کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاتێك به‌تامه‌زرۆوه‌ پێشوازیت لێکردم

Friday, 09/08/2013, 12:00





1


كاتێك بانگت كردم،
بۆ یه‌كه‌م دیدارى ئه‌وین
ده‌ستم نه‌خسته‌ نێو ده‌ستت
نه‌هاتمه‌ لات.
تكام وایه‌
نه‌فره‌ت نه‌كه‌ى له‌بوونى من،
چونكه‌ زۆر كات
نه‌فره‌تى مه‌رگ
به‌ تامه‌زرۆوه‌ پێشوازى لێكردوم،
تكام وایه‌
سه‌رزه‌نشتم نه‌كه‌ی،
چونكه‌ زۆر كات
باڵنده‌ى ماندو و شه‌كه‌ت
له‌سه‌ر شانم نیشتۆته‌وه‌.


2


زۆر كات ئه‌و وێنانه‌ى
كه بۆنى تۆیان گرتوه‌
دێنه‌ پیش چاوم،
له‌ ته‌كیاندا ده‌كه‌ومه‌ گۆ.....!.


3


زۆر جار
ده‌م و لێوم
تینوى ئاوازێكى حه‌زینن
ته‌زیون.
ناگه‌نه‌ گۆ
بۆیه‌ كپ و بێده‌نگ ئه‌بم
ناتوانم ناوت بدركینم.


4


چى ده‌بوو
گه‌ر كراسه‌كه‌ى به‌رم
ڕێی كردایه‌
خۆ من به‌میسلى دارستانى (ئه‌مازۆن)م
گه‌لێ چڕم
پڕ له‌ دارى باڵا به‌رزم
كه‌چى به‌شه‌و ڕۆژ ده‌سوڕێمه‌وه‌ و ده‌گه‌ڕێم،
وه‌لێ بیرو بۆچون و خۆشیه‌كانم
هه‌ر زیندون.




که‌نه‌دا
ده‌ریا ڕه‌واندزی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە