ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له کوردستانپۆسته‌وه بۆ ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتیی
Wednesday, 24/02/2010, 12:00
وه‌ک هه‌واڵێک له سایته‌که‌تاندا بڵاوتان کردۆته‌وه، گوایه به‌هۆی قه‌یرانێکه‌وه سایتی کوردستاپۆست بۆته دوو به‌ش، ئێمه سه‌ر به نه‌وشیروان موسته‌فاین و ئه‌وانیش که‌سانی ئازاد و سه‌ربه‌خۆن. بۆیه به پێویستمانزانی ئێمه‌ش له‌و باره‌یه‌وه ڕوونکردنه‌وه‌ی خۆمان بده‌ین و بۆ هه‌موو لایه‌کی ڕوون بکه‌ینه‌وه، که ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوتانکردۆته‌وه دووره له ڕاستیی، کوردستانپۆست به هیچ قه‌یرانیدا نه‌ڕۆیشتووه، به‌ڵکو ئێمه که‌سانی گومانلێکراومان له خۆمان دوورخستۆته‌وه، که له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا باسی لیوه‌ده‌که‌ین:
1. تاهیر ساڵح شه‌ریف له ساڵی 2006ه‌وه، وه‌کو ستاڤ په‌یوه‌ندی به کوردستانپۆسته‌وه نه‌ماوه، دوای ئه‌وه بۆ خۆی هات و سایتێکی کرده‌وه به‌ناوی (نوێ پۆست)، ته‌نها بۆ دوو سێ مانگ به‌ڕێوه‌ی برد، دوای ئه‌وه سایته‌که‌ی داخست. پاش ماوه‌یه‌ک ناو به‌ناو به چه‌ند نووسینێک خۆی به کوردستانپۆست ئاشناده‌کرده‌وه، ساڵی ڕابردوو 2009 بۆ ئه‌وه‌ی که‌مێک قورسایی له سه‌ر کاره‌کانمان که‌م بکه‌ینه‌وه، کۆدی کوردستانپۆستمان پێی دا، تا هه‌ندێ کات، ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌مانپه‌رژا ئه‌و یارمه‌تیان بدات، به‌ڵام کاک تاهیر ته‌نها نووسینه‌کانی خۆی داده‌به‌زاند، بابه‌ته‌کانیش بریتیی بوون له هێرشکردنه سه‌ر به‌ختیار عه‌لی و ڕه‌هه‌نده‌کان، دوا بابه‌تیش نووسینێک بوو له‌سه‌ر نه‌وشیروان موسته‌فا، که له‌هه‌ندێ بڕگه‌دا وشه‌ی ناشیاوی وه‌ک (کوردی ده‌به‌نگ و گه‌لحۆ .. وشه‌ی تر)ی به‌کارهێنابوو، ئێمه نووسینه‌که‌مان ڕاگرت و هه‌رچی وشه‌ی ناشرین و نه‌گونجاوبوو لامانبرد. دوای ئه‌وه کۆده‌که‌مان لێوه‌رگرته‌وه.
2. کاک تاهیر ساڵح له‌گه‌ڵ یه‌کێکی تردا، به‌یانێکیان ده‌رکرد به‌ناوی ئه‌وه‌ی، گوایه ئه‌مان ئه‌ندام و کادێری (کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان)ن، بۆ خۆی له لای ئێمه ددانی به‌وه‌دا نا، که‌وا ده‌یانه‌وێت جارێکی دیکه ئه‌و ڕێکخراوه دروست بکه‌نه‌وه، ئه‌و هه‌واڵه له هاوڵاتیی، کوردستانپۆست و چه‌ند شوێنێکی تریشدا بڵاوکرایه‌وه. ته‌واویی ڕاگه‌یاندنه‌که‌یان هێرش کردن بوو، بۆ سه‌ر نه‌وشیروان موسته‌فا. براده‌رانی ستاڤ ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی، داوای ئه‌وه‌یان کرد، له سه‌ر ئه‌م چه‌واشه‌کارییه، که فێڵکردن و بێ هیواکردنی خه‌ڵکییه، هه‌ڵویست وه‌ربگرین. بۆ بینینی به‌یانه‌که‌ی تاهیر ساڵح شه‌ریف کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
به‌یانێک له ده‌سته‌ی خۆئاماده‌کردن بۆ ڕیکخستنه‌وه‌ی (کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان)3. یه‌کێک له‌و به‌ڕیزانه کۆنه ئاش (ئاڵای شۆڕش) بوو، به فیتی که‌سایه‌تییه‌کی سیاسیی له کوردستان، ڕێنمانیی ئه‌م دوو سێ که‌سه کرا، ئیستا یارمه‌تیی ئه‌مانه دراوه و سایتێکیان وه‌ک ئه‌و ناوه‌ی ئێمه بۆ کردوونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی سایته‌که‌یاندا ئه‌مڕۆ 23 / 02 / 2010 له سلێمانی (گۆران نێت) و چه‌ند شوێنێکی تر فلته‌ریان خستۆته سه‌ر کوردستانپۆست، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه نه‌ویسته، که ئه‌و کوردستانپۆسته ته‌زویره له‌لایه‌ن که‌سانی گومانلێکراوه‌وه به‌ڕیوه‌ده‌برێت.
4. کاک پۆڵا سه‌عید به ئاشکرا گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند، کاک تاهیر ساڵح شه‌ریف و دوو که‌سی تریش له سه‌نگه‌رێکی تره‌وه و له ژێر سێبه‌ری پۆڵا سه‌عیددا، پێیان وتراوه کار دژی ئێمه بکه‌ن.
5. وه‌ک چۆن پۆڵا سه‌عید نامه‌ی هاوڕێیانه و تایبه‌تی نارده (کوردستانی نوێ) و له‌وێوه سه‌نگه‌ری له هاوڕێ پێشینه‌کانی خۆی گرت، تاهیر ساڵح شه‌ریفیش به هه‌مان ڕێگا نامه‌ی تایبه‌تیی (نه‌ژاد حاجی برایم)، که بۆ ئه‌وی نووسیبوو، بڵاوکرده‌وه، ئه‌مه وای کرد، کاک نه‌ژاد له ترساندا وڵات به‌جێ بهێڵێت، هه‌موو ئه‌مانه به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گرن، که ئه‌مانه ئه‌رکیان پێ سپێرراوه و ئه‌وانیش ڕاستگۆیانه جێبه‌جێی ده‌که‌ن.
ئێمه به‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه به هه‌موو لایه‌کی ڕاده‌گه‌یه‌نین ، که ئه‌و که‌سانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به کوردستانپۆسته‌وه نییه و ناتوانن زیانمان پێبگه‌یه‌نن، ئه‌وانه ناوی کوردستانپۆستیان دزیوه، له سه‌ر که‌لتورێکی سه‌قه‌تیی حیزبایه‌تیی ده‌یانه‌وێت هه‌مان ناو بۆ له‌که‌دارکردن، هه‌روه‌ها وره‌به‌ردان و بازاڕگه‌رمیی خۆیان ناوی ئێمه به‌کار بهێنن، ئه‌مه یه‌که‌م جاریان نییه ئه‌و کاره بکه‌ن، تا ئیستا چه‌ند جارێکی تریش به‌ناوی خوازراوه‌وه، کاری له‌و جۆره‌یان کردووه، که لێره‌دا پێویست به ناوهێنان ناکات. ته‌نها ئه‌وه ده‌ڵیین، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ڕاستگۆ بوونایه نه‌ده‌چوون به ناوی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانه‌وه به‌یانێک ده‌ربکه‌ن، دوای ئه‌و شکستییه، به فیتی لایه‌نێکی تر بێن ناوی کوردستانپۆست ته‌زویر بکه‌ن، بڵێن ئێمه له‌وان جیابووینه‌ته‌وه. داوا له هاوڵاتیی و سایته‌که‌شیان ده‌که‌ین، که خۆیان له‌م کێشه‌یه به‌دوور بگرن، ته‌نها گه‌مه‌یه‌کی دروستکراوه و هیچی تر.
که‌مال جه‌مال موختار
به‌رپرسی کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست