بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


هێرۆی برایم ئه‌حمه‌د له‌ هه‌ڵگرتنی کامێرا‌وه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی دارلاستیک و قوچه‌قانی

Tuesday, 19/04/2011, 12:00


یەکەم : نرخی دارلاستیک لەسلێمانی بەرز بۆتەوە
دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی سەرچاوەی کرێنی دارلاستیک و بەرد لەلایەن هێرۆ لەکۆمپانیەکی سینی لە سایتی کوردستانپۆست، شاهید حاڵێک لەناو خۆ پێشاندەرانەوە هەواڵەکەی پشت ڕاست کردەوەو ووتی کوالتیکەی زۆر باش نیەو سینیە هەر ئێستا دەتوانی لەبازارێ ڕەش بیکرێت،دیارە چەتەکانی سەر بە سکرتاریەت هەندێکیان لێ فرۆشتوو!! ئەو سەرچاوەیەش ووتی بەشێک لەو دارلاستیکانە بەدەست خەڵکی خۆ پێشاندەرە بوون، چونکە ئەوانیش پێویستیان بە بەرگری لەخۆ کردن هەیە بەهەمان چەک، شاهید حاڵەکە درێژەی دایەو ووتی کۆمەڵیک گەنجم بینی لە هیچ شتێک نەدەگەڕانەو و هەمان دارلاستیک و بەردیان پێ بوو، لە کۆڵانە تەسکەکانی سەر شەقامی پیرە مێرد خۆیان بانگیان لە پۆلیس و هیزی ئاسایش دەکرد دەیان ووت وەرنە پێشەوە، لە پڕ پۆلیسێک بەدەم بەرد تێ گرتنەوە هاتە پێشەوەو ئەو چەند کەسە پەلاماریاندا و چەکیان کرد، ووتیان بڕۆ جارێکی تر لەو ناوە نەتبینینەوە ، شاهید حاڵەکە درێژەی دایه‌ ووتی: ئەم دوو ڕۆژە خەریکە خۆپێشاندان ڕێچکە ئاساییەکەی خۆی وەردەگرێت، و خۆ پێشاندانەکانی ١٩٨٢ی سەردەمی بەعسم بیر دێتەوە بەدەم تەلەفۆنەوەو کە دەنگی تەقەی ناقیلەکانی شێخ جەعفەر دەبیسترا ووتم دوا قسەت چیە؟
ئەویش لە وەڵامدا ووتی: دوێنی درەنگ بوو ئەمڕۆ هیچمان بە هیچ نەکرد بۆ بەیانی نازانین چی دەبێت، بەڵام ناگاتە دوو بەیانی پەلامارەکان دەگاتە سەر سنگیان..

دووەم: ترس و هەیبەتی زیرەڤانی و بەلتەچیکانی پارتی کەوتە ژێر پێی خۆپێشاندەرانەوە لەهەولێر
دوو مانگە پارتی و بارزانی لافی ئەوە لێ دەدەن کە خەڵک ناتوانن لەهەولێر خۆپێشاندان بکەن، تەنانەت بارزانی لە کۆبوونەوەیەکی حیزبی ووتبووی کێشکەیەکیش باڵەکانی وەک تووڕیی لێک دا بەسەر ئاسمانی هەولێروە تەقەی لێ بکەن، کەچی ئەمڕۆ ئەم سام و هەیبەتەی پارتی و بارزانی لە ژێر پێی خۆ پێشاندەراندا بوو، ڕاستە لەچەند ساتێکدا توانیان هەرچی هێزهەیە بەکاری بهێنن بەڵام خەڵکی هەولێر سەلماندیان کە پارتی سەد ئەوەندەی بەعسیش دڕەندە بێت خەڵک خۆ پێشاندان هەر دەکات
لەکۆتایدا وێڕای هەڵکوتانە سەر خۆ پێشاندەران و ماڵی دکتور پشتیوان و کۆمەڵێک پەرلەمانتارو ڕۆژنامە نووس، ئایا سێ هێزە بەناو ئۆپسزیۆنەکان دوای ئەم دوو ڕۆژە خوێناویەی هەولێر سلێمانی جارێکی تر لە ڕوویان دێت لەگەل دەسەڵاتی بەعسی کوری دابنیشنەوە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە