به‌زمی نامه نووسین
Friday, 01/04/2011, 12:00
که‌ی یه‌که‌م نامه نوسراویهو جۆره‌کانی نامه چیه وکاریگه ریه‌کانی ئه‌و نامانه‌ی له‌مێژودا نوسراون چیه؟ هه‌ست ده‌که‌م پێشه‌کیه‌کی درێژ‌و تاقه‌تبه‌ره.
بۆیه یه‌کسه‌ر ئه‌و چه‌ند قسه‌یه‌ی هه‌مه له‌سه‌ر نامه‌ی سیاسی که ماوه‌یه‌که زیاتر له به‌زم ده‌چێت وه‌ک له ئاگادارکردنه‌وه یا روونکردنه‌وه.هه‌رکه‌سێک هه‌ڵده‌سته‌وه جا به‌ته‌نیا بێت یا به‌گروپ نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌کات(خاڵه سه‌یره‌که له‌وه‌دایه زۆربه‌شیان به قسه یا به نوسین ده‌ڵێن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ڕه‌وا نیه وبهتهزویر فرت وفێڵ ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست ئه‌ی بۆ نامه‌ی بۆ ده‌نوسی؟؟؟؟). ئه‌و به‌ڕیزانه پێت ده‌ڵێن له ئه‌ورپاش نامه نوسین هه‌یه(به‌س ئه‌وان ناڵێن ده‌سه‌ڵاته‌که‌مان ناڕه‌وایه) .به‌ڵێ له وڵاته پێشکه‌وتوه‌کانیش هه‌یه ئوبامه به هه‌زاران نامه‌ی بۆ ده‌چێت. به‌س ئایه که‌س گووتویه‌تی که ئه‌مه‌ریکا وئهورپا کۆتایان به پرسیار‌و گومان و سه‌رسوڕمان هێناوه.ئه‌وان بۆ خۆیان له دووڕوێکی ڕه‌وشتی ئاشکرادهژین،بۆیه هه‌موو سیاسه‌ته نا مرۆیه‌کانی ده‌ره‌وه‌یان قه‌ره‌بووده‌که‌نه‌وه ده‌که‌نه‌وه به‌سیاسه‌ته مرۆیه‌کانی ناوه‌وه،ئه‌وه‌ی که ده‌بیندرێت له ناوه‌وه کارکردنیانه بۆ ڕووتکردنه‌وه‌ی ووشیاری ئازادیه‌ک تاک له به‌پرسیاریه‌تی،با ئێره نه‌که‌ینه دوا مهنزڵگایی مرۆڤایه‌تی و به ئه‌قلیه‌تی ره‌ها وئیمان وه‌رینه‌گرین دوور له هه‌ڵه،لێره به ده‌یان وتاری توند له دژی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان ده‌نووسن به‌رامبه‌ر کار‌و هه‌ڵوێستی نامرۆیان جا چ ناوه‌و بێت یا له ده‌ره‌وه. ئایه ئه‌و نوسینانه جه‌ده‌ل وبه‌دواداچون دروست ده‌که‌ن و ده‌گه‌نه ده‌سه‌ڵات؟به‌ڵێ زۆربه‌ی چونکه میدیا کارا ،سیاسی کارا دروست ده‌کات.
پرسیاره‌که‌ی من ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه ئایه مرۆڤێک که باوه ڕی به پێشکه‌وتن وکه‌مکردنه‌وه‌ی هێزی تاکه‌که‌س هه‌بێت پێویست ده‌کات نامه بنوسێ ؟ ئایه که یاسایه‌کی یه‌کسانخواز ودادپه‌روه‌ر سه‌روه‌ری هه‌بێت چ پێویست ده‌کات تۆ نامه بۆ ده‌سه‌ڵاتێک بنوسی جا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌سه‌ر هه‌ر بستێکی ئه‌و زه‌ویه کاری به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتی له به‌ر ده‌ست بێت.دنیا له هه‌نگاو نانه به‌ره و په‌رله‌مانێکی کاراو ووریا که نه‌ک هه‌ر ئاگاداری کێشه‌ی ناوه‌ی وڵاتی هه‌بێت به‌ڵکو تاراده‌یه‌ک ئاگاداری کێشه‌کانی ده‌ره‌وه‌شی هه‌بێت. زیندووکردنه‌وه‌ی کلتوری تاکه‌که‌سی به شێکه له‌و شێوازه عهشائیریهی که چه‌ندان سه‌ده‌یه کۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه ده‌بات. ده‌سه‌ڵاتێک ئاگاداری ئه‌و هه‌موو کێشه‌و کهماسیانه نه‌بێت ؟ ده‌بێت به‌نامه‌یه‌کی تۆ به ئاگابێت؟ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی تۆ له هه‌ڵبژاردنه‌کان خۆی باسی که‌ماسیه‌کانی کردوه بابێت ئه‌وانه‌ی که خۆی به‌ڵێنی به خه‌ڵک داوه چاره‌سه‌ری بکات ئینجا نامه‌که‌ی ئێوه‌ی ئازیزیش بخوێنێته‌وه.ئه‌گه‌ر لایه‌نه دهرونیهکهشی سه‌یر بکه‌یت که گاڵته ناکه‌م به‌ڕاستمه ئه‌وه تۆ ده‌سه‌ڵاتێک ده‌دوێنی که توشی له‌بیرچونه‌وه بووه،واته که نامه‌که‌ی ئێوه‌ش بخوێنته‌وه دوایی له‌بیری ده‌چێت. ئه‌وه‌ی که مرۆڤ توشی بێ هیوایهکیتر ده‌کات به‌ستانه‌وه‌ی کوردستانه به عێراقێک که پێکهاته‌یه‌کی دژ به‌یه‌ک و پڕلهململانێیتێدایه،شیعه‌و سونه و مه‌سیحی و کورد‌و عه‌ره‌ب و تورکمان و دیندار و دژه دین، ململانێی دهرودراوسێیهکان وله‌گه‌ل یه‌ک، وبه‌کارهێنانی لایه‌نه‌ک و بۆیه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانیان له‌گه‌ڵ یه‌ک له‌و گۆڕه‌پانه،ئه‌مه‌ریکاو ئێرانیشی له کاتێکدا دژ به‌یه‌کن وکه‌چی هه‌ردووکیان ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌ن له‌عێراقدا،که ناتوانی که‌مۆکه‌ک له‌و جه‌وه دوورکه‌ویته‌وه ئه‌وه هێزێکیتر به‌رۆکت ده‌گرێت که‌عێراق به‌ڕێوه‌ده‌بات ئه‌ویش سیستانی و مه‌رجه‌عه‌که یتی کهزیادی کردوووه ئه‌و پیاوه‌ی که مام جه‌لال بهنیعمهتێکی داده‌نێت خوا بۆ ئه‌و میله‌ته‌ی ناردوه . جا پێم ناڵێن ولاتێک ئه‌وه حالی بێت پوستی سه‌رۆک و سه‌رۆک وه‌زیران و پۆستی سیادی چ واتایه‌کی هه‌یه و نه‌ک نامه نوسین به‌ڵکو بیرکردنه‌وه‌ش لێی هه‌ڵه‌یه.!
ئێستا بهدبهختیهکیتریش زیادی کردووه نامه‌نوسینه بۆ ڕاپه‌ڕین وبهردهرکی سه‌را.(بێگومان مه‌به‌ستم له‌و که‌سانه نیه که هه‌وڵی ناساندن و پشتیوانی کۆکردنهوهنهن بۆ ئه‌و خۆپیشاندانه ،که ته‌نها ده‌ست خۆشی له‌و جه‌ماوه‌ره ڕاپه‌ڕیوه واتایه‌ک ده‌دات به جوانی)هه‌ندێ بۆ ئاسوده‌کردنی ویژدان و هه‌ندێکیش سڵاو بۆ خوێنه‌ره‌کانی ده‌نێرێت له‌به‌رده‌رکی سه‌راو و ده‌یه‌وێ ئه‌وه به‌خه‌ڵک بڵێت له‌بیرم مه‌که‌ن من بووم ئه‌و بارودۆخه‌م خولقاند(به‌س گه‌ر لێیان بپرسی کێ بوو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی دروست کرد؟ کێ تۆی دروست کرد ئایه تۆش به په‌یژه‌ی حزب نه هاتیه سه‌ر ملی میله‌ت؟)به‌ڕێزان زۆر جار له ناخۆشیه‌کان نوکته دروست ده‌بێت گۆرانیبێژی میلی میسری شعبان عبدالرحیم ده‌ڵێت(ئه‌من ئه و بارودۆخه‌ی 25 یهنایرم دروستکرد ئه‌من باسی گرانی ته‌ماته‌و خیار وشه‌کر وهتد هانی خهڵکمدا بۆ ڕاپه‌ڕین) .تکایه با ساده وجوان بین ئه‌گه‌ر کارێکمان پێده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وجیهانه‌ی که تێیدا ده‌ژین جوانیکهین ڕێگایی جوانکردن و خۆشه‌ویستی دیاره.....
ئێمه وا چاکه له‌ده‌ره‌وه گرنگی به پرۆتستۆکردن و لادانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بده‌ین ، ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی ڕاپه‌رینه‌وه(91) وه ئه‌وان ناشه‌رعیه‌تی خۆیان به‌یانکرد،به بردن وتاڵانکردن و ئاودیوکردنی مولکی تاکو گشتی و...و..هتد. که‌چی چه‌ند خه‌ڵکێکی جوان باوه‌ڕیان وابوو به کارکردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌توانن چاکسازی بکه‌ن وکه‌چی به‌داخه‌وه به‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م بوون به یه‌کێک له‌وان وهه‌ندێکیشیان تێ‌یان په‌ڕاند.
چ پێویستمان به نامه نیه بڵندو نه‌وه‌ی پێ بپێوین .چ پێویستام به نامه نیه یه‌کێکیتر داکۆکی له وشه‌کانمان بکات ئه‌وه‌ی ده‌ینوسین خۆمان لێی بهرپرسیاین .ئێمه گه‌ر سه‌روه‌ی بۆ خۆمان نه‌گه‌ڕێنینه‌وه چۆن ده‌توانین بۆ کۆمه‌ڵگایی بگه‌ڕێنینه‌وه دکتۆره وه‌فا سوڵتان ده‌ڵێت (پێکه‌نینیان دێت که ده‌ڵێم ئێمه بۆ یه هاتووین تا ئه‌و دنیایه جوان که‌ین،ئێ باشه ئه‌گه‌ر ئه‌وه کاری ئێمه نه‌بێت ئه‌ی بۆ هاتووین؟)
ئه‌وه‌ی که ده‌مه‌وێ بیڵێم ئه‌وه‌یه که‌ده‌بێت ئێمه سه‌یری ده‌سه‌ڵات بکه‌ین له چه‌مکی هاوڵاتی بووون ،هاولاتیه‌ک کار‌و ئه‌رکی وڵات به‌ڕێوه ده‌بات و هاوڵاتیهکهیتر ئه‌رک ومافی خۆی ده‌زانێت ویاسایهکیش دادوه‌ری هه‌ردولایه،ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕوانینه ساده و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌مان نه‌بێت ئه‌وه هه‌ر خۆمان تووشی کلتوری کۆیله‌و کۆیلهداردهکهین . ئه‌گه‌ر وانیه تێکۆشانی مرۆڤ بۆ ئازادی چیه نازانم!؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست