کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مەلا بەختیارى ووتبوى ئیتر ناڵێم كاك نەوشیروان...

Wednesday, 11/02/2009, 12:00

1740 بینراوە


 لەرۆژنامەكەى مەلا بەختیار پێش چەند مانگێك لەمەو پێش رۆژنامەى (چاوكوێر) مەلا ووتى ئیتر من بە نەوشیروان مستەفا ناڵێم (كاك نەوشیروان) پێ ى دەڵێم نەوشیروان...مەلا هەرچ كاتێك تاڵەبانى بیە وێت وەڵامێكى نەوشیروان بداتەوە لە مەلا باشترى دەست ناكەوێت وەك(سەعید سەحافەكەى) سەدام . مەلا یەكسەر دێتە وەڵام چەندین قسەلى هەلەق و مەلەق دەكات و وادەزانێت خەڵكى برواى پێ دەكەن.. كاكە مەلا سەردەمى ئێوە بەسەر چوو سەردەمى فرۆشتنەوەى خەباتتان بەگەنج وخەڵكى بەسەر چوو.. خەبات ومێژووى پێشمەرگایەتیتان لەسەر سەرمان . بەڵام مەلا تۆ چیمان بۆ دەكەیت؟ هاورێكانت وەك حاكم قادرو سەعدى پیرە ومستەفا چاورەش وشێخ جەعفەر وعومەر فەتاح ..............و هتد چیمان بۆ دەكەن... مەلا گیان چى دەڵێت لەگشت كۆ بونەوەكانتا هەمووى كۆن وسواوە ودەنكى خورماكەى كە خواردووتە وا لە گیرفانى هەموماندا هەموان دەزانین بۆ وادەكەیـت. نازانین بۆ ئەوە ندە رەقت لە نەوشیروانە بێگومان (نهێنیەك) هەیە لە نێوانتانا بەس تۆ ونەوشیروان دەیزانن ومنیش لە كۆتایى نوسینەكەمدا كەمێكى ئەدركێنم.. مەلاى بێ بروانامە علوجەكەى تاڵەبانى پێش چەند رۆژێك لەمەو بەر لە بەر نامەى(گەرماو گەرمى) تەلەفزێونى گەلى كوردستان كە بەشى دووەمى بوو خۆت چاك بەدرۆ خستەوە ولەجیاتى یەك سێ جار ووتت (كاك نەوشیروان) نازانم بیرت چووبوەوە یان میمۆریەكەت بەتاڵ ببوەوە ..ئێمە هەموان دەزانین تۆ چى بڵێێت بە فەرمانى تاڵەبانیە. وەك چۆن برادەرەكەت دواى ئالۆزیەكانى كە پێش چەند مانگێك رووى دا لە سەر نووسینەكانى نە وشیروان و تەنها تۆ وەڵامت دەدایەوە..برادەرەكەت پێ ووتبوى برا تۆ حەقى ئەم سەر یە شەیەت چى یە با مام جەلال خۆى وەڵامى باتەوە.. تۆش ووتبووت كاكە من مام جەلال پێى ووتووم وەڵام بدەرەوە ئەگینا چۆن رووم دێت بە نەوشیروان نەڵێم كاك نەوشیروان..هەر پاش چەند رۆژێك لەیادى دامەزراندنى (ى ن ك) ولەهوًڵى كۆشكى هونەرى تاڵەبانى نەوشیروانى خستە لاى خۆ یەوە و تۆشى ئیجبار كرد كە بەخێرهاتنى بكەیت وپێ ى بڵێت (بەخێرهاتنى كاك نەوشیروان) دەكەین ودواتر تاڵە بانى لە ووتارەكەیدا باسى چەند ئەندامێكى سەرەكى ودامەزرێنەرى یەكێتى كرد كەیەكێك لەوانە (كاك نەوشیروان) بوو .بەس باسى تۆى تێدانە بوو..كە چى لە بەرنامەكەى گەرماو گەرما خۆت كرد بە دامەزرێنەرى یەكێتى. مەلا گیان تۆ لەژیاندا حسابى بكەیت (8-9) ساڵ یەكێتى بوویت بەئێستاشەوە.. چونكە تۆ وویستت رێكخراوێك دروست بكەیت لە ناو یەكێتیدا وموئامەرەش بكەیت..فكرەت وبیرى ئاڵا زۆر پیرۆز و جوان بوو بۆ ئەوساكەى یەكێتى كە ویستتان گۆرانكارى بكەیت لەناو یەكێتى دا. بەڵام تۆ شێواندت و وات لێ كرد كە خەڵكى قێز لە ئاڵا بكەنە وە. وەك ئەوەى ئێستا دەیكەیت خەڵك قێز لە خۆ شت و یەكێتى بوونى دەكات..ئەزانى مەلا ئێستا نەوشیروان  هەمان دەورى تۆ دەبینێ, ئەو دەیەوێت گۆرانكارى بكات لە ناو یەكێتى دا بەس بى موئامەرە وبە كوالیتەكى جوان وبە بەرنامەیەك.. ئەزانى مەلا زەمەن گۆراوە (مەلا یەكێتیەو نەوشیروان یاخى..لەشاخیش نەوشیروان یەكێتى ومەلا یاخى) بەس جیاوازیەكانى كەسا یەتیتان ئاسمان ورێسمانە) ئەوەى كە ئێستا تۆ نیتەوە نەوشیروان لایەتى.. ئەو كۆ مەلەَ كاسێتە تۆ ماركراوەیە كە كاتى لێدان وزیندانیەكەتە ولاى نەوشیروانە وخراوەتە سە ر (سى دى) وپاك كراوەتەوە كەچۆ ن ئیعتراف دەكەیت وكۆ ڵێك خەجاڵەتى تێدایە ئەمە بوو نهێنیەكى مەلا وترس ورەقى لە نەوشیروان...ونەوشیروانیش وەك وەرەقەیەك لایەتى هەرچ كاتێك بیەوێت بڵاوى دەكاتەوە لەگەڵ كۆمەلێك شتى تردا كە رووى باسكردنى نى یە.. وەك دەلاكەكەى كە چوو بۆ هەندەران وسەرى خۆى لە ترسا هەڵگرت....؟؟؟؟؟؟   


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)