كۆمیتەى بەكرەجۆ بەكارت بانگی خەڵك دەكات بۆ ئاهەنگ!
Friday, 06/03/2009, 12:00
1261 بینراوە
كۆمیتەى بەكرەجۆ بەكارت خەڵك بانگدەكات بۆ ئاهەنگ دەزانن كەس بەرەو پیریان ناروا
ڕاپەرین كراو خەڵك نەجاتى بو لەدەست رژێمێك كە ئازادى و دیموكراسى لە گەلانى كورد زەوتكردبوو هاوڵاتیان بەدەم پێژمەرگەوە دەچوون و نان و ئاویان ئەداپێیان جلوبەرگیان بۆ دەشۆردن و خزمەتیان دەكردن بەڵام 18 ساڵ لەدواى ئەو خۆشەویستى و رێزگرتنەى هاووڵاتیان لە بەرامبەر پێژمەرگە هاووڵاتیا هەست بەوەدەكەن كە ئەوەى كردیان لەورۆژانەدە هەمووى بەفیرۆ رۆشتن لە یادكردنەوەى راپەریندا هاووڵاتیان پێویستیان بە راپەرینێكى ترە نەوەك یادكردنەوە ، بەرێكەت لەمالى هاورێیەكم بووم لە بەكرەجۆ لەدەرگا دراو پێیا وتبوو كە ئەمە كارتى ئاهنگە هى كۆمیتە ، یەكێتى دەزانێت یادكردنەوەى راپەرین لە سلێمانى بێجگە لە دارو دەستەكەى خۆى كەسیكە روى تێناكات ئەوەتا یەكێك لە كۆمیتەى گەرەكەكانى سلێمانى كارتى ئاهەنگى یادكردنەوە بەسەر ماڵەكاندا دەگێرێت تا هاووڵاتیانى گەرەكەكە بچن بۆیادكردنەوەى راپەرین جا ئەمە یادكردنەوەیە یان هەفلەى زەواجە بە بەژدارى هونەرمەندى دەنگ خۆش (خالید رامبۆ) ئایە ئێوە پێتان وایە ئەمە یادكردنەوەبێ؟ یان تەنها پارەخواردنە بەناوى راپەرینەوە هەربۆیە وێنەیەكى ئەوكارتەم گرت تا هەموو خوێنەرێك ئەو كارتە ببینن هاوڵاتیانى بەكرەجۆ پێویستان بە قیرتاوكردنى شەقام و كۆڵانەكانیانە نەوەك ئاهەنگ شەقامەكانى بوە بە جۆگاى ئاوى باراناو كۆڵانەكانى هەموى قورە گەرەكە تازەكان كەس ناتوانى هاتوچۆى تیابكات ، ئەوە چارەسەركە كۆمیتەى (1)ى رێكخستنى بەكرەجۆ نەوەك ئاهەنگ سازكەى .