کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خەلافەتی ئیسلامی تا ئەمڕۆی خەلافەتی یەکێتی

Thursday, 26/09/2013, 12:00


پێش هاتنی ئایینی ئیسلام بۆ نیوە دورگەی عەرەب خەلکی عەرەب نەژاد گەیشتبونە ئەوپەری رادەی جەهالەت و تاریکی بەجۆرێک کە باوک کچی خۆی زیندەچاڵ دەکرد ، لەدوای دەرکەوتنی ئاینی ئیسلام بە رابەرایەتی پێغەبەر محمد (د.خ) دۆخی عەرەبی جاهیلی گۆڕا بۆ باشتر لە جاران و ئەمجار لەنێو ئەو گەلەدا کێبەرکێ بوو بۆ کێ باشترینە لە کردە مرۆڤایەتیەکان و خۆبردنە پێشەوە لە پێغەمبەری ئیسلام کە ئاشکرابووە عەرەبەکانی ئەو سەردەمە بریتی بوون لە چەندین هۆز و تیرە و دەستە و تاقمی میانڕە و توندرەو کە زۆرێک لەو تیرە و دەستەو تاقمە لەسەر نەهج و ئاراستەی توندرەوانەی خۆیان بەردەوام بووم تەنانەت لەسەردەمی فەرمانرەوایی خودی پێغەمبەریشدا ، نیوە دورگەی عەرەب و زۆرێک لە وڵاتانی تریش تا سەردەمانێکی زۆر شێوە عەدالەت و ئارامیەکی بەخۆوە بینی کە مەودای ئەودیوی نیوەدورگەی عەرەبیشی گرتەوە و تاکە مەرجەع بۆ زۆرێک لە مەسائلی یاسایی و شەرعی گەرانەوە بوو بۆ لای پێغەمبەری ئیسلام و وەرگرتنی رێنوێنی و ئامۆژگاریەکانی لەو بارەوە و دواتر بریاردانی یەکلاکەرەوە ، کاتێکیش کە ئەو پێغەمبەرە رێ رۆشنکەرە لە دوا ساتەکانی ژیانی نزیک بوەوە و کۆچی داوایی کرد ئیتر هەرچی ئەم هاوکێشانە بوو ، هەرچی دابو نەریت و ئاساو رێساکانە هەمووی ئاوەژوو بوەوە و وەک ئەوەی کە ئەو زاتە گەورەیە بونی نەبوبێت و هیچی نەکردبێت تا کار گەیشتە ئەوەی بیت المالی ئەو سەردەمە لە ساتوەختێکی تەمومژاویدا دزراو بەتاڵان برا و ناکۆکیەکی زۆر کەوتە نێوان خەلیفەکان و هەریەکە بجۆرێک و بە شێوەیەک باسی بلە ویست و ئارەزووەکانی پێغەمبەری کۆچکردوو دەکرد تەنانەت ئایەتێکی قورئانی پیرۆز و گەورە هاتە خوارەوە لەتاو ئەو فەوزایە بە دەق کە دەفەروێت (وما محمد الا رسول قد خلت من قبله الرسل افان مات او قتل انقلبتم على اعقابكم) ئایەتی 144 سورەتی ئال عمران ، من دەمەوێت ئەوە بڵێم کە یەکێتی نیشتمانی تەواو وەک ئەو سەردەمەی لێهاتووە و هەرواش بوو ، من ناڵێم کە مام جەلال پێغەمبەر بووە نەخێر بەڵکو دەڵێم کت و مت روداوەکانی ئەم دواییەی کوردستان وەک ئەو سەردەمەیە ، چۆن کاتێک کە نەشیروان مستەفا لەگەڵ مام جەلال دانیشت و گفتوگۆی لەگەڵ کرد هەر سەبارەت بەو کەموکورتیانە بوو کە ئەو رۆژگارە لەناو یەکێتی نیشتمانیدا سەری هەڵدابوو کە دیاربوو رقی زۆرێکی لە هەڤاڵان و کادرانی ناوەوەی یەکێتی هەستاندبوو ، بەڵام بەداخەوە مام جەلال هەر بە وەڵامی بەسەرچاو ئاماژەی بۆ ئەو رێگە چارانە دانابوو کە نەوشیروان مستەفا پێشنیاری کردبوو بۆ مام جەلال لەوانە گەندەڵی چەندین لە بەرپرسان و لێپرسراوانی ناو یەکێتی و ئەوانەشی پۆستی حکومییان هەبوو ، دەرەنجام و لە چاوەڕوانی نەوشیروان مستەفا و بێ هەڵوێستی مام جەلال ئەوەبوو ، سەرەتا ریفۆرم و دواتر گۆران هاتە پێش و نەوشیروان مستەفا دورکەوتنەوەی یەکجارەکی خۆیی لە یەکێتی راگەیاند کە دوا بە دوای ئەوە زۆرێک لە بەرپرسانی یەکێتی لە ئاستە باڵاکاندا بە شێوەی ئاشکراو بە نهێنی پەیوەندییان کرد بە باڵی ریفۆرم لەسەرەتادا و دواتر بە بزوتنەوەی گۆران ، کە لەوانەیە زۆرێک لەو پەرینەوەی بەرپرسانە لە قەبارەی گورزی گولچک بڕ بوبن بۆ یەکێتی و خودی سکرتێری گشتیش قبوڵی نەبوبێت یان نەیویستبێت دۆخەکە بەو ئاقارەدا بروات بەڵام بەردەوام کۆتا وەڵامی مام جەلال بە نەرێنی و دواتر سەرقڵبونی بە دۆخی دەوڵەتی عێراق و مانەوەی لە پایتەخت و پاشان ئاڵۆزبونی بەردەوامی نەخۆشی ئەمانە هەموو هۆکاربوون بۆ قایمتر بوون و زیاتر سوربوونی گۆران و پێداگری لەسەر مولزەمی و وجوبی چاکسازی و لەلایەکی تریشەوە هۆکاربوو بۆ قۆستنەوەی هەلەکە لەلایەن زۆرێک لە بەرپرسانی باڵای ناوەوەی یەکێتی بۆزیاتر خزمەتکردن و بەرژەوەندی تاکە کەسی و دورکەوتنەوە لە یەکێتی مام جەلال و یەکێتی نیشتمانی ، کار گەیشتە ئەوەی نەخۆشی زۆر بێنێت بۆ مام جەلال و دۆخەکە وایلێبێت کە بەتەواوی یان بۆ ماوەیەک لە شانۆی روداوەکان دورکەوێتەوە و شوێنی چۆڵ بێت ، ئەمە وایکرد کە رۆژ بە رۆژ یەکێتی لاواز بێت و لەلایەن زۆرێک لە بەرپرسانیەوە لەبیربکرێت و هەریەکە و بەو ئاقار و ویستەی خۆی دەیەوێت و بەرژەوەندی تاکی خۆی دەیخوازێت سەرقاڵی کارە تایبەتیەکانی بێت کە تەنها خۆشەویستان و لایەنگران و دۆستانی ئەو حیزبە درکیان بەو مەترسیانە دەکرد و ئەم رۆژەیان لەپێش چاوبوو کە گەر شتێک نەکرێت بەتایبەت لە غیابی مام جەلال ئەوا دورنیە یەکێتی کۆتایینەیەت ، ئەم چاو فرین و هەستە پێشوەختەیان زۆری نەخایاند تا یەکێتی کۆتا بریاری ئەوەیدا کە بۆ خولی چوارەمی داهاتووی پارلەمان بە یەک لیست دابەزن کە ئەمە لەم دۆخەی ئێستادا بریارێکی هەڵەبوو سەرباری ئاگادارکردنەوەیەک زۆر لە ناوەوەی یەکێتی بەڵام دیارە بریارەکان هەر تاک لایەنانە دەدران و گوێ لە کەس نەدەگیرا ، تا هەڵبژاردن ئەنجامدرا و ئەوەش ئەنجامەکەی بوو کە هەموو بینیمان ، بەداخەوە هەرگیز نەدەبوو یەکێتی 38 ساڵ تەمەن لە خوێنی شەهیدان و خەباتی نەپساوە و بەرەنگاری دڕندەترین حکومەتی عەرەبی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و خاوەن جەماوەرێکی زۆر بەو شێوەیە و لەماوەی شەو رۆژێکدا ئاوا بچێت بە ناخی زەویدا و بچێتە ئاست بچوکترین حیزب لەرووی دەنگ و رەنگەوە بەداخەوە یەکێتی زۆر بەسەختی و زۆر بە سەرسورهێنەرانە هاتە دواوە لە ئەنجامی خۆبەستنەوە بە خەلافەت و هەڵسوکەوتی تاک رەویانە و ئێستاش بەرپرسانی باڵای تۆمەت و ئۆباڵی ئەو دۆخەی ئێستای یەکێتی بەسەریادیدا دەبەخشنەوە و ئەم ئەو تاوانبار دەکات و ئەو ئەم بە کەمتەرخەم دادەنێت هێدی هێدی وابروات خەتاکە دەچێتە ملی گەلەکەمان یان کۆمسیۆن یان هێزێکی شاراوە !.

جیڤارا کمال
26 / 9 / 2013

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە