کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


خەڵكى سلێمانى واى لێهاتوە عومەر فەتاح بەرگرى لێئەكات

Sunday, 22/02/2009, 12:00

1440 بینراوە


جاران ئەمانبیست كە مەلا مستەفاى گەورە خیانەتكار ووتویەتى ((سۆرانى قوندەرن)) ئێًستاش وا خەریكە جەلالیەكان و ڕاستر بڵێن یەكێتیەكانى ئەم سەردەمە خەریكن هەمان ڕێبازى بارزانى پیادە ئەكەن و ئەوان پێمان ئەڵێن خەڵكى سلێمانى قوندەرن , با ووردى بكەینەوە سلێمانى یەكێكە لە شارە كانى كوردستان و بەردەوام وەكو سەدام ئەیوت سەرى مارەكە بوە, شارێكە قەت سەرشۆڕى قبوڵ نەكردوە , دیارە شارەكانى ترى كوردستانیش هەر وابوون حەز ناكەم كەس ڕەخنەم لێ بگرێ چونكە من جیاوازى هیچیان ناكەم بەڵام كە غەدر لە شارەكەم بكرێ دێمە دەنگ , بەردەوامیش ئەم شارە كوانوى هەموو شۆڕشەكان بوە و لێرەوە و بە هیمەتى ڕۆڵەكانى كڵپەى هەمووشۆڕشەكان لێرەوە بوە , بەڵام ئێستا وا ئەم شارە خەریكە سیاسەتمەدارى تیا نامێنێ بە تایبەت لە لاى دوو زل هێزەكە , دیارە ئەمەش هەر بە بەر نامەیە , چونكە ئێستاش هەر خەڵكى سلێمانین دەنگیان بەرز كردۆتەوە دژى گەندەڵى و دزى و خیانەت و ووڵات فرۆشى مەسعودو جەلال , من باسى پارتى ناكەم چونكە لەناو پارتیدا بارزانى نەبیت یان نۆكەرو دەرویشى ڕێبازەگڵاوەكەى بارزانى نەبیت , ئەگەر كوڕى مەلا مستەفاش بوبیت پولێك ناكات , ئەوان تەنها بارزانى بە كورد و شۆڕشگێر ئەزانن ئیتر سۆرانى هەرچیەك بێت تەنانەت زۆربەى بادینانیەكانیش بە هیچ نازانن , تەنانەت ئەوانەش كە دەمێك ساڵە مل كەچى ئەو بنەماڵە خائینەن , ئەمە شتێكى بڕاوەیە , بەڵام یەكێتى و زیاتر باڵى جەلالیە تازەكان ئەوانەى قینیان لە سلێمانى ئەبێتەوە چونكە ئەوە خەڵكى سلێمانین ڕوو بەڕووى ئەم دزانە بونەتەوە بۆیە ئێستا و بە تایبەت لەو كاتەوەى عومەرفەتاح كوڕە زۆڵەكەى شارى سلێمانى و جەلال تاڵەبانى كە هەموو جارێك خۆى دەڵێ ئێمە سلێمانیاوى بوین , بێزى نایە بڵێت خەڵكى ئەم شارەم , سلێمانى بێجگە لەوەى خەریكە ئەبێت بە گوندێكى ناشیرین , وا خەریكە بە هیمەتى گڵاوى ئەوان خەڵكە باشەكانى سلێمانى لە ئاستى لێپرسراوێتیدا نامێنێ , ئێستا لە دواى كاك نەوشیروان و ئەو برادەرانەى تر كادرى سلێمانى نەماون , وا كاك عومەرى سید عەلیش خەریكە دەرى ئەپەڕێنن , ئەوەى ماوەتەوە عومەر فەتاحە ئەو بێجگە لەوەى كۆیلەى تاڵەبانى و بنەماڵەكەیەتى , هەر بە فیتى جەلالیش دژایەتى سلێمانى ئەكات , خەڵكینە بزانن لەوەتى ئەم عومەرە لە حكومەتدایە چ كارێكى باشى كردوە بۆ ئەم شارە , بە سەرۆكى حكومەت و جێگریەكەشیەوە , كەواتە ئێستا لە ئاستى مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتیدا كەسێكى دیارو بە تواناى سلێمانى نەماوە لە ناو یەكێتیدا ئەوەى مابێتیش وەكو عومەر فەتاح كۆیلەیە وەكو كۆیلەكانى ناو پارتى , ئێستا تاڵەبانى حەرام زادە تەنها ئەم كۆیلە مل خوارەى بە دەستەوە ماوە ئەویش بۆتە نۆكەرێكى مل كەچ و چى پێبڵێن ئامادەیە بیكات ,. دوێنێ عومەر هاتەوە كەچى هێرۆ خانمى یەكەمى عێراق چوو بەرەو پیرى , كە ئەمە یەكەم جارە هێرۆ بچێتە فڕۆكە خانە تەنانەت بۆ هاتنەوەى مێردە گەلحۆكەشى نەچۆتە فڕۆكە خانە , ئەمەش خوێندنەوەیەكى ترە ئەویش بۆ دژایەتى كۆسرەت و ئەو چوار هەڤاڵەى ترە , ئەگینا هێرۆ خۆى دەیان جار ووتویەتى ئەم شارە عومەر واى لێ كرد , عومەر ئیشەكەى لە ئەلمانیا تەواو نەبووبو چونكە لەو وەفدەى كە چوون تەنها عومەر هاتۆتەوە , بەڵام عومەر تەنها بۆ ئەو شەڕە هاتۆتەوە وەكو خۆى ووتویەتى بۆ ئەوەى بارەكە لاسەنگ نەبێت , بە گەیشتنى داواى ئەوەى كردوە ببێتە جێگرى سەرۆكى هەرێم و بچێتە شوێنەكەى كۆسرەت , ئەمەش بەو بیانوەى كە بۆ ئەوەى بارەكە لاسەنگ نەبێت و خەڵكى سلێمانى بێ بەش نەبێت لەو پۆستە گرنگانە , بەڵام لایەنى شاراوەى ئەم داواكارییەى عومەر بۆ ئەوەیە كە جەلالیەت زاڵ بێت بە سەر هەمو شوێنێكدا وگورزێكیشە بۆ سەرو پۆتەڵاكى كۆسرەت و وەكو تەحەدایەكیش لەگەڵ هاتنەوەى یەكەم داواكارى ئەوەبوو بچێتە شوێنى كۆسرەت , ئێمە وەكو خەڵكى سلێمانى نە عومەر بە خەڵكى سلێمانى دادەنێین و نە قبوڵیشمانە ئەو نوێنەرى ئێمە بێت چونكە ئەو یەكەم كەس بوو گورزى دا لە خەڵكى سلێمانى و لە شارەكەش ..



(دەنگدراوە: 0)