له ژووری ده‌نگی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد له باشووری کوردستان و کوردانی تاراوگه‌ی هه‌میشه به هه‌ڵوێست!
Thursday, 27/08/2009, 12:00
ده‌نگی ئۆپۆزسیۆن
(مه‌هێڵن که‌مال که‌رکوکی بکوژی ڕۆڵه بهئهمهکهکانتان به کورسی سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان شاد بێت).
_ نیشتمانپه‌روه‌ران، ڕۆڵه به‌وه‌فاکانی گه‌ل، مرۆڤه خێرله‌خۆنه‌دیوه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی به‌ناو دیموکرات و یه‌کێتی به‌ناو نیشتمانی کوردسان.
_ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی بۆ ته‌نها ساتێک ملی کهڵتان که‌چ نه‌کرد بۆ سه‌رسه‌خترین دوژمنانی گه‌له‌که‌مان که خۆی له ڕژێمی به‌عسی ڕوخاودا وێنا ده‌کردو هه‌ر ئێوه‌ش بوون له به‌ره‌به‌یانێکدا سه‌راپای دامودهزگاکانیانتان وه‌ک به‌ری ده‌ست ته‌خت کرد.
_ که‌سوکاری ئه‌و شه‌هیدانه‌ی تا ئێستاش نازانن گۆڕی کوڕه‌کانتان له کاره‌ساتی هه‌کاری له کوێه؟.
_ دایکانی جگه‌ر سوتاوی شه‌ڕگه‌ی شه‌ڕه نه‌فره‌ت لێکراوه‌که‌ی به‌ناو شه‌ڕی ناوخۆ له‌سه‌ر پاره‌ی برایم خه‌لیل و کورسیه‌کانی ده‌سه‌ڵات.
_ هاوخوێنه‌کانمان له باکور و باشور‌و باشوری بچووکی کوردستان که جگهرگۆشهکهکانتان له باشووری کوردستاندا خڵتانی خوێن کران به هاوکاری ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور له‌گه‌ڵ میتی تورکی و ئیتڵاعاتی ئێرانی.
_ کوردانی هه‌میشه به هه‌ڵوێستی تاراوگه که به ناچاری له زێدی بابوباپیرتان هه‌ڵکه‌ندران.
_ نوسه‌رو ڕۆشنبیره‌کان که خوێنی (سۆرانی مامه حه‌مه) تان کردۆته مه‌ره‌که‌بی گۆڕانی پێنوسهکانتان و نوکی قهڵهمهکهشتان وه‌ک چه‌کی سه‌رده‌م چه‌قاندۆته ناوچه‌وانی دوو بنه‌ماڵه خائینه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه.
وه‌کو ده‌زانن 20-8-2008 له هۆڵێکی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و په‌ڕله‌مانه‌ی خه‌ڵک ده‌نگی پێدا تاوانبارترین مرۆڤ به‌ناوی (که‌مال که‌رکوکی) له پڕۆسه‌یه‌کی پێشتر کاربۆکراودا کرایه سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانی خولی سێهه‌م، دانانی که‌سایه‌تیه‌ک که ده‌ستی گۆجی سوره به خوێنی باشترین ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له به‌ڵگه‌ی ته‌قاندنی چه‌کی ئارپیجیه به‌ره‌و سنگی ئه‌و مرۆڤانه‌ی به‌یه‌خسیری دیل کران له ڕۆژه ڕه‌شه‌کانی گه‌لدا له کاره‌ساتی هه‌کاریدا، هه‌ر ئه‌م که‌مال که‌رکوکیه بوو له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا به‌فه‌رمانی سه‌رۆکی هه‌رێمی ئێستا له پێشه‌وه‌ی سوپای پاسدران و به‌سیجی داگیرکه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بهقهمهی کڵانشیکۆفهکهی له شنۆ‌و نه‌غه‌ده وورگی ژنان و سینه‌ی مناڵانی کوردی به دیاری ده‌نارده‌وه بۆ قه‌رارگای مسته‌فا چه‌مڕانی به‌رپرسی عه‌مه‌لیات له کوردستانی ڕۆژهه‌لات هه‌ر وه‌ک هاوشێوه‌که‌ی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدو سوڵتان هاشمی تاوان بارانی ئه‌نفال له باشووری ووڵاتدا، هه‌ر ئه‌م ملکه‌چه‌ی پارتی بارزانی بوو له خیانه‌تی 31 ئابدا له‌گه‌ڵ که‌تیبه‌ی 15ی تۆپخانه‌ی سوپای عێراقدا له ده‌روازه‌ی که‌سنه‌زانه‌وه ڕه‌سه‌دی ده‌دایه تۆپه‌کان و شاری هه‌ولێریان نوقمی باروود ده‌کرد .
ئه‌وه که‌مال که‌رکوکی بوو ساڵی 1997 له شاری هه‌ولێردا فه‌رمانی به جه‌مال مۆرتکهدا کوێرانه به‌ژن و باڵای کادرو ڕێکخستنه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستانی وه‌ک لاسکی قه‌رسیلی گوڵه‌گه‌نم دروێنه بکات به لوله‌ی چه‌که‌کانیان.
ئه‌ی ئه‌و دهنگانانهی به بزێوو لاسار ناسراون و به‌که‌س ناگیرێن:
بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه ببنه پێشه‌نگ و نه‌هێڵن بکوژو په‌نجه خوێناویه‌کان به ئیسراحه‌ت تا 4 ساڵی تر بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر ژیان و شه‌ره‌فی گه‌لێک، تا جارێکی تر دوو بنه‌ماڵه زات نه‌که‌ن به ئاره‌زوی خۆیان تاوانبارێکی نه‌ته‌وه بکه‌نه پێشه‌نگتان، گه‌ر ده‌تانه‌وێت ئه‌م پلانه نه‌کرێته پۆشاکی کۆمه‌ڵگا و ده‌قی پێوه بگیرێت، ئه‌وا هه‌ر ئێوه‌ن ده‌توانن به قسه‌کردن، به ڕێپێوان له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌ته‌کان، به چالاکی سه‌رسوڕهێنه‌ر، به جووڵه‌ی وه‌رزشی، به دانانی تابلۆی هونه‌ری له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان، به مانگرتن، به دانانی مه‌لۆتکه‌ی کۆرپه‌کانتان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان، به هه‌ڵواسینی پۆسته‌ری شه‌هیده‌کانتان، به وه‌رنه‌گرتنی مووچه‌ی شه‌هیده‌کان،به نمایش‌کردنی شانۆ، به نه‌کڕینی ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ و خه‌بات، به نه‌کردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌کانی یه‌کێتی و پارتی له شار‌و شارۆچکه‌و گونده‌کانی کوردستان تا ده‌گاته دوورترین ووڵاتی تاراوگه ده‌توانن ناڕه‌زایی خۆتان ده‌رببڕن به‌رامبه‌ر به ته‌عین کردنی تاوانباری گه‌ل (که‌مال که‌رکوکی).
ژووری ده‌نگی ئۆپۆزسیۆن هه‌ر وه‌ک چۆن پێشڕه‌و بووه له پێشڕهوایهتیدا به‌هه‌مان گڕو جۆشه‌وه له‌م پڕۆسه‌یه‌شدا ده‌بێته پێشه‌نگی خواستی گه‌ل و ئه‌م کهمپینهشی گرتۆته ئه‌ستۆ و لهڕابهرایهتیکردندا چی بکه‌وێته ئه‌ستۆمان درێخی ناکه‌ین .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژووری :
کوردستان ده‌نگی ئۆپۆزسیۆن
25-8-2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست