باشێوازی خەباتمان بگۆرین
Saturday, 26/02/2011, 12:00
بەدریژایی نۆ رۆژی تەواوی پر شكۆداری بەدریژایی نۆ رۆژیی پر پیرۆزی بەدریژایی نۆ رۆژی پرسەروەری بەدریژایی نۆ رۆژی ژانی لەدایك بونی سیستەمیكی نوی خەلكی سلیمانی خۆراگر و تیكۆشەر لەسەر پین و سرودی راپەرین بەئاوازیكی نوی و شیوازیكی نوی دەلینەوە نۆ رۆژە كروكچانی ئەم شارە و شارەكانیتر ئەیلین و ئەیلینەوە, بەلام ئاخۆ كی خەمخۆرە بۆ ئەوخوینانەی كە دەرژین رۆژانە لەو پیناوەدا؟ بەدریژایی ئەم نۆ رۆژە و سالانی پێشو و تا ئەم ساتەش لای ئیمە و هەموو ناحەزانمان ئەوە روون بۆوە كی خەمخۆری گەل و ولاتە؟ ئەوە لاوانی راپەریوی نیشتمانە ولەگۆرەپانی خەباتە, نەوەك ئەم دەستەلاتە؟
ئەگەر دەستەلات تائەمرۆكەش بیدەنگ و خەم سارد و بیباكە ئەگەر هەتا ئیستاش لەپیلان و مەرام و هەولی تیكدانی ریزەكانی تیكۆشان و خەباتە! ئەگەر تائیستاكەش لەهەولی تیرۆر و بیسەر و شوین كردنی پیشەوا و ئامادەكارانی دەستەی ئەم تیكۆشانە و ئەم خەباتەدا لە جوولە و پیادەكردنى هەموو شیوازیكی نامرۆڤانەو نادیموكراتی و نادادە! هیشتا خوینی سەردەشتەكەم ووشك نەبوە!, لەهەولی تیرۆركردنی هەموو سەردەشتەكان وسۆرانەكان و دەنگی هاواری لاوانی دەرون پرلە ئیش و زامی دەستی نامەردانەی كلك و گویی ئائەم دیوەزمەی دەستەلاتە! هیشتا لە تەلەكەبازیی و مانەوەی رۆژیكیتری پروەیشوومە و خوینرشتن و نادادی وكارەساتە!, ئااااااااااااااااااه !!, دلمان پرلە ئیش و ناخمان بوركانی گۆرانكاری و توڕهەلدانی هەموو سیماو كلتور و شێوە, روخساری دكتاتۆریی دەستەلاتە.
لاوان رۆشنبیران مامۆستایان هونەرمەندان فەرمانبەران كریكاران كچان و دایكانی دووجار جەرگ سوتاوی ئەم هەریم و ئەم ولاتە!. هەتا ئەمرۆش بەهیمنی چالاكی مەدەنیانەی خۆمان بەجێ گەیاند كەچی دەستەلات لەناو خەونی دریژەپیدان و تالانی و كۆك كردن و توندكردن و بەهیزكردنی كورسی دەستەلاتە, ئەگەر تائەمرۆكەش تۆزقالیك ئومیدمان بەگوێكردن و جیبەجیكردنی داواكاری و كەم و كوری و كیشەكانمان بەدەستەلات هەبوو بیت ئەوا دوینی لەدوای نۆرۆژ و شەهیدكردنی12لاوی راپەریو, نزیكەی 200برینداری لاوە شۆرشگیرەكانمان ئەو دەستەلاتە لەریی سەماكردن و هەلهەلە و گۆرانی وتن و دیدەدیدی هۆرنی نیو شەقامەكان لەریی بالتەچیەكانیەوە گالتەی پیكردین و ئەمرۆش لەریی تەقینەوەی بۆمبی دەنگی لەنیو ریزەكانمان ئەوە ئەوپەری شاهیدی ئەوەن نەلەخەمی گەل و نەلەخەمی نیشتمانن تەنیا و تەنیا لە هەلپەی بالادەستی و بەهیزبون و كپ كردنی دەنگی رەوا و ئازادی و هەموو سیمایەكی دیموكراتە دیموكراتە!؟ هەرلەبەرئەمەش پیویستمان بەشیوازیكی تری خەباتە!!.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست