مه‌زهه‌ری خالقی ببوره هونه‌ره‌که‌ت له‌مانه‌وه وه‌رگرتوه..
Sunday, 22/02/2009, 12:00
1915 بینراوە
ئه‌م کاته‌تان باش
به‌ریزان ئیمه‌ی کورد هه‌میشه وا ئه‌زانین کورد هونه‌ر و ئاوازی گۆرانی لی ئه‌دزریت و هونه‌رمه‌ندی تورک یان فارس بۆخۆیانی ئه‌به‌ن.
به‌لام هه‌ندی جار وا نیه، هونه‌رمه‌ن مه‌زهه‌ری خالقی به ته‌واوی ئاوازه‌کانی هی غلام حسین بنانه که زۆر ناوداره له ئێران‌دا.
ده‌قاو ده‌ق له‌حنه‌کانی هه‌ستان و دابه‌زین ده‌نگی هه‌موی هی به‌نانه به‌ریزان ئه‌وه هونه‌ری پی ناوتریت لاسای کردنه‌وه.
هه‌ندیک هونه‌رمه‌ندی تری کوردی لاسای جاویدان تورک که به فارسی گۆرانی ده‌لیت ده‌کرده‌وه بۆ نمونه مه‌لاسامان جاران گۆرانی ئه‌وت گۆرانی به‌هاری روزه‌رد هی جاویدانه . ئه‌بیت باش بزانین ئه‌مانه هونه‌رمه‌ند نین به‌لکو ده‌نگ خۆشن به‌راستی ده‌نگی هه‌ندێکیان زۆر خۆشه.
ئه‌ی ئایا ئێمه هونه‌رمه‌ندمان نیه؟ ئه‌مه پرسیاریکی زۆر گر‌نگه!. بۆ وه‌لام پیێویستیمان به شا‌یدی سه‌وله‌ت ئاوای سنه یه که هونه‌رمه‌ندی وه‌ک سه‌ید علی ئه‌سغری کوردستانی شاهیدی مهاباده بۆ ماملی و شاری که‌رکوک بۆ علی مه‌ردان وعائیش شانی دیاربه‌کره.
له کۆتایدا پیویسته ستایش به‌ریز به‌هجه‌ت یه‌حیا بکه‌م زۆر سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ک.