کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ په‌راویزی هه‌ڵهاتنی زه‌ینه‌دین بن عه‌لی دا، مه‌سعود بارزانی بریاریدا ٥٠٠٠ ئاسایشی نوی دامه‌زرینیت!

Monday, 17/01/2011, 12:00



له‌ پاش ڕاپه‌ڕینه‌ میژوویه‌كه‌ی گه‌لی تونسی، كه‌ گه‌وره‌ترین تاغوت و دیكتاتۆری سه‌رده‌میان له‌سه‌ر ته‌ختی كۆرسیه‌كه‌ی لاداو، هه‌لهاتن و ڕاكردن بووه‌ چاره‌نووسی زه‌ینه‌ دین بن عه‌لی سه‌رۆك كۆماری تونس، له‌ رۆژی ١٣ی ١ی ٢٠١١ كه‌ به‌ په‌له‌ پڕوسكیێ فریای خۆ ده‌ربازكردن كه‌وت!
له‌په‌راوێزی ئه‌و ڕووداوه‌ میژوویه‌، كه‌ ترسی و شپرزه‌یی و په‌شۆكاوی خسته‌ نیو گشت دیكتاتۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان و،له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی له‌سه‌ری سوور سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی سه‌ربه‌ ئاژانسی ‌پاراستن و ئاسایش و لیواكانی سه‌ربه‌ پاسه‌وانانی تایبه‌تی خۆی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كردووه‌و، دوای زیاتر له‌ كاتژمێرێك بریاری داوه‌ به‌زووترین كات، زیاتر له‌ ٥٠٠٠ هه‌زار ئاسایش بۆ هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێرو دهۆك له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا دابمه‌زرینن و، خولی تایبه‌تی رووبه‌رووبوونه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵكی فێربكه‌ن و، هه‌ر یه‌كیك له‌و كه‌سانه‌ی داوایی دامه‌زراندن ده‌كه‌ن، نه‌ك ته‌نها ته‌سكیه‌ی حزبی ، به‌ڵكو ته‌سكیه‌ی ده‌زگای ئه‌منی سنوره‌كه‌ی وه‌ربگرن، واته‌ دوو پشتگیری پیویسته‌!
هه‌روه‌ها به‌ بروسكه‌ی نهێنی داوایی كردووه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی زیاتر له‌ ٢٠ ڕۆژدا ، ناوی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ تۆماربكریت كه‌ له‌ ده‌روه‌ی پارتی ین و كاریگه‌ریان هه‌یه‌ و، شوین و كاری كاركردن و ژماره‌ی خێزان و كار بۆ چلایه‌نیك ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ ژماره‌ی مۆبایله‌كانیان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاسایشی سنوره‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌زووترن كات ئه‌و ئه‌ركه‌ جیبه‌ جیكرێت به‌هاوكاری رێكخراو لیژنه‌ناوچه‌كانی ئه‌و سنورانه‌!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە