کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چاودێری کوردۆساید وەلام بەپاڕێزگاری هەولێر دەداتەوە و کۆمەلێک بەلگە و زانیاری گرنگیش بلاو دەکاتەوە

Wednesday, 13/10/2010, 12:00


دوای تێپەڕینی ١٢ ڕۆژ بەسەر نارەزایەتی خەلکی کوردستان لەسەر داڵدەدانی یەکێک لەتاونبارانی گەلەکەمان (قاسم فارس ئاغا) ، سەرەنجام پاڕیزگاری هەولێر . لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری ووتی : ئێمە قاسم ئاغامان دەرکردوەو وەلەڕێگای فرۆکەخانەی شاری هەولێر بوارمان نەداوە دەربچێت و کەس داوای یاسای لەسەر تۆمار نەکردوە ئەگەرنا دەمان گرت ...
چاودیری کوردۆساید ٨ سال زیاترە ، یەکێک لەئەرکە سەرەکیەکانی کەیسی بەدادگایی کردنی تاوانبارانە ، بۆیە لێرەدا ناراستگۆیی و نایاسایی ئەورەفتارە و ووتە ی پارێزگاری هەولێر رون دەکەیەنەوە
١. کاتێک دەلێت قاسم ئاغامان دەرکردوە ،!؟ 
دەبێت پارێزگاری هەولێر بۆ خەڵک رون بکاتەوە هۆی چیە دەرکراوە ؟ ئایا بەچ پێوەرێکی یاسایی بەپرس دەتوانێت خەلک دەربکات ؟ ئەگەر هەر کەسێک تاوانی هەبێت ئەوا دەبێت لێکۆلینەوەی لەگەڵ بکرێت ، نەوەک دەربکرێت !؟ بۆیە ئەم ئاخافتنەی بەرای ئێمە نەیاسایە و نەلەبەرپرس دەچێت .
٢.پاریزگاری هەولێر لەنزیکەوە وەک هەموو خەلکی و کوردستان ، ئاگاداری تاوان و پێشینەی کەسێتی تاوانبار قاسم ئاغایە.
 لە 22.12.2005 دادگای باڵای تاوانەکانی عیراق لەیەکەم گروپی لێکۆلینەوە لە دادگایی جاشەکان داوای لەدادگای سلێمانی کردوە ، کە زانیاری لەسەر ١٨ تاوانبار بۆیان بنێرێت کە ١٤ یەمینی ناوی قاسم ئاغایە .... سەرباری ئەمەش ناوی لەلیستی تاوانبارانی دادگای بالای ئەنفال هاتۆتەوە لەڕێزبەندی ١١٥یەمین ناوە ..بۆیە ئیمە لەپاڕیزگار دەپرسین ئەگەر دادگای کۆیەش تاوانبار و کەمتەرخەمە کە داوای گرتنی قاسم ئاغای نەکردبێت ، بەلام خۆ دادگای بالای تاوانەکانی عێراق داوای کردوە ؟ کە بەداخەوە تائێستا لەبواری یاسایی هەریمی کوردستان و دادگاکانی کوردستانیش بەشیکە لەهەمان ولات و دادگا . بۆیە لێرەدا دەپرسین ئایا دەکرێت بەرپرسێکی گەورەی پایتەخت ئاگای لەو زانیاریانە نەبێت !؟
٣. ئیوە ئەگەر بەرپرسی ئیداری ویاسایی پایتەختن ، دەبێت بۆ خەلک رون بکەنەوە چۆن بەچ ڕیگایەک قاسم ئاغا دەرچوو ؟ وەلێرەدا دوبارەی دەکەینەوە بەپێی ئەو زانیاریانەی لەسەرچاوەی ئاگادار بەردەست ئیمە کەوتوە لەفرۆکەخانەی هەولێر بۆولاتێکی ئەورپی بەڕێکراوە . بەلام ئەگەر وتە و زانیاریەکەی ئیمەش بەگریمان ناراست بێت ، ئەوا سنورەکانی هەرێم لەژیر دەسەلاتی ئیوەدایە جیاوازی نیوان فرۆکەخانەو کۆنترۆلی تەفتیش چیە ؟ لەکاتێکدا لەگەرمەی نارەزایەتی بنەمالەی قوربانیان ، بەئاشکرا وتتان پیویست ناکات خەلک خۆپیشاندان و نارەزایەتی بکەن ئیمە دەری دەکەین پرسیاری ئیمە ئەوەیە چۆن دەکرێت بە رپرسانی کورد بەو شیوەیە نایاسایە رەفتار بکەن ؟
 ٤ . سەبارەت بە دوتاوانباری تری هەڵەبجەو ئەنفال وەفیق سامەڕائی و تاریق ڕەمەزانی فڕۆکەوان کە یەکەمیان راوێژکاری تاڵەبانی بوەو لەڕێگەی سەرۆکایەتی کۆمارەوە ڕەوانەی بەریتانیا کرا و تاریق ڕەمەزان کە خودی تاڵەبانی و ئاسایشی سلیمانی لەڕیگەی فڕۆکەخانەی سلێمانیەوە بەرەو بەریتانیا بەڕێکرا کەچی هاوشیوەی ئێوە سیناریۆیەکی گالتەجاریان بلاوکردەوە 
کۆمیتەی بەریتانیای کوردۆساید ووۆچ وەکو ڕیکخراوو ئەندامانیشی کۆیار رەووف ساڵی ٢٠٠٩ لە ڕیگەی پەڕلەمانتار (ئالان جۆنسن)داوای دەستگیر کردنی ئەو دوتاوانبارەیان کردو ەو کە ڕادەستی دادگای باڵای تاوانەکانی ئێراقیان بکەنەوە ئەو نامەیە لەڕێگەی پەڕلەمانتار ی ناوبراوەوە گەیەنرایە (جاکی سمس)کە وەزیری ناوخۆی ئەو کاتەبوو پاشان نامەکە لە ڕێگەی جاکی سمس درایە پۆلیسی لەندەن بۆ لێکۆڵینەوە لەکەیسەکە و جاکی سمس ڕایگەیاندبوو کە پۆلیسی بەریتانیا لیکۆڵینەوە لەو کەیسەدەکات بۆیە ئەگەر دەسەڵاتدارانی کوردستان ڕاست دەکەن ئەوە دەتوانن لە ڕێگەی دادگای باڵای تاوانەکانەوە داوای ئەو دوتاوانبارە بکەن و ئەگەر نا ئێمە بۆخۆمان بەدوای ئەو کەیسەدا دەڕۆین و ژمارەی تۆمارەی کەیسەکەش لە پۆلیسی بەریتانیا ئەمەی خوارەوەیە 
m5733/9 
پاڕیزگاری هەولێر دەلێت ... پێویستە كەسانی لەشێوەی قاسم ئاغا سزابدرێن‌و لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكرێت.
ئێمە بۆ راستی و پراکتیزەکردنی ئەو وتەیەی پاڕیزگار سەرجەم بەرپرسانی پارتی ویەکێتی کەبەردەوام بەو وتە بریقەدارانە چەواشەی خەلک دەکەن . بۆ دەیەمین جار وا ناوی ٢٦٤ تاوانباری تاوانەکانی ئەنفالی کورد بلاو دەکەینەوە کە لەژێر دەسەلاتی ئێوە دا دەژین و بەپێی بەدوا چونەکانی ئێمەدا ٢٠ لەم تاوانبارانە مردون و ٣٠ شیان لەهەندەرانن و زیاتر لە ٢٠٠ سەرۆک جاش و مەفرەزەی تایبەت لەکوردستان و لەژێر هەیمەنەی پارتی ویەکێتی وەچەند دانەیەکیشیان هەواداری گۆرانن. بفەرمون راپێچی لێکۆلینەوە و دادگا یان بکەن ؟ . هاوکات سەت بارەی دەکەینەوە بنەمالەی قوربانیانی بەردەستی تاوانبار عەباسی بایز ئاغا بەهاوکاری چاودیڕی کوردۆساید /چاک . ٤٧ داوای یاساییان لەدادگاکانی عێراق وکوردستان لەسەر تۆمار کرد ، کەچی لەشاری هەولیر ئازادانە دەسوڕێتەوە و بەئاشکراش دەلێت تا سەرۆکی هەرێم بارزانی نەلێت ناچمە دادگا .
ئێمە لیرەدا بەپاڕیزگار وسەرجەم بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی وپارتی دەلێتن ئێوە نەک دالدەی تاوانباران دەدەن و پاڕیزگاریان دەکەن بەلکو لەسەر خوێنی شەهیدانی کوردستانیش لەبەغدا کردونانەتە نوێنەری کورد کەلێرەدا تەنیا ناوی دوو لەم تاوانبارانە دەهێنینەوە 
١.عادل رەشید تۆفیق . ئەندام پەرلەمان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارەی پەرلەمانتاری لەلیستی هاوپەیمانی کوردستان (خولی پێشوو) دەیەمینە http://www.parliament.iq
هەر بەناوی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی ئەندامی لیژنەی ئەمنی بوو !؟
2. کەچی یەکێکە لە تاوانبارەکانی کەیسی گەلکوژی خەلکی کوردستانە سەرۆ جاشی فەوجی ٢٠٥ بووە ، بۆیە دادگای بالای تاوانەکانی عێراق لەڕیزبەندی ٣٤٣ ناوی تاوانبارەکانی ئەنفالی داناوە
1. ئەنوەر حەمەدەمین لەسەر لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەلەقۆناخی بەعس پلەکەی رائید تەیار بوو ، کەچی بەهۆی دەنگی کوردەوە بۆتە فەریقی یەکەمی روکن لە فەراماندەی گشتی هێزەکانی ئاسمانی عێراقی وەناوی لەڕێز بەندی ٢١یەمین تاوانباری داواکراوە لەدادگای عێراقە
لەکۆتایشدا ناشتوانین ئاماژە بەمیری ئەنفالچیان (فەتاح بەگی جاف) نەکەین کەبەهۆی قەبارە گەورەیی تاوانی ئەو لەئەنفالی٣ لەهەموان گەورەترە چونکە لەم ئەنفالەدا کەلەڕۆژی 7بۆ / 14 1988/ 4 زیاتر لە ٢٠٠٠٠ هەزار ژن و منال لەگوندی (کۆلەجۆ و ملەسورە) کۆکرایەوە, کەبەشی زۆری میری ئەنفالچیەکان (فەتاح بەگی جاف) وەک دیاری پێشکەش بە سوپای مەرگی) خەزرەجی و سولتان هاشمی کرد ، کەچی ئێستا لەناو چەقی بنەمالەی قوربانیان(کەلار) یەکێتی نیشتمانی کوردستان دالدەو پاسەوانی لی دەکات و کورە تاوانبارەکەشی ئه‌فسه‌ر له‌ فه‌رمانده‌یی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان
هاوپێچ بەلگەو ناوەکان
ناوی ٤٢٣ تاوانبارانی ئەنفال کەدادگای بالای تاوانەکانی عێراق داوای کردوە
ناوی ٢٦٤ سەرۆک جاشی کورد کەدادگای بالای تاوانەکانی عێراق داوای کردوە و بەرپرس و دالدەدراون لای دەسەلاتی کوردی)(پارتی ویەکیتی)
یەکەم بەلگە و داوای داگای بالای عێراق لەسەر تاوانبار قاسم ئاغا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە