، چونكه‌ 14 ساڵه‌ له‌چاوه‌ڕوانیداین).
 هاوڵاتی‌ په‌یوه‌ندی‌ كرد به‌حاكم قادر حه‌مه‌جان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێم (سلێمانی‌)‌ و كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو هیچ لێدوانێك له‌وباره‌یه‌وه‌ بدات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە