٣٠٠ کەسایەتی و رێکخراو پرۆتستۆ لە دژی پەخشان زەنگەنە و چنار سەعد دەکەن
Monday, 17/02/2014, 12:00
کۆمەڵێک رێکخراوی کوردی
بانگەوازێک بۆ ڕێکخراوەکانی داکۆکیكار لە مافی ژنان و کۆمەڵی مەدەنی و ئازادیخوازان و هەڵسوڕاوانی نێو بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژن و پیاو؛ تکایە پشتیوانی خۆتان لەم نامەیە دەربرن بە واژۆکردنی تا بە فراوانترین و بەرزترین دەنگەوە بگاتە بەردەم سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئەوروپا :
به‌رێز: سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا مارتین شولتس
بابەت : کەمپه‌ین و داواکاری کە چیتر رێگە مەدەن لە ڕێگای دەزگاکانی ناو پەرلەمانی ئەوروپاوە بەلاڕێدابردنی ڕاستیەکانی بارودۆخی ستەم و چەوسانەوەی ژنانى هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.
دەزگایەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە برۆکسل کە بە ناوی (نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی ئەوروپا) کار دەکات، لە بەرواری 29 ی کانونی دووەم بە هاوکاری سەرۆکی نێردەی پەرلەمانی ئەوروپا لە عێراق ستروان ستیڤنسن کۆنفرانسێکیان بۆ کێشەی ژنانى هه‌ریمى كوردستان سازكرد. بەو بۆنەیەوە چەندین پەرلەمانتاری ئەوروپا و چالاکوانانی ئەوروپای بواری ژنان بانگرابوون.
کۆنفرانسه‌کە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوه‌خت وەك زۆربەی کۆنفرانس و بۆنەکانی تری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەلجیکا جگە لە ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دەسەڵات، پارتی دیموکراتی کوردستان (پدك) و رێکخراوە سێبەرەکانیان، ئاگاداری هیچ یەکێك لە رێکخراوە مەدەنیەکان و بەتایبەتی رێکخراوە داکۆکیکار و بێلایەنەکانی بواری ژنانی ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان نەکرابوون. هیچ میدیایەکی لایەنەکانی ترومیدیاى ئه‌هلیش بانگ نەکرابوون، جگە لە تەلەڤزیۆنی فەرمی (پدك).
بەشداربوانی سەرەکی کۆنفرانسەکە بریتی بوون لە خاتوو پەخشان زەنگەنە، خاتوو چنار سەعد، دلاوەر ئاژگەیی. تەواوی ئەمانە کەسانی ناو دەسەلاتی هەرێمی کوردستانن.
ئەمانە بە گشتی بە مەبەستی هەڵگێرانەوەی راستیەکان لەم کۆنفرانسەدا بەشداربوون. په‌خشان زه‌نگه‌نه ئه‌مینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان له‌هه‌رێمی كوردستان لە دوانەکەیدا وتویەتی "سەرجەم کێشەکانی ژنان پاشماوەی رژێمی لەناوچوی بەعسە، دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمیش پشتیوانی مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی ژنانە، چەوساندنەوەی ژنان کێشەیەکی کۆمەڵایەتیە لە هەرێمەکەدا".
لەکاتێکدا ڕێکخراوی UNHCR سەبارەت بە هەرێمی کوردستان لە راپۆرتەکانیدا دەڵێت (ژمارەی کوشتنی شەرەف لە باکوری عێراق دوای ڕوخانی سەدام حوسێن زیادیکردووە) هەروەها لەوە دەدوێت کە لە نێوان 1991تا 1998 دا 4000 تاوانی کوشتن و ئەتكکردنی جەسەدی بەناوی شەرەفەوە بەبێ سزادان بەرامبەر ژنان ئەنجام دراون).
چنار سەعد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و لەهەمان کات ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی (پدك) و وەزیری پێشوو لەسەر بەشی ئەو پارتە له‌حكومه‌تى هه‌رێم، ده‌ڵێت "ئه‌و ئه‌زمونه‌ی هه‌مانبووه وه‌ك ژنان ئه‌زمونێكی زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه‌و ئه‌وه‌شمان به‌داتا خستۆته ڕوو".
ستروان ستیڤنسن رێكخه‌ری ئه‌و كۆنفرانسه لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا و لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنی ده‌ڵێت "بارودۆخی ژنان و ژیانیان له كوردستان زۆر زۆر پێشكه‌وتووه، به‌ڵام له‌عێراق هیچ ماف و ژیانێك بۆ ژنان نیه"
تەواوی بەشداربوان وەکو کرداری هەمیشەیی بۆ پیاهەڵدانی بێ بنەما لەبهراوردی هەرێمی کوردستان دێت بە بەشەکانی تر‌ى عێراق. لەبری رادەربڕین لەسەر داتاکانی ڕێکخراوە جیهانیەکان.
ئێمە لە نێردەی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ عێراق وا دەروانین کە دەزگایەکی ناو پەرلەمانێکی هەڵبژێردراوی خەڵکی ئەوروپایە و دەبێت پردی نێوان خەڵکی ئەوروپا و خه‌ڵكى عێراق و كوردستان بێت نەك گوێگری یەکلایەنەی دەسه‌ڵاتی هەرێم بێت و کارسازیان بۆ بکات بۆئەوەی لە یەکێتی ئەوروپا ریکلام بۆ دەسەڵاتێکی نادیموکراسیانە بکه‌ن. سه‌رۆكى نێرده‌ى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ عێراق هۆشیار یان بێ‌ئاگا بۆتە پاڵپشت و حەشاردەری تاوان و پێشێلکاریەکانی ئەو دەسەڵاتە ژنکوژ و ناڕەوا و گەندەڵە.
نوێنەرانی دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم و دۆستەکانیان لە ناو دەزگاکانی پەرلەمانی ئەوروپا لە باشبوونی باری ژنان دەدوێن لە کاتێکدا لەهەمان ئەو هەفتەیە کە لەکۆنفرانسەکەدا ئەو چهواشهكاریانە بە جیهان بانگەواز دەکران، ئەم هەواڵە تاڵانە بەرگوێی خەڵکی کوردستان كه‌وت، وەك ئەوەی لە ماڵپەری (دەزگای وارڤین بۆ بەرگری لە مافەکانی ژنان) کە رێکخراوێکی ناحکومیە و بنکەی لە شاری هەولێرە، بڵاو کراونەتەوە:
ـ لە دەوروبەری شاری هەولێر، تەرمی ژنێكی 20 ساڵان بە ناوی (گوڵان) دۆزرابوویەوە كە بە چەك كوژرا بوو.
ـ لە هەولێری پایتەخت ژنێكی تەمەن 26 ساڵان، لەلایەن برایەكیەوە بە چەكی كلاشینكۆف كوژرا بوو.
ـ لە گوندی "زنانه"ی سەر بە شارۆچكەی كفری كچێكی 17ساڵی هەڕەشەلێكراو بە ناوی (ر.ع.خ) بە بڕیاری دادوەرو دەزگاکانی حکومەتی هەرێم رادەستی كەسوكاری كرابوویەوە، لەلایەن برایەكیەوە بە ده‌مانچه كوژراوە.
ـ لە سلێمانی كچێكی تەمەن 17 ساڵان و فێرخوازی پۆلی دووەمی پیشەسازی لە ماڵی خۆیاندا، بە هەڵواسراوی تەرمەكەی دۆزرابوویەوە.
زیادبوونی چەندایەتی و چۆنایەتی توندوتیژی سەر ژنان لە ماوەی چەند ساڵی رابوردوودا تۆقێنەرن، به‌پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژ به ژنان له هه‌رێمی كوردستان، له ساڵی 2008 وه تاكو ساڵی 2013 واتا له ماوه‌ی 5 ساڵدا:
ـ 494 ئافره‌ت له هه‌رێمی كوردستان كوژراون یان خۆیان كوشتووه‌و 2 هه‌زارو 31 ئافره‌ت سوتێنراون یان خۆیان سوتاندووه.
ـ 16 هه‌زار و 199 سكاڵای توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان تۆماركراوه.
ـ 2 هه‌زار و 998 ژن ئه‌شكه‌نجه‌دراون.
ـ 641 توندوتیژی سێكسی به‌رامبه‌ر ژن ئه‌نجامدراون.
بەڕیزان : ئەم ئامارەی لە سەرەوە هاتووە چەند نمونەیەکن لەو تاوان و کوشتنانەی کە بەرامبەر بە ژنان دەکرێت و ماوەی 22 ساڵە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم و بەتایبەت هەردوو حیزبی پارتی و یەکێتی بەردەوامی هەیە و ساڵ لە دوای ساڵ ژمارەی ژنانی قوربانی زیاتر دەبن. ئێمە وەک رێکخراوە مەدەنیەکان و ڕێکخراوەکانی ژنان و بەرگریکار لەیەکسانی و کۆمەڵگەیەکی مەدەنی دەتوانین بە دەیان بەڵگە لە ڤیدیۆ و وێنەو ڕاپۆرت و میدیا بۆتان بسەلمێنین کە سەرچاوەی توندوتیژی و کوشتنی ژنان بە زۆری دەگەرێتەوە بۆ بێ دەربەستی دەسەڵاتی هەرێم لە بەرامبەر وەزعی ژناندا، بە تایبەت لە نەبوونی یاسای مەدەنی و پارێزەر لەمافەکانی ژنان کە یەکسانی هەردوو ڕەگەز مسۆگەر بکات، لەسەربەخۆنەکردنی دادگاکان و دابین نەکردنی خزمەتگوزاریە پێویستەکان بۆ فریاکەوتنی ئەو ژنانەی کە تووشی توندتیژی دەبن. نەبوونی شێلتەری پێویست و دابین نەکردنی پارێزەری بێ به‌رامبه‌ر و بەهانا نەچوونی ئەو ژنانەی کە سکاڵا دەکەن، ئەمانە بەشێکی کەمن لەو کەمتەرخەمیانەی دەسەڵاتی هەرێم لە چەند ساڵی رابردوودا کە بوونه‌تەهۆی نەهامەتی زیاتری ژنان ساڵ بە ساڵ.
ئێمە واژۆکارانی ئەم کەمپهینە ئەو کۆنفرانسە و چەندین کۆنفرانسی تر کە لەڕێگای نوێنەرایەتی برۆکسل و سه‌رۆكى نێرده‌ى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا له‌گه‌ل عێراق ئامادەکراون بە کاری بەلاڕیدابردنی راستیەکان دەزانین. ئێمە ئێستا و لەداهاتووشدا بەتوندی دژی ئەو جۆرە بەلارێدابردنە دەوەستینەوە له پەرلەمانی ئەوروپا و هەر ناوه‌ندێکی تری جیهانیدا.
ئێمە داواتان لێدەکەین کە چیتر بە تەنها گوێ نەگرن بۆ نوێنەرانی دەسەڵاتی هەرێم کە ئەوە چەند جارە دەیسەلمێنن کە چەواشەکاری زیاتر مەبەستیانە وەک لە باسکردنی وەزعی ژنان و پەیداکردنی پشتیوانی بۆیان، داوا دەکەین کە چیتر لیژنە نێردراوەکانی دەسەڵاتی هەرێم بە ڕەسمی نەناسن، بەڵکو ڕێگە خۆشکەن تا ژنان و پیاوانی ئازادیخواز‌و چالاک لە نێو ڕێکخراوەکانی نێو خەڵک کە ڕۆژانە خەریکی یارمەتی دانی ژنان و چارەسەری کێشەکانیانن بە ڕەسمی بناسن و ڕێخۆشکەر بن کە بەڵگە و ڕاپۆرتەکان لەسەر کەمتەرخەمی ئەم دەسەڵاتە لەڕێگەی ئەم ڕیکخراوانەوە بخرێتە بەردەستان.
وێنه‌یه‌ك بۆ:
1. ـ ستروان ستیڤنسۆن، سەرۆکی نێردەی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ عێراق
2. ـ کاترین ئاشتون، نوێنەری باڵای کۆمیسیۆنی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە و ئاسایش
3. ـ کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی ئەوروپا
4. ـ کۆمیتەی مافەکانی ژنان لە پەرلەمانی ئەوروپا
5. ـ نوسینگەی گەشەپێدانی دیموکراسی پەرلەمانی لەپەرلەمانی ئەوروپا
6. ـ تەواوی ئەندامانی نێردەی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ عێراق (20 ئەندام لەوڵاتان و فراکسیۆنە جیاوازەکان)
7. ـ ئیمینیستی ئهنتەرناسیۆنال
8. ـ هیومان رایتس ۆچ
9. - یەکێتی و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی داکۆکیکار لەمافەکانی ژنان
10. ـ یەکێتی ڕێکخراوە کاتۆلیکیەکانی ژنانی جیهان
11. ـ فۆرومی ئینتەرناسیۆنالی ژنان
12. ـ کۆمەڵەی ئینتەرناسیۆنالی ژنان بۆ ئاشتی و ئازادی
13. ـ یەکێتی میانرۆیی ژنانی کریستیانی
14. ـ ژنانی ڕەشپۆش
15. یەکێتی و ڕێکخراوە بەلجیکیەکانی داکۆکیکەر لەمافەکانی ژنان
16. ئەنجومەنی ژنانی لیبرال
17. ـ یەکێتی ژنانی سۆسیالستەکان بۆ هاوکاری
18. ـ فێما
19. - یەکێتی و ڕێکخراوەکانی داکۆکیکەر لە مافەکانی ژنانى تایبەت بە گەلانی نیشتەجێی بەلجیکا و هۆڵەندا
20. ـ ئەنجومەنی ژنانی مەغریب لە هۆڵەندا
21. ـ ئەنجومەنی ژنانی ئەفەریقا لە هۆڵەندا
22. ـ ئەنجومەنی ژنانی هۆڵەندی زوبان (بەلجیکا و هۆڵەندا)
تکایە واژۆکانتان بنێرن بۆ رێكخه‌رى كه‌مپه‌ین: رێكخراوى كوردستان فۆروم به‌لجیكا، لەڕیگەی ئەم ئیمەیلەوە :
[email protected] بۆئه‌وه‌ى له‌هه‌فته‌ى داهاتوو بیگه‌یه‌نین به‌ده‌ست په‌رله‌مانى ئه‌وروپاو ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه له‌سه‌ره‌وه ناویانمان نوسیوه!
بۆ زانیاری زیاتر و پەیوەندی :
گۆنا سه‌عید : 00447894252708 facebook: Gona Saed
پێشڕەو ئیسماعیل عارف 0032497894232 facebook: Peshrau Ismail
ئه‌م کەسایهتى و رێكخراوانه‌ی له‌خواره‌وه ناویان هاتووه واژۆی ئەم کەمپهینەیان كردووه:
رێكخراوه‌كان:
1. ریكخراوی رەنگەكان بۆ ئازادی - هەرێمی کوردستان
2. ڕێکخراوی گەشەپێدانی خەڵک - هەرێمی کوردستان
3. سەنتەری ژنانی کورد - ئەلمانیا
4. رێکخراوی ژنانی کورد و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست - بەریتانیا
5. رێکخراوی کوردستان فۆروم - بەلجیکا
6. کۆمەڵەی کولتوری کوردی - بەلجیکا
7. کۆمیتەی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی - سوید
8. کۆمەڵەی کولتوری کوردستان- سوید
9. کۆمیتەی پشتگیری لە داواکاریەکانی خەڵکی کوردستان - سوید
10. کۆمەڵەی گەرمیان - سوید
11. کۆمەڵەی گەلی کوردستان - سوید
12. گروپی ١٧ شوبات - سوید
13. ماڵی کولتوری کوردی سوید
ناو و واژۆى كه‌سایه‌تیه‌كان:
1. عەباس حەمە ڕەزا - چالاکی سیاسی - بەریتانیا
2. عەبدوڵا کەریم مەحمود - نوسه‌ر ـ سلێمانی
3. عەبدوڵرەحمان عومەر - ئەندازیار
4. عەبید لالۆ هەواڵنێر - ئەڵمانیا
5. عەدنان ساڵح - ڕۆژنامەنوس ـ کەلار
6. ئەحمەد بەرزنجی ڕۆژنامەنوس - سوید
7. ئه‌حمه‌د مه‌جید - چالاكی مه‌ده‌نی ـ گه‌رمیان
8. ئەحمەد شێخ کەریم - چالاکی مەدەنی- ئەڵمانیا
9. ئەحمەد عەلی خوێندکار میسر
10. ئاکۆ ئەحمەد - خوێندکار ـ سلێمانی
11. ئاکۆ هەورامی - چالاکی سیاسی - هۆڵەندا
12. ئاکۆ ساڵح چالاكى مه‌ده‌نى
13. ئاكۆ كه‌ریم رۆژنامه‌نووس - سلێمانى
14. ئەکرەم ساڵح چالاكى مه‌ده‌نى - هۆڵەندا
15. ئالان خەیلانی - چالاكی مه‌ده‌نی - بەلجیكا
16. عەلی ئەمینزاد چالاكى مه‌ده‌نى - هۆڵەندا
17. عەلی مەحمود چالاكى مه‌ده‌نى - کۆیە
18. عەلی وەستا شەریف چالاكى مه‌ده‌نى
19. ئامانج وەفایی - پزیشك ـ هەولێر
20. ئارا حوسێن - چالاکی سیاسی ـ هەولێر
21. ئارام فێنك - فەرمانبەر ـ سلێمانی
22. ئارام جەلال - چالاکی مەدەنی - فینلاند
23. ئارام لەتیف کارمەند - نەرویج
24. ئارام عوسمان چالاكى مه‌ده‌نى
25. ئاراس گەلاوێژ - چالاکی سیاسى ـ سلێمانی
26. عارف سیامەکی - چالاكى مه‌ده‌نى - ئێران
27. ئاری بابان - پزیشك ـ سلێمانی
28. ئه‌ستێره فاتیح - چالاكی بواری ژنان - هۆڵه‌ندا
29. ئاسود ڕۆژ - ڕۆژنامەنوس ـ کەرکوك
30. عه‌تا موفتی - میدیاكار ـ سلێمانی
31. ئاورینگ ئەنوەر - کاری ئازاد - بەریتانیا
32. ئه‌یوب گه‌رمیانی - كرێكار - به‌لجیكا
33. ئەیوب سولەیمانی - چالاکی مەدەنی - ئەڵمانیا
34. ئازاد عەبدوڵا چالاكى مه‌ده‌نى
35. ئازاد عارف - چالاکی مەدەنی - هۆڵەندا
36. ئازاد حەداد - مامۆستا ـ سلێمانی
37. ئازاد حەمەکەریم - چالاکی مەدەنی - کەنەدا
38. ئازاد حەسەن چالاكى مه‌ده‌نى
39. ئازاد حەسەن - میدیاکار - سوید
40. ئازاد قادر میدیاكار به‌لجیكا
41. بابان عه‌بدولكه‌ریم - توێژه‌ری ده‌رونی ـ سلێمانی
42. بەهار مونزیر عوسمان - چالاکوانی بواری ژنان ـ سلێمانی
43. بەناز خالید - فەرمانبەر ـ سلێمانی
44. بارزان زاخۆیی - چالاکی سیاسی - بەریتانیا
45. بەسۆز ئەحمەد - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
46. بەیان عەبدوڵا - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
47. بێكه‌س عه‌لی - كرێكار- ئه‌ڵمانیا
48. بەریڤان محەمەد -ڕۆژنامەنوس
49. بێستون ئەحمەد - چالاکی سیاسی
50. بێستون فەتاح - فەرمانبەر ـ سلێمانی
51. بیلال سەنگەسەری - ڕۆژنامەنوس ـ كه‌لار
52. بورهان میركۆن - خوێندكار - به‌لجیكا
53. بورهان زەرگەتی - مامۆستا ـ سلێمانی
54. چنار عه‌لی - خوێندكار ـ سلێمانی
55. چیمه‌ن قه‌ره‌داخى چالاكى بوارى ژنان فنله‌ندا
56. چیمه‌ن قادر ژنى ماڵه‌وه - سلێمانى
57. ده‌هام سمكۆ خوێندكار- فه‌ره‌نسا
58. دانا ئاری - كرێكار ـ سلێمانی
59. دانا به‌هادین - چالاكی سیاسی - هۆڵه‌ندا
60. دانا حەسەن - فەرمانبەر ـ سلێمانی
61. دانا ڕەشید - چالاکی مەدەنی - ئەڵمانیا
62. دڵشاد حافیز - چالاکی مەدەنی - بەریتانیا
63. دیار عەزیز مستەفا - نوسەر ـ هەولێر
64. دیار عوبێد - فەرمانبەر ـ کەرکوك
65. دڵنیا سەلیم - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
66. دڵسۆز سباح - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
67. دیار عه‌لی - خوێندكار - به‌لجیكا
68. دیار شنۆ- چالاكى مه‌ده‌نى
69. دیلان عه‌لی - كرێكار ـ سلێمانی
70. دیمه‌ن عه‌لی - ژنی ماڵه‌وه ـ سلێمانی
71. عیرفان عوسمان چالاكى مه‌ده‌نى
72. فەرهاد خەراجیانی چالاكى مه‌ده‌نى - هۆڵەندا
73. فەرمان خێڵانی - ڕۆژنامەنووس و چالاكى مه‌ده‌نى - بەلجیکا
74. فاروق میرزا عارف - فەرمانبەر ـ سلێمانی
75. فاتیمە ئەحمەد چالاكى مه‌ده‌نى
76. فاخیر موحەمەد چالاكى مه‌ده‌نى
77. فەرهەنگ هەڵەبجەیی چالاكى مه‌ده‌نى - ئەڵمانیا
78. فوئاد عەزیز- چالاکی سیاسی - سویسرا
79. فرسەت حەمەد چالاكى مه‌ده‌نى - هەولێر
80. فوئاد قادر - چالاکی مەدەنی ـ سلێمانی
81. سابیر گۆمەشینی چالاكى مه‌ده‌نى
82. گۆنا سەعید - چالاکی بواری ژنان - بەریتانیا
83. گۆران عه‌بدولڵا - خوێندكاری دكتۆرا - به‌ریتانیا
84. گۆران دوکانی - ڕۆژنامەنوس - ئەمەریکا
85. گوڵزار عەلی- چالاکی بواری ژنان - دانیمارك
86. حەبیب هەورامی - چالاکی سیاسی - خورماڵ
87. هەدیە محەمەد ساڵح - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
88. حەکیم ڕەزا - چالاکی سیاسی ـ کفری
89. هەڵاڵە رافیع - چالاکی بواری ژنان - سوید
90. هەڵۆ شێخانی - چالاکی مەدەنی - فینلاند
91. حه‌مه غه‌فور - چالاكی سیاسی - هۆڵه‌ندا
92. حەمە قەراخی چالاكى مه‌ده‌نى - نەرویج
93. هەندرێن فەرەج هەورامی میدیاکار - بەلجیکا
94. هەندرێن حەمەدەمین - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
95. هەردی کەمال - چالاکی سیاسی - بەلجیکا
96. هەرمن رەحیم - خوێندکار - بەلجیکا
97. حەسەن ساڵح قەرەداخی- مامۆستا ـ سلێمانی
98. هه‌ڤاڵ نه‌ژاد - پارێزه‌ر ـ هه‌ولێر
99. هاوڕێ فەتاح خوێندكار - سوید
100. هەژار کاکەیی - پارێزه‌ر ـ کەرکوك
101. هیدایەت ئیسماعیلزادە کرێکار - بەلجیکا
102. هێمن حاسیب - ڕۆژنامەنوس ـ کەرکوك
103. هێمن زەرداوی - چالاکی مەدەنی ـ کفری
104. هێمن کەریم خورشید - چالاکی مەدەنی - بەریتانیا
105. هێمن کوردۆ چالاكى مه‌ده‌نى - هەولێر
106. هێمن مەمەند- ڕۆژنامەنوس ـ هەولێر
107. هێمن مامەڕەش - رۆژنامەنووس - ئەمەریکا
108. هێمن رەئوف - چالاکی مەدەنی - کەنەدا
109. هیوا رەئوف - کاری ئازاد - بەریتانیا
110. هیوا عەبدولڵا - میدیاکار- بەلجیکا
111. هیوا حه‌سه‌ن قادر- چالاكی سیاسى ـ سلێمانی
112. هیوا عومه‌ر - چالاكی سیاسی ـ سلێمانی
113. هیوا ناسیح - چالاکی مەدەنی - سویسرا
114. هۆگر موحسین چالاكى مه‌ده‌نى - هەولێر
115. هۆشیار ساڵح - كارمه‌ند - ئەمەریکا
116. هونه‌ر ئه‌حمه‌د - فه‌رمانبه‌ر ـ سلێمانی
117. هونه‌ر گۆپته‌په‌یی - هونه‌رمه‌ند ـ هەڵەبجە
118. ئیبراهیم ئەحمەد - فەرمانبەر ـ سلێمانی
119. ئیسماعیل سەعید - پێشمه‌رگه‌ی دێڕین - سوید
120. جەبار ئەمین - ئەندام پەرلەمان - سوید
121. جه‌لال سۆفی - چالاكی سیاسی - هۆڵه‌ندا
122. جەمال حاجی - پێشمه‌رگه‌ی دیڕین ـ سلێمانی
123. جه‌مال سه‌یدسادقی - چالاكی مه‌ده‌نی - كه‌نه‌دا
124. جەمیل خۆشناو چالاكى مه‌ده‌نى - ئیتالیا
125. جەوهەر میراودەلی چالاكى مه‌ده‌نى - نەمسا
126. جەمال حەمید چالاكى مه‌ده‌نى - کەرکوك
127. جوانە عەبدولڕەحمان - فەرمانبەر ـ هەولێر
128. قادر نادر - چالاکی مەدەنی - سوید
129. كامه‌ران عه‌لی كه‌ریم - چالاكی سیاسی - سوید
130. كامه‌ران محه‌مه‌د - رۆژنامه‌نووس ـ هه‌ولێر
131. کامەران سەرسپى چالاكى سیاسى ـ هەولێر
132. كامه‌ران داود - كارمه‌ند ـ سلێمانی
133. کاروان مەحمود گەردی - مامۆستا ـ هەولێر
134. کارزان عەلی - میدیاکار- بەلجیکا
135. کارزان کەریم رۆژنامه‌نووس
136. کارزان عومەر - کرێکار- بەلجیکا
137. کاوە نادر قادر - ڕۆژنامەنوس ـ هەولێر
138. کاوە عومەر - چالاکی مەدەنی - کەنەدا
139. کارزان عەلی- چالاکی مەدەنی - سویسرا
140. کەژاڵ نوری - چالاکی بواری ژنان - هۆڵەندا
141. کەسفان کەنعان - خوێندکار ـ هەولێر
142. خالید ئەمین - چالاکی سیاسی - هۆڵەندا
143. خولیا حوسێن - چالاکی بواری ژنان - کەنەدا
144. کۆچەر عومەر - چالاکی سیاسى ـ کەلار
145. کۆرال نوری - ڕۆژنامه‌نوس ـ سلێمانی
146. كۆیار ره‌ئوف - چالاكی مه‌ده‌نی - به‌ریتانیا
147. کوردۆ ئەبوبەکر سەعید - چالاکی سیاسی - سوید
148. كوردۆ شڤان - چالاكی سیاسی - ئەڵمانیا
149. لانە ئیبراهیم - فەرمانبەر ـ سلێمانی
150. لاوژە جواد - چالاکی بواری ژنان - دانیمارك
151. لولا حەمید - چالاکی بواری ژنان - دانیمارك
152. مەها ڕەشید ژنى ماڵه‌وه
153. مەهدی عەلی بابان - خوێندکار ـ سلێمانی
154. مەحمود عوسمان - چالاکی سیاسی - هۆڵەندا
155. مەجید هیوا - فەرمانبەر ـ سلێمانی
156. مەریوان کوێخا ڕەزا کرێکار - بەلجیکا
157. مه‌ریوان وه‌سمان - رۆژنامه‌نووس ـ کۆیە
158. مه‌ریه‌م رۆژهه‌ڵاتی - فه‌رمانبه‌ر - ئەڵمانیا
159. مریەم عەبدولرەحمان - چالاکی سیاسی - ئەڵمانیا
160. محەمەد تاهیر تەوفیق بەرزنجی- مامۆستا ـ کفری
161. مهاد عەزیز - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
162. میران ساڵح چالاكى مه‌ده‌نى
163. محەمەد عەلی - چالاکی سیاسی- سوید
164. محەمەد سلێمانی - میدیاکار ـ سلێمانی
165. موحەمەد گۆران - ڕۆژنامەنوس ـ هەولێر
166. محه‌مه‌د حسێن كرێكار- کەنەدا
167. موحسین فاروق - توێژه‌ری ده‌رونی ـ سلێمانی
168. نەبەز سەلیم چالاكى مه‌ده‌نى
169. نەهیە خۆشکەلام - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
170. نه هرۆ عاللایی - ڕۆژنامەنوس ـ هەولێر
171. نه‌هرۆ ئیبراهیم- كارمه‌ند ـ سلێمانی
172. نەهرۆ شێخانی - فەرمانبەر ـ هەولێر
173. نەجیبە ئەمین چالاكى مه‌ده‌نى
174. ناجیە محەمەد - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
175. نەشمیل ئەمین چالاكى بوارى ژنان
176. نەوزاد عەبدوڵا - ئەمەریکا
177. نەوزاد فەهد - مامۆستا ـ سلێمانی
178. نەوزاد حەمەد - مامۆستا ـ سلێمانی
179. ناز عه‌لی - خوێندكار ـ سلێمانی
180. نی‌نا جەمال چالاكى بوارى ژنان سلێمانى
181. نوا خالید خوێندكار گه‌رمیان
182. نوری کەریم - چالاکی سیاسی- سوید
183. عومه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌یی - توێژه‌ری ده‌رونی ـ هه‌ڵه‌بجه
184. عوبێد ره‌ئوف چالاكى مه‌ده‌نى كه‌ركوك
185. ئومێد حەمە چالاكى مه‌ده‌نى
186. ئومێد عیسا - چالاکی سیاسی
187. ئومێد عوسمان - چالاکی سیاسی - بەریتانیا
188. ئومێد پاڵانی - كارمه‌ند ـ هەولێر
189. عوسمان جاندار - چالاکی مەدەنى ـ سلێمانی
190. پەری ئەحمەد - چالاکی بواری ژنان ئەڵمانیا
191. پشتیوان عه‌بدولڵا پزیشك - ئوستورالیا
192. پێشرەو ئیسماعیل عارف - چالاکی مەدەنی - بەلجیکا
193. پێشرەو ئەجەل تەوەکەلی - چالاکی مەدەنی ـ سلێمانی
194. پشتیوان حەمید - مامۆستا ـ سلێمانی
195. ڕەنج ساڵەیی - ڕۆژنامەنوس ـ سلێمانی
196. ره‌نجه نابینا نوسه‌ر گه‌رمیان
197. ڕەنجدەر گراوی - چالاکی مەدەنی - بەلجیکا
198. رەئوف سۆفی - چالاکی مەدەنی - بەریتانیا
199. ڕەسول حسێن- ڕۆژنامەنووس ـ هەولێر
200. رەوەز هەڵکەوت - چالاکی سیاسی - هۆڵەندا
201. ڕاوکەر خدر - چالاکی مەدەنی - سۆران
202. ڕازاو عەبدول - پارێزەر ـ سلێمانی
203. ڕێبین ڕیڤان - کارمەند- هۆڵەندا
204. ڕێناس خۆشناو - چالاکی مەدەنی - هۆڵەندا
205. ڕێنوار جەبار - چالاکی مەدەنی - سوید
206. ڕەزا مەنوچەهری - چالاکی مەدەنی ـ سلێمانی
207. ڕێزان ساڵح - هونەرمەند - بەلجیکا
208. ڕزگار ئەمین چالاكى مه‌ده‌نى - ئەڵمانیا
209. ڕزگار عومەر - چالاکی سیاسی - بەریتانیا
210. ڕۆژ عەزیز نوسەر - تورکیا
211. رۆژین شەریفی - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
212. رۆمان میلكۆ - چالاكی سیاسی ـ سلێمانی
213. روناك به‌رزنجی خوێندكار - ئەمەریکا
214. ڕۆشنا ئەحمەد - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
215. روناک فەدەوی - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
216. ڕووناک ئەحمەد نوسه‌رو چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
217. رزگار ساڵح - چالاكی سیاسی - هۆڵه‌ندا
218. سه‌عید مسته‌فا سه‌عید - كرێكار ـ هەولێر
219. سه‌لام عه‌بدولڵا نوسه‌رو چالاكى مه‌ده‌نى خانه‌قین
220. سەیوان ئەمین- خوێندکار - بەریتانیا
221. سەلاح ئەحمەد- کارمەند - سوید
222. سالار ئاسنگەر - چالاکی سیاسی - هۆڵەندا
223. سالار فەتاح - نوسەر ـ سلێمانی
224. سامان عه‌زیز - خوێندكار ـ کەلار
225. سامان هه ورامی چالاكى مه‌ده‌نى
226. سامان محەمەد - چالاكى مه‌ده‌نى - ماوەت
227. سارا ڕەشید ئەفەندی - چالاکی بواری ژنان ـ سلێمانی
228. سەردار محەمەد - فەرمانبەر ـ هەولێر
229. سەردار عومەر - کارمەند - نەرویج
230. سه‌رده‌شت گورون - كرێكار- به‌لجیكا
231. سەرکەوت فەتاح - چالاکی سیاسی ـ سلێمانی
232. سەرکەوت سۆفی - فەرمانبەر ـ کۆیە
233. سەروەر حەمەمین - چالاکی سیاسی ـ سلێمانی
234. سه‌روه‌ر كه‌ریم - نوسه‌ر- هۆڵه‌ندا
235. سەوزە عەبدوڵا کوردە چالاكى بوارى ژنان - ڕانیە
236. سارا قهێاب - چالاكی بواری ژنان - بەریتانیا
237. سه‌یفه‌دین حه‌یده‌ری - چالاكی مه‌ده‌نی - فنلەندا
238. شاباز مه‌حمود - هه‌ڵسوراوی كرێكاریی ـ سلێمانی
239. شه‌هلا له‌تیف - چالاكی بواری ژنان ـ سلێمانی
240. شاکۆ حەسەن - چالاکی مەدەنی - بەریتانیا
241. شەمال علی - چالاکی سیاسی - سوید
242. شەرمن جاف - چالاکی بواری ژنان ـ هەولێر
243. ره‌سوڵ شێخه - مامۆستا ـ سلێمانی
244. شێروان عوسمان - چالاکی مەدەنی - کەنەدا
245. شێرزاد زیلان - چالاكی سیاسی - فنلەندا
246. شێخ هەنگاو مامودە چالاكى مه‌ده‌نى - هەولێر
247. شیلان عەبدوڵا- چالاکی مەدەنی ـ سلێمانی
248. شڤان دۆڵبێشکی چالاكى مه‌ده‌نى
249. شیرین زەنگەنە - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
250. شلێر محه‌مه‌د - چالاكی بواری ژنان ـ سلێمانی
251. شۆرش عه‌لی - رۆژنامه‌نووس ـ سلێمانی
252. شۆخە عارف - چالاکی بواری ژنان - فینلاند
253. شوان محه‌مه‌د - چالاكی سیاسی ـ سلێمانی
254. شکاك عەبدولستار - چالاکی سیاسی ـ سلێمانی
255. تەها حەمە ڕەش مارف چالاكى مه‌ده‌نى
256. شوان بورهان - چاودێری سیاسی - بەریتانیا
257. شوان قادر کارمەند - هۆڵەندا
258. شوان عوسمان - چالاکی مەدەنی- هۆله‌ندا
259. شوان قادر- فەرمانبەر ـ کفری
260. شوان وەهاب - خوێندکار ـ سلێمانی
261. شیرین کاف - چالاکی بواری ژنان ئەڵمانیا
262. شێروان شێروانى رۆژنامه‌نووس - بادینان
263. سیماڤ عارف - خوێندکارـ سلێمانی
264. سمکۆ ڕۆستەمی - کاری ئازاد - ئێران
265. سیپان عەلی هیرانی چالاكى مه‌ده‌نى - فینلاند
266. سۆران کۆستە - نوسه‌ر - نەرویج
267. سۆزان حەسەن - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
268. سوزان عارف - فەرمانبەر ـ هەولێر
269. سۆزان سەعید خوێندکارى دكتۆرا له‌فه‌لسه‌فه - بەلجیکا
270. شیلان سەرتیپ- چالاكى مه‌ده‌نى
271. ستار خۆشناو كرێكار به‌لجیكا
272. تەها رەئوف - نوسه‌ر - ئەڵمانیا
273. تارق قادر - چالاکی سیاسی - سوید
274. تریفە رەحیم - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
275. توانا هەورامی- چالاکی مەدەنی - هۆڵەندا
276. توانا تەوێڵەیی کارمەند - هۆڵەندا
277. ئومێد ئیبراهیم - ڕۆژنامەنوس
278. ڤیان سابیر- خوێندکار ـ کفری
279. یادگار قادر- كرێكار - سوید
280. یادگار کەریم فەرمانبەر - ئێران
281. یاسین ئامێدی - چالاكی مه‌ده‌نی - بەلجیكا
282. یوسف مەنتك ڕۆژنامەنووس - ئەڵمانیا
283. یوسف شوانی - کاری ئازاد - ئەمەریکا
284. زه‌مان كۆیی - میدیاكار ـ کۆیە
285. زامدار ئه‌حمه‌د - رۆژنامه‌نووس ـ كۆیه
286. زانا قەشانی مامۆستا ـ سلێمانی
287. زه‌مه‌ن فاخیر میدیاكار كۆیه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست